ماڵەوە

511 106 47
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

هەمووان بەسەر ژوورەکەدا دابەش ببون و هەر یەکێک لەوان لەسوچێکی ژوورەکە دانیشتبوو

تەنها پاشا پرێسکۆت نەبێت کە بەوپەڕی شڵەژاوی و توڕەییەوە لە ژوورەکەدا هاتووچۆی دەکرد

دیۆن لەسەر قەنەفەیەک دانیشتبوو وە ڕۆسێلای لەتەنیشت خۆیەوە دانابوو وە شاژن ئەپڕێڵ بەوپەڕی بەزەییەوە لێی دەڕوانی

پرێسکۆت:-دیۆن ناکرێ بەو جۆرە گەمژە بیت! کارێکی لەو جۆرە تەنها بیربکەرەوە چی بەسەر ناوبانگ و شانشینەکەمان دەهێنێت؟

دواجار باوکی ڕێک لە پێشی وەستا و دەستی کرد بە قسەکردن بۆی

دیۆن:-باوکە ، پێم ووتی من هاوسەرگیریم لەگەڵ ئەو کردووە بە کلتورێکی تەواو جیاواز لەوەی ئێمە ، بۆیە ئەو نابێتە هاوسەرم ، من تەنها دەمەوێ ئەو بگرمە خۆ و گەورەی بکەم

پرێسکۆت:-ئەوە بێمانایە! تۆ تێناگەیت ؟ ئەگەر بە کلتورێکی تر هاوسەرگیریت کردووە گرینگ نیە! تۆ بە کلتوری ئەو هاوسەرگیریت کردووە ئەگەر ئەو بۆتۆ هاوسەر نەبێت ئەوا تۆ بۆ ئەو هاوسەریت!

بۆ چەند خولەکێک بێدەنگی باڵی کێشابوو بەسەر ژوورەکەدا

هەمووان بیریان لەوقسەیە دەکردەوە کە پاشا پرێسکۆت درکاندی

ئەو ڕاست بوو

ئەگەر دیۆن ڕۆسێلا نەبینێت وەک هاوسەر
ئەوا ڕۆسێلا ناچارە ئەو ببینێت وەک هاوسەرەکەی
لەکۆتاییدا ئەو هاوسەرگیری لەگەڵدا کردووە بە ئامادەبوونی باوکی و لە گوندەکەی خۆی و بە کلتوری خۆی

لەکۆتاییدا پرێسکۆت لەنزیک دیۆنەوە دانیشت و توند دەستەکانی گرت

پرێسکۆت:-کوڕەکەم ، هەڵەتکردووە ، سەیریکە جەنگاوەرەکەم .. ببینە ئەو مناڵێکە تەمەنی تەنها حەوت ساڵە ، تۆ پیاوێکی بیست ساڵەیت ، ئەو تێناگات لەهیچ شتێک ئەو تەنانەت ناتوانێت بڕیارێکی ژیرانە بدات

دیۆن هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دواجار بڕیاریدا لەبەردەم خێزانەکەی دەست بکات بە باسکردنی ئەوەی لەمێشکیدا دەخولێتەوە و بیری لێدەکاتەوە

دیۆن:-باوکە .. تێناگەیت، لەو چرکەیەی چاوەڕێی مردنم بووم ئەو منی دۆزیەوە ، تۆ لەو هەستە تێناگەیت، من دەمەوێ ئەو ببێت بە نهێنیەکەی من تەنانەت بۆ تەواوی تەمەنی پاشایەتیم

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now