پێغه‌مبه‌ری خوا (شيث) عليه السلام
يه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌كانی خوا ناوی (شيث) : پاش ئه‌وه‌ی كه قابيل براكه‌ی خۆی كوشت كه ناوی هابيل بوو وه قابيل رای كرد و ئه‌و تاوانه گه‌وره‌ی ئه‌نجام دا له ئاكامی ئه‌م تاوانه حه‌زره‌تی ئاده‌م عليه السلام زۆر نيگه‌ران بوو خه‌فه‌تی زۆری خوارد سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ی كه قابيل كردی بۆيه بۆ دل دانه‌وه‌ی باب ئاده‌م دوای په‌نجا سال له كوژرانی هابيل خوا كوره‌كی به‌خشی به حه‌زره‌تی ئاده‌م ناوی نا(شيث) كه وه‌ك هابيل صالح وپياو چاك بوو ، جا حه‌زره‌تی ئاده‌م له‌سه‌ره‌مه‌رگدا وه‌سيه‌تی كرد كه كوره‌كه‌ی(شيث) رێنيشانده‌ری خه‌لك بێ له دوای مردنی ئه‌و وه هه‌ندێك له‌و زانستانه‌ی فێركرد كه خوا فێری كردبوو ، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره له‌سه‌ر ره‌وشتی ئاده‌می باوكی لای نه‌دا هه‌تا پيربوو شوێن كه‌وتووی به‌رنامه‌ی باوكی خۆی بوو وه منالی زۆر بوو له‌هه‌موان گه‌وره‌تر ناوی ( ئانۆش ) بوو كه پێش مردنی خۆی وه‌سيه‌تی بۆ ئانۆش كرد وه ئانۆش كوره‌كی هه‌بوو به‌ناوی (قينان) كه جێگری باوكی خۆی بوو له‌به‌رێوه‌وبردنی كاری خه‌لك ئينجا له‌دوای كوره‌كه‌ی قينان كه ناوی (مهلائيل) بوو پاشی ئه‌و كوره‌كه‌ی هاته جێگای ناوی(اليارد) بوو ئينجا له‌و ئليارده خوا حه‌زره‌تی ئيدريسی كرد به پێغه‌مبه‌ر كه به ناوی (خنوخ ) به‌ناوبانگ بوو پێغه‌مبه‌ر ئيدريس عليه السلام زۆر صالح و خواناس بوو هه‌رده‌م راست گۆو له‌سه‌ر رێگای راسته‌قينه لای نه‌داوه وه يه‌كه‌م كه‌س بوو جل وبه‌رگی دروای له‌به‌ر كرد كه پێشی ئه‌و پيستيان ده‌كرد به جل و به‌رگ وه يه‌كه‌م كه‌س بوو قه‌له‌می به‌كارهێنا بۆ نوسين وه خوا (٣٠) صحفی بۆ نارد وه ناوده‌نگی به‌رزبوو له ناو خه لك دا زۆر خۆی ماندوو كرد تا خه‌لك بێنێته سه‌ر رێگای خواپه‌رستی و كردنی كرده‌وه‌ی چاكه و نوێژ كردن و به‌رۆژو بوونی هه‌ندێ رۆژی تايبه‌ت له هه‌موو مانگێكدا و دانی زه‌كات و چه‌ند رۆژێكی وه‌كوو چه‌ژن دياری كرد بۆيان تا په‌يره‌وی بكه‌ن له ئامۆژگاريه‌كانی :
١- ئه‌گه‌ر له خوا پارانه‌وه به دلسۆزی و نيازی پاك بپارێنه‌وه.
٢- دوركه‌ونه‌وه له كار‌و كاسبی ناپه‌سند و پيس .
٣- ده‌م و زارتان پربكه‌ن به سوپاسی خوا .
ئينجا له‌پاشی حه‌زره‌تی ئيدريس وه‌سيه‌ت كرا بۆ ( مه‌تلۆشه‌خ ) له دوای ئه‌و بۆ ( له‌مه‌ك) وه له دوای ئه‌و كوری له‌مه‌ك كه ئه‌ويش پيری پێغه‌مبه‌ران (شيخ الانبياء) نوح پێغه‌مبه‌ر عليه الصلاه والسلام
تێبينی : زۆر كه‌س واتێده‌گات حه‌زره‌تی ئيدريس زيندووه و له به‌هه‌شتدا درومانی ده‌كات ئه‌م قسه‌يه بۆچونی جوله‌كه‌كانه‌وه هيچ ئه‌ساسی نيه وه مه‌به‌ست له‌وه‌ی كه خوا ده‌فه‌رموێ( ورفعناه مكانا عليا) واته له‌ناو خه‌لك و له‌لايه‌ن خواوه‌ش پله‌و پايه‌ی به‌رز بووه و خاوه‌ن ريزو قه‌در بووه چونكه كه‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه تارۆژی حيساب . والله تعالی اعلم بالصواب.
YOU ARE READING
عیلمی شەرعی
Historical Fictionبابەتی شەرعی و پرسیار و وەڵام 🔴تکایە کە حەدیسێک یان بابەتێک لات نوێیە و باوڕی پێناکەی مەیە و دەم درێژکەی لەگەڵ ڕێزما‼