پارچەی ھەشتەم

144 30 70
                                    




خــۆشــمدەوێـــی🤍






"سڵاو شیرینەكەم "
بەڕویەكی گەشاوە وە وتیان
خانمێك و پیاوێكـی تەمەن پەنجا ساڵـ بوون
یەكەم جار بوو ماری ئەوانە ببینێ

"سڵاو ،فەرموون بۆ ژورەوە "
لە شەرمەزاری دەستی بە قژە ئاڵسكاوەكەی دەھێنا
خانمەكە و پیاوەكە ڕۆشتنە ژورەوە یەكێكیـتر ھاتە ژورەوە

"سڵاو لە خانمە نەرمەكەم"
خۆشەویستە ون بوەكەی وەدەركەوت

"یوونگی.!"
بە سەرسوڕماوی ناوی ھێنا ئاخر ئەوە ماوەیەكی زۆر بوو
دیدەی بە دیداری ئەویندارەكەی شاد نەبووبوو ھەستی
كرد دیدەی ئازاریی ھەیە لەو ڕوانینە پڕ لە ھەستانە

"گیان"
بە سۆزەوە جوابی دایەوە دەستی بە تاڵە بەرزبوەكانی
ماری دەھێنا، چاوە ڕەشەكانی شاھیدی
ئەو سۆزەی دەنگی بوو

"تـۆ لێرە چی دەكەی"
چرپاندی بە ڕوویدا، سیمایی یوونگی بەخەندەیەكی
سۆزدارانە نەخشێنرا كەمێك وەستا بەجوانی لێی ڕوانی

"بەڕایی تـۆ كوڕێك دایكـ و باوكی
بێنێت بۆ ماڵی یارەكەی، وە خۆی ئاوا قۆز كردبێت
و گوڵ و شیرینی لەدەست بێت
بە دڵنیایی لێرەیە تا خوازبێنی یارەكەی بكات وانا؟"
یوونگی لێی نزیك بوویەوە دەستە بتەوەكانی خستە سەر
كەمەرە باریكەكەی یاری بە وشە نەرمەكانی
دڵی ھێنایە سوتان

"یوونگی"
بەئەستەم لە لێوەكانی ناوی كەوتە خوارەوە

"ھمم، خانمە نەرمەكەم"
بۆنی قژە ئاڵتونیەكەی دەكرد

"خوێڕی ،گێـل دایكت ئاوامنی بینی خوایە مین دەزانی
ئێستا شێوەم لە زۆمبی دەكات خوایە قژم جلەكانم
خەسووم منی بەدڵ نابێت"
خەریك بوو دەست بكاتە گریان
لەوە شێوازە شێواوەی خۆی
بە دەستە بچووكەكانی لە سینە پۆڵاینەكەی یاری دەدا

"مەگری ،مەگری دایكم تۆی وە دڵە "
خەندەیەكی كرد، ماچێكی ڕوومەتە نەرمەكانی كرد

"یوونگی "
دایكی بانگی كرد

"خێرا بڕۆ شتێكی شیاو لە بەربكەو وەرە خوارەوە ئازیزم"
لێی دوركەوەتەوە و ڕۆشت بۆ ھۆڵەكە ماری خۆی دزیەوە  ڕایكرد بۆ ژورەكەی كەنتۆڕەكەی كردەوە
بەدوای شتێكی شیاو دەگەڕا عەزیەكی سپی
بەرچاو كەوت دەریھێنا و بەخێرایی لەبەری كرد

"خوێڕی ،خوێڕی ،ھیچ و پووچ خۆم دەزانم چیت لێ بكەم
خوایە ئێستا خەسووم چیم پێدەڵێت"
لەگەڵ ھەر جوڵەیەكی جنێوی بە یوونگی دەدا
لەپێش ئاوێنەكە وەستا تا سەیری خۆی بكات
عەزیەكەی تا كەمەری باریك بوو وە دواتر
وردە وردە فراوان دەبوو قژە ئاڵتونیەكەی بەردایەوە
و كەمێك بۆنی لە خۆیدا
بێ ھیچ ئارایشتێك ڕۆشتە خوارەوە

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now