42

1.1K 212 227
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

***********

چاوەکانی فراوان بوون کاتێک لیڤیای بینی بەبێ هۆشی لەسەر گۆڕەکە کە لێوەکانی وشک بوون و ڕەنگی زەرد بووە..!

بەخێرایی دانیشت و لیڤیای ڕاکێشایە نێو باوەشی خۆی و بەهێواشی دەیکێشا بە ڕووخساری دا کە ترسا و شڵەژاو بوو

جۆنگکووک : لیڤیا..چاوەکانت بکەوە

بە شڵەژاوی بەردەوام بوو لە بانگکردنی و جەستەی دەجوڵاند بەڵام لیڤیا تەنها بێ هۆش بوو!

جۆنگکووک : لیڤیا چاوەکانت بکەوە بۆخاتری خودا وەرەوە هۆش خۆت

داوای کەمێک ئاوی کرد لەو کەسانەی لەوێ ئامادە بوون پاشان کەمێک ئاوی کردە دەستیەوە و کردی بە ڕووخساری دا.. دواجار هەستی بە تروکاندنی چاوەکانی لیڤیا کرد هەناسەی ئاسوودەیی دایەوە و سەری لیڤیای لەسەر سنگی دانا

دووبارە هەستی بە گریان و هەنسکی لیڤیا کرد کاتێک لەباوەشی دا دەگریا

جۆنگکووک : تەواو ئارام بەوە هێندە مەگری هەموومان دەمرین ئەوە ڕێگای هەمووانە لەکۆتایدا.. ئێمەش ڕۆژێک دەمرین و دەگەڕێینەوە لای پەروەردگار دەچینە لای ئازیزانمان

بەهێمنی وتی و دەستی دەهێنا بە قژی لیڤیادا

لیڤیا : بۆچی هەمووان جێم دەهێڵن ئەو کەسانەی خۆشم دەوێن دەڕۆن و تەنهام دەکەن جۆنگکووک ئاخر چیم کردووە ژیان هێندە بێ بەزەییە لەگەڵم ئاخر دەبێت هێندە خراپ بم خودا ئاوا تاقیم دەکاتەوە، چیتر براکەم نیە دکتۆرە قۆزەکەم نیە توخوا زۆر بە ئازارە!!

وەک ڕۆحێکی تەواو شکاو پڕ ئازار دەردەکەوت ئاخر هەر خۆی شکاوە هەر خۆی دڵی پڕ ئازارە، ئێستاش وشەکانی بە کزی لە لێوە وشک بووەکانی دێنە دەرەوە

جۆنگکووک : ئەگەر وا بیر دەکەیتەوە هیچ کەسێکت نیە لەبیری مەکە دوو پارچە جەرگی خۆتت هەیە بۆ منداڵەکانت بژی بەهێز بە لەکۆتایدا تۆ برایەک و دایک و باوکت هەیە م منیش لە پشت دەبم و یارمەتیت دەدەم هەمیشە....دەی با ئێستا بگەڕێینەوە ماڵەوە خەمەکان و ئازارەکان لەبیر بکە ئاساهی'ش لەگۆرەکەدا دڵخۆش دەبێت بەوەی تۆ ببیتە ژنێکی بەهێز و خۆڕاگر، هەستە با بگەڕێینەوە بەسە گریان با شتێکت لێ نەیەت

قۆڵەکانی لیڤیای گرت و هەڵیساندەوە بەڵام خەریک بوو بکەوێتە سەر زەویەکە بەهۆی لاوازیەوە بۆیە قۆڵەکانی لە جەستەی ئاڵاند و لەباوەشی گرت
.
.
.
.
.
.
وا دەبێتە کاتژمێر نۆی بەیانی لیڤیای شکاو داماو بۆ ساتێکیش خەو نەبۆتە میوانی چاوەکانی.. تەواوی شەوەکە لە سوچێکی ژوورەکەی دا گریاوە و مێشکی تەنها لای ئەو کۆمەڵە یادگاریانە بوو کە لەگەڵ ئاساهی'دا تۆماری کردبوو

Crazy On The Street Where stories live. Discover now