پشیلە

555 112 50
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒


𝑀𝑖𝑐ℎ𝑒𝑙

--------───※ ·❆· ※───--------

لیۆ بەخێرایی هەڵسایەوە سەر قاچەکانی و لوکاس چاوە فراوانەکانی لەسەر دیۆن جێگیر ببون

ڕیچاردیش بەو پەڕی گومانەوە لە دیۆنی دەڕوانی

ڕیچارد:-بۆچی شازادەیەک دەیهەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەمدا بکات لەکاتێکدا تەنها بێکەڵکێکە و زیاتر نا؟

دیۆن بەتوندی یەخەی جلەکەی گرت و پشتی چەسپاند بە کورسیەکەی

ڕوخسارە توڕەکەی نزیک کردەوە لێی

دیۆن:-کچەکەتم پێ دەدەی یاخود کلتور و گوندەکەتان بۆ هەتاهەتایە بخەمە ژێر قاچمەوە؟ گرینگی بە ئەو نادەم لەوانەیە بیکەم بە یەکێک لە خزمەتکارەکانم بەڵام قەرزاری ئەوم بۆیە تەنها دەمەوێ ڕزگاری بکەم

لیۆ:-دیۆن! هەرئێستا دەگەڕێینەوە بۆ کۆشک! تۆ ئاگادار نیت چ شتێک دەڵێیت، پێویستە بگەڕێینەوە و باوکم بە هەموو شتێک بزانێت

دیۆن بەتوندی جلەکەی بەردا و گەڕایەوە دواوە و ڕووی کردە لیۆ

دیۆن:-پێویستم بەوە نیە پاشەکشە بکەم ، سەربازەکان وتیان کلتورێکی جیاوازیان هەیە کەواتە هاوسەرگیری بکەم بە کلتوری ئەوان ئەوا نابێتە هاوسەرم لە کلتوری ئێمە

لوکاس چاوەکانی کز کردەوە بۆ ئەوەی باشتری بیر بکاتەوە و تێبگات چی دەڵێت

وە تێگەشت دیۆن ڕاست دەکا
هاوسەرگیری بە کلتورێکی جیاواز وەک ئەوە وایە بە دینێکی جیاواز هاوسەرگیری کرابێت و بەتەواوی ڕەتدەکرێتەوە لەلایەت بنەماڵەی پاشاوە

دیۆن:-کەواتە بۆ کۆتاجار دەپرسم کچەکەتم پێدەدەیت یاخود سەربازەکانم لەدەرەوە دەست بکەن بە وێرانکاریەکی ئێجگار ترسناک ؟

ڕیچارد دوودڵ بوو ، کچەکەی بەلاوە گرینگ نەبوو وە بەهۆی ئەوەوە دوودڵ نەببو بەڵکو تەنها لەخەمی ئەوەدا بوو ئەگەر ڕۆسێلاشیان پێبدات دواتر دووبارە گوندەکە وێران بکەن و فێڵی لێبکەن

بەڵام هیچ ڕێگەچارەیەکی تری نەبوو
ناچاربوو بۆ هەڵبژاردن

ڕیچارد:-سکاڕلێت!

ڕیچارد بانگی کەسێکی کرد و چەند چرکەیەک چاوەڕێ بوون تاوەکو ئافرەتێک هاتە ژوورەوە و سەری نزم کردبویەوە

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Donde viven las historias. Descúbrelo ahora