خوێن گەرم

457 95 30
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

هەمووان چاوەکانیان لەسەر ڕۆسێلای قەشەنگ بوو وە بەدوای یەک هەڵە دەگەڕان کە لە ئەودا هەبێت بەڵام هەرزوو شکستیان دەهێنا

بەم ئەزیە سوورەوە هۆڵەکەی کردبوویە گۆماوی خوێن

میوزێک ژەنەکان ئاوازێکی هێمنیان دەژەنی بە چەشنی هەنگاوەکانی ڕۆسێلا

ئەویش لووتکەی پەنجەکانی دەچەقاندە قۆڵی دیۆنەوە و سەری هەڵنەدەبڕی لەسەر ئەرزەکە
دیۆنیش بەم ڕەفتارەی ڕۆسێلا هەستی پیاوانەی خۆی زیاتر بوو

جیاواز لە ڕۆسێلا ئەو سەری بەرز کردبویەوە و بە متمانە بەخۆبوونەوە دەڕۆشت

ئێدوین چاوەکانی نەدەجوڵاند لەسەر ڕۆسێلا و نەیدەتوانی تێبگات لەو شتانەی لەناخی دروست بوون

بەنێو خەڵکەکە تێپەڕ بوون و نزیک بوونەوە لە تەختی دانیشتنیان

ڕوویان کردە ئامادەبووان کە هەموو بێدەنگ بوون

دیۆن سەیری ڕۆسێلای کرد و خەندەیەکی کەمی کرد کە بینی سەر بڵند ناکا و ڕەنگی سوور ڕوخساری داپۆشیوە لە شەرمدا

دیۆن:-بەخێرهاتن بۆ نۆرماندی ، دڵخۆشم کە هەمووتان داوەتنامەکەتان قبووڵ کردووە

بە تۆنێکی پاشایانە و جێگیرەوە دەستی بە قسە کرد

دیۆن:-پێم وابێت مەبەستی ئەم ئاهەنگە هەرزوو ڕوونبووەتەوە

دیۆن:-دەمەوێت شازادەی نۆرماندیتان پێ بناسێنم ، ڕۆسێلا

ڕۆسێلا پارچەیەکی ئەزیەکەی گرت و نزم بوویەوە وەک سڵاو کردن و هەمووان هەمان کاریان کرد

زۆربەیان دەستیان کردبوو بە چرپە چرپ و کۆمەڵێک لە پرسیاری گوماناوی وە دیۆن دەیزانی چی دەڵێن بەڵام گرینگی نەدەدا هەموو ئەوەی دەیڵێن ئەوەیە کە چۆن کچێکی هەڵگیراوە دەکرێت بە شازادە یاخود چۆن باوەڕ بکەن کە ئەو لەم کۆشکە گەورە بووە

دیۆن سەری جوڵاند تاوەکو تاجی شازادەیان هێنا
قۆڵی لەنێوان دەستەکانی ڕۆسێلا دەرهێنا و تاجەکەی هەڵگرت

ڕووی کردە ئەو و سەیری تاجەکە و ڕۆسێلای کرد تاوەکو بزانێت ئایە ئەم تاکە شایەنی جوانی ڕۆسێلایە؟
بەڵام هەرزوو ڕەتی کردەوە کە هیچ شتێک هەبێت شایەنی جوانی ڕۆسێلاکەی ئەوبێت

بە نزمیەوە چرپاندی

دیۆن:-تۆ شازادەی نابێ بەم شێوەیە شڵەژاو بیت، من ئاوا گەورەم نەکردووی و فێرم نەکردوویت بەم چەشنە ترسنۆک بیت

ڕۆسێلا دەستبەجێ تێگەشت کە چۆن دەستەکانی دەلەرزێ و ڕەنگی بەڕوخساریەوە نەماوە بەڵام بەهۆی نزیکی دیۆنەوە هەستی بە هیچیان نەکردبوو

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now