𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦
𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒
--------───※ ·❆· ※───--------
لە نیوەی شەودا لەو ساتەی هەمووان لەخەوێکی قوڵدابوون و ئاسمانی نۆرماندی بەتەواوی تاریک بوو
یەکێک بە بێدەنگی و بەڕوخسارێکی داپۆشراوەوە لەدەرەوە کۆشک هاتە ژوورەوەهەرچەند هەنگاوەکانی گەورە و خێرابوون بەڵام زۆر بێدەنگ بوو ،دواجار ڕۆشتە ئەو ژوورەی دیۆن کارەکانی لێ بەڕێوەدەبات
دیۆن لەسەر کورسیەکەی دانیشتبوو هەر بە ئامادەبوونی ئەو چاوەکانی بەرز کردەوە بۆی
چیتر ڕوخساری دانەپۆشی و دەستی خستە نێو قژیەوە
....:-تۆ ڕاستت کرد
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.ڕۆبین:-پاشا ئەقڵی لەدەست داوە؟ دوێنێ ووتی هەردوو ئاهەنگەکە بەیەکەوە دەبێت ئێستا چی ڕوویدا؟
ڕۆبین یەکێک بوو لە پلەباڵاکان کە بەگوێی وەزیرێکی چرپاند لەو کاتەی چاوەڕێی لوکاس بوون بۆ ئەوەی قسە بکات
لوکاس:-هەر ئەوەی ووتم ، پاشا دەیەوێت ئاهەنگی ناساندنی شازادە ڕۆسێلا جیابکرێتەوە لە ئاهەنگی دەستنیشانکردنەکە
ڕۆبین:-بەڵام بۆچی؟
لوکاس بە چاوێکی بێزاریەوە سەیری ڕۆبینی کرد و بیری دەکردەوە کامە شێوازی توند و تیژی لەگەڵ ڕوخساری ڕۆبین دەگونجێ
بیری دەکردەوە بۆچی ئاوا گەمژەن کە بۆ بچوکترین شتیش پرسیار دەکەن
لوکاس:-دەیەوێت لە ئاهەنگی دەستنیشان کردنەکە تەنها خێزانی لۆریس ئامادە ببن، ئاهەنگە گەورەکە و ئەو ئاهەنگەی خەڵک و شانشینەکانی تری لێ بانگ دەکرێ ئاهەنگی ناساندنی شازادە ڕۆسێلا دەبێت ، دوو ڕۆژی تر ئەو ئاهەنگە دەکرێ و ڕۆژی دواتر ئاهەنگی دەستنیشانکردنەکەیە
لوکاس هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و پەڕەکانی کۆکردەوە
لوکاس:-هیچ کەس پرسیاری هەیە؟
کەمێک چاوەڕێ بوو هیچ کەسێک نەبوو
لوکاس:-سوپاس بۆ خوا
ڕۆشتە دەرەوە بەڵام بۆ چرکەیەک سەری گەڕاندەوە ژوورەوە
لوکاس:-دیۆن ووتی یەک هەڵە دروست ببێت سەریان دەدرێتەوە خێزانەکانیان
ESTÁS LEYENDO
"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"
Romanceبەدرێژایی شانشینی نۆرماندی لە فەڕەنسا فەرمانڕەوایەتی دەکرا لەلایەن پڕێسکۆت ئێزرا چی ئەگەر لەم شانشینە گوندێکی شاراوە بوونی هەبێت؟ چی ئەگەر کچێک لەنێو ئەم گوندە مێژوو و ئەفسانەیەکی نوێ بنوسێتەوە بۆ نۆرماند؟ داستانی هەمووان جیاوازە و داستانی دیۆن ئێ...