گرنگ

27 7 1
                                    

ئەو دەستەواژانەی پێویستە هەموو مسوڵمانێک بیزانێت:

١-التوحید
بریتیە لە پەرستنی خوابە تاک و تەنیای(یەک خواپەرستی)

٢-العقیدە
بریتیە لە بیر و باوەڕی ڕاستەقینەی ئیسلام

٣-الکفر
بریتیە لە بێباوەڕ بون بەخوا و کتێبەکان و پەیامبەران و فریشتەکان و ڕۆژی دوایی و قەزاو قەدەر

٤-الشرک
بریتیە لە هاوبەش دانان بۆ خوا لە پەرستندا(ریاء یش بەشێکە لە شیرک)

٥-الطاغوت
الطاغوت هەر کەسێک کە عیبادەتی بۆ بکرێت وە خۆشی پێی ڕازیبێت یان شەیتان و فاڵچی و کاهینەکان یان هەر دەستور و بەرنامەیەک غەیری دەستور و بەرنامەی اللە یان کەسێک غەیری حوکمی اللە حوکم بکات ئەوانە الطاغوتن

٦-البدعە
بریتیە له کاروکردەوەیەک پێچەوانەی شەرع بێت و بەڵگەی قورئان و حەدیسی لەسەر نەبێت

٧-ولاء
بریتیە لە خۆشویستنی کەسێک کەوا خوا خۆشیدەوێت

٨-براء
بریتیە لە ڕق لێبونەوی کەسێک چونکە خودا ڕقی لێیەتی

٩-الٳعتقاد
بریتیە لە باوەڕبون لەسەر شتیک

١٠-ئیلحاد
بریتیە لە لادان لەوەی دەبێت بیروباوەڕت پێی هەبێت

١١-المنافیق
بریتیە لە دەرخستنی ئیسلام و خێر و چاکە و شاردنەوەی کوفر لە ناخەوە(دوڕو)

١٢-مرتد
واتا لەدین هەڵگەراوە(کەسێک لەسەر دینی ئیسلام بێت و دواتر بچێتە سەر دینێکی تر)

عیلمی شەرعیWhere stories live. Discover now