پارچەی ھەژدەیەم

Start from the beginning
                                    

"ئەو قسەیەم بەدڵنییە یوونگی ،ئـاڵێ كچی منە ھەرچەند لە خوێنی
خۆم بەڵام سوێند دەخۆم ھێنەی ئارۆنی كوڕم خۆشمدەوێت
ئەو منداڵی ماریە "
ڕووخساری گرژكرد لەوەی ھەرجارێك شتێك بۆ ئـاڵێ بكا
یوونگی سپاسگوزاری دەبێت بۆ كردنی
"ھیچ مەڵێ بڕۆ بانگی بكە خوانەكە ئاامادەیە جیمین و ئارۆن
كەمێكی كە دێت دێنەوە"
ھەستایەوە بەردەو مدبەخەكە ڕۆشت تا مێزەكە ئامادەبكات

"ئەزیزی بابە"
بەھێواشی دەرگاكەیی كردەوە بینی كچە بچووكەكەی
خەریكی مووبایلەكەیەتی

"بەڵێ بابە گیان"
بە دەنگە شیرینەكەی جوابی دایەوە

"بابە فیداوبێت بڕۆینە خوارەوە خاڵۆژنە جولی خوانی
ئامادە كردوە"
لێی نزیك بوەییەوە ماچی پرچە ئاڵەكەی كرد

"ئارۆن دێت"
ئـاڵێ و ئارۆن ھەمووستێكیان پێكەوەیە وەك دوانەیەك وان

"بەڵێ نازانم چی و لەو كوڕەی جیمین بینیە تا ئاوا
ناویت لەسەر زمان لاناچێ"
ڕووخساری گرژكرد و چاوەكانی لێسوڕاند

"زاوا قسەمەكە كوڕەكەم كێشەی چیە تائاوا بڵێی"
جیمین لە بەردەم دەرگاكە دەركەوت برۆیەكی لە جیمین بەرزكردەوە

"بۆست تكایە دەست پێمەكەنەوە"
ئـاڵێ خۆی دەربازكرد لەنێو شەڕە دەمەكانی باوكی و خاڵی
لەسەر سفرەكە ئاامادە بون چاوەڕێی كوڕەكەیان دەكرد وەلێ نەھاتوە
"من نانەخۆم"
ئـاڵێ یەكەم كەسبوو دەستی كرد بە خواردن
ئەوانی ترش بەدوایدا










~سیانزە ساڵـ دواتر~  



"سڵاو دایە ئەزیزەكەی من ،بەڕاستی بیرم كردبووی
بەڵام سەغڵەتیم زۆربوو ئەم ماویە بۆیە دەرفەت نەدەرخسا
تابێمە دیدەنیت ،بەڵێ من بوومە خاوە كچێكی جوان
كچێك كە بوو بە سەبوری دڵی بابە دوای بیست و شەش ساڵ
دایە كاتێك زانیم دووگیانم بابە یەكەم شت پرسی كچە
ئەرێ ئەو تامەزرۆی كچێك بوو وە كچبوو منداڵەكەم
ڕۆژانی سەرەتایی دوگیانیم ھیچی لێم نەدەپرسی
ئەمماا ھەمیشە بە ھاوسەرەكەمی دەوت ئاگادارم بێت
ئەو ترسی ھەبوو لەوەی چی بەسەر تۆھات بەسەر منیش بێ
ڕۆژێك ھاتە تەنیشتم پێی وتم ئـاڵێ كچەكەت ناودەنێی چی
دایە سوێند دەخۆم گەر بابە ئەو ناوەی ھەڵنەبژاردایە
خۆم ھەڵمدەبژار، وتم بابە ناو نانیم داناوە بۆتە
چاوەكانی داخست ئەمما لەگۆشەی چاوەكانی فرمێسك
خزایە ڕووخسار بە حەسرەتەوە وتی مــاری "
ھەناسەكانی لەنێو سینەی قەتیس بوو یەك بەیەكی فرمێسكەكانی
خزایە خوارەوە بۆ ڕووخسارو گەردنی بەردەوامی دا بە قسەكانی

"وتی نامەوێت ئەوناوە تەنھا لەخەیاڵەكانم بێت
وتی نامەوێت ئەو ناوە تەنھا لەژێر لێوەكانم بی چرپێنم
دەمەوێت بەیادی جاران ھاواری بۆبكەم بانگی بكەم
بە نازدارەكەم ،دایە خۆزگە بمزانیبایە حاڵی بابە دەبینی
چەند پەرێشانە دوای ئەو ھەموساڵەش
ڕاستە من ھاوشێوەی تۆم لەھەمووشت تەنانەت بابە دەڵێ
خاڵی نزیك چاوم لە تۆوەیە ھەمووشت ئەمما ناوەكەت
بۆ بابە زۆر تایبەتە كاتێك ناوی كچەكەم دێنێ ھەستدەكەم
ڕووخساری دەدرەوشێتەوە "
خەندەیەك تێكەڵ بوو بە گریانەكەی كاتێ سیمایی باوكی ھاتە
یاد لەو ساتەدا

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now