کتێبی پێچەوانە

753 140 61
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

پارچەیەک لە تیشکی زەرد و ڕووناکی خۆر دەکەوت بەسەر خۆڵ و خاکی نۆرماندیدا

هێشتا شنەبایەکی نزم و هێواش مابوو

هێشتا لەنێو ئەو شنەبایەدا بۆنی نەرمی تێکەڵەی باران و خاک مابوو

کۆشک ئارام بوو
بێدەنگ و بێکێشە بوو

لەنێوەڕاستی باخێکدا لە باخچەی کۆشکدا

وە لەژێر تاریکی سێبەری دارێکی بەرز و جواندا ڕۆسێلا دانیشتبوو

قاچە ڕووت و سپی و لاوازەکانی ڕاکێشابوو لەسەر خۆڵەکە و پشتە داپۆشراوەکەی بە یەک پارچە جلی تەنکەوە حەساندبوویەوە بە قەدی دارەکەدا

هەردوو تاڵی جلە نیمچە ڕووتەکەی هاتبوونەوە سەر قۆڵەکانی و قژە سوورەکەی کە هێشتا تێکەڵبوونی بەیانیانی تێدا مابوو تاڵ تاڵ هاتبوونە سەر سینگی پێگەشتووی

پشیلە سپی و نەرمەکەی لەتەنیشت قاچەکانی خەوتبوو

ڕۆسێلاش وەک هەمیشە کتێبێک لەنێوان پەنجە لاواز و نازدارەکانیدا هەبوو

جار جار چاوەکانی بۆ چەند چرکەیەک دادەخست تاوەکو پشویان پێبدات

وە لە کەمێک دوورتر دیۆن لەسەر کورسیەکەی دانیشتبوو وە مێزەکەی پڕ بوو لە شیرینی و خواردن

بەڵام هێشتا چاوەکانی لەسەر پەسندترین شیرینی خۆی گیریان خواردبوو

هیچ شتێک نەرمتر نەبوو لە چاوەکانی دیۆن کاتێک ڕۆسێلایان دەبینی

چایەکەی دەستی سارد ببویەوە
بەڵام تەنانەت ئاگاداریش نەبوو

چونکە ناخی گەرم و ئاگر بوو

چەندە سەیرە کاتێک ئەو ئێستا تەمەنی سی و یەک ساڵە و هێشتا وەک هەرزەکارێک دڵی دەکەوێتە لەرزین بەرامبەر هەر کردارێک و نیگایەکی ڕۆسێلا

باخچەیەکی گەورەی تایبەت کردبوو بە ڕۆسێلا
وەک ئەوەی بەڵێنی دابوو

وە پێخۆشحاڵ دەبوو ئەگەر پڕی بکردبا لە پشیلە
بەڵام ڕۆسێلا ڕەتی کردەوە

نەک لەبەر ئەوەی حەزی پێی نەبێ
بەڵکو لەبەر ئەوە بوو کە ناتوانێت نازی ئەم هەمووە هەڵبگرێت

دیۆن خەندەی کرد کاتێک ئەم قسەیە ڕۆسێلای بیر هاتەوە

وە لەژێر لێویدا چرپاندی

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now