قەرین چیە؟

26 6 5
                                    

قەرین واتا هاوەڵی مرۆڤ  بەستراو بە شەیتان کەهیچکات لێی جیانابێتەوە
هەموو مرۆڤێک قەرینێکی جنۆکەی لەگەل دایە بە بەردەوامی ، وە ئەو قەرینە شەیتانە ، بەلگە :

عن ابن مسعود : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال : (( ما منکم من ٲحد ٳلا وقد وکل بە قرینە من الجن )) قالوا : وٳیاك رسول الله ، قال : (( وٳیای ، ٳلا ان اللە ٲعاننی علیە فٲسلم فلا یٲمرنی ٳلا بخیر )) رواە مسلم ( ۲٨۱٤) ، واتە : کەس لە ئێوە نییە ئیلا قەرینێکی جنۆکەی بە بەردەوامی لەگەلی دایە تایبەتە بەو کەسە ، هاوەلان وتیان : تۆش ئەی نێرداوی خوا ؟ وتی : منیش ، بەلام هی من ئەوە نەبێت خوای گەورە یارمەتی منی داوە قەرینی من موسلمان بووە فەرمانم پێ ناکات ئیلا بە چاکە نەبێت .

هەروەها ڕوایەت هاتووە دەفەرمووێت : (( وقد وکل بە قرینە من الجن ، وقرینە من الملائکة )) رواە مسلم ، واتە : هەموو مرۆڤێک قەرینێکی جنۆکەی لە گەلە ، وە قەرینێکی فریشتەشی لە گەلە .

ابن الاثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەستی فەرموودەکە هاوڕێی جنۆکە و فریشتەیە ، هەموو مرۆڤێک ئەم دوو قەرینەی لەگەل دایە ، قەرینی فریشتە فەرمانی پێ دەکات بە خێر و چاکە و وە هانی دەدات بۆ چاکە ، وە قەرینی جنۆکە فەرمانی پێ دەکات بۆ شەڕو وە هانی دەدات بۆ شەڕ )) النهایة ج ٤ لاپەڕە ٥٤

فەرموودەی عائشە ڕوون ئاشکرایە کە دەلێت قەرینی جنۆکە شەیتانە . رواە مسلم (۲٨۱٥)

خوای گەورە لە سورەت ق دا دەفەرمووێت : (( قال قرینە ربنا ما ٲطغیته ولكن كان فی ضلال بعید .......))

(( قال قرینە )) ابن عباس و مجاهد ، قتادە ، بێجگە لە ئەمانە دەلێن لەم ئایەتە مەبەست بە قرین پێی شەیتانی جنۆکەیە کە بەردەوام لەگەل مرۆڤ دایە .

عن ابن عمر ان رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال : (( ٳذا كان احدكم یصلی فلا یدع ٲحدا یمر بین یدیه ، فٳن ٲبی فلیقاتله فٳن معه القرین )) رواە مسلم ( ٥۰٦ ) ، واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە نوێژ بکات با نەهێلێت کەس بەبەردەم نوێژی دا بڕوات ، ئەگەر کەسەکە هەر هاتەوە بۆ ئەوەی بەبەردمت دا بڕوات بە تووندتر پالی بدە چونکە قەرینی جنۆکەی لەگەل دایە .

ئەم قرینە هەتا مردن لەگەل مرۆڤ دەبێت ، بە مردنی مرۆڤ جیا دەبێتەوە لە مرۆڤ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتن کە قەرین لەگەل مرۆڤ دەبێت لەناو گۆڕ ئەمە ڕاست نییە ، ئەوەی دیار بێت بە مردن لە مڕۆڤ جیا دەبێتەوە ، ....)) مجموعە فتاوی ابن عثیمن ج ۱۷ لاپەڕە ٤۲۷ ــ ٤۲٨

لەوانەیە یەکێک بلێت ئەگەر وابێت ئیبلیس و دارو دەستەی ڕۆلی ئەوتۆیان نابێت ؟

زانایان دەلێن مەرج نییە قرین فەرمان بە هەموو خراپەیەک بکات ، وە کار لە ڕۆلی ئیبلیس ناکات ، بەلکو هەر یەکێک کاری خۆی دەکات کە چەندین فەرموودە هاتوون ، نموونە : شەیتانێک وەسواس بۆ مرۆڤ دەهێنێت لە ناو نوێژ دا پێی دەلێن خنزب ئەم شەیتانە ئەو شەیتانە نییە کە میز لەناو گوێی مرۆڤ دەکات یان ..... کەواتە ئەمانە هەمووی دارو دەستەی شەیتانن .

عیلمی شەرعیWhere stories live. Discover now