ئایا چۆن بزانین حەدیسەکان سەحیحن؟

25 7 4
                                    

ئایا چۆن بزانین ئەم فەرموودانە كە بە ئێمە گەشتوون صەحیحن، لە كاتێكدا كە دوو سەد ساڵ پاش وەفاتی پێغەمبەرى خوا  نوسراونەتەوە ؟

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
ئەم پرسیارانە لە بنچینەدا دروستكراوی دەستی دوژمنانی ئیسلام وسوننەتن لە وانەش ڕۆژهەلاَتناسەكان و ئەوانەش كە لە ژێر پۆشاكی ئیسلامدا خۆیان حەشارداوەو هەمیشە لە بۆسەدان بۆ ئەوەى موسوڵمانان لە گوماندابن بەرامبەر بە دینەكەى خۆیان، بەلاَم لە ڕاستییدا پێویستە موسوڵمان بێ هیچ دوودڵییەك ئەو فەرموودانە وەربگرێت كە لە لایەن زانایانەوە بە صحیح دانراون و بێگومان بێت لەوەى كە صەحیحن چونكە ئەوەى كەمترین زانیاری دەربارەى ئەو وردەكاریانە هەبێت كە بۆ تەتەڵە كردن و جیاكردنەوەى فەرموودەى پەسەند(مقبول) لە ناپەسەند(مردود) ئەنجام دەدرێن و ئەو مەرج وڕێساو یاسا توندانە بناسێت كە زانایانى فەرموودە بۆ وەرگرتن و پەسەندكردنی فەرموودە داییانناوە (كە لە كتێبەكانی زانستەكانی فەرموودەدا (علوم الحدیث) تۆماركراون) ئەوا بە هیچ شێوەیەك گومانی لا دروست نابێت و دەبێت ئەوەش بزانین كە نووسینی فەرموودە بەیەكجار ئەنجام نەدراوە تا بڵێن (200 ساڵ) دوای وەفاتی پێغەمبەر  بووە بەڵكو بە چەند قۆناغێكدا تێپەڕیوەو قسەى زۆر هەڵدەگرێت بەلاَم لێرەدا هەوڵدەدەین بە كورتی شتێك دەربارەی ئەو قۆناغانە بخەینە ڕوو:
[قۆناغی یەكەم:]

وەك ئاشكرایە پێغەمبەری خوا  لەسەرەتاوە ڕێگریی كردووە لە نووسینی فەرموودە، ئەویش لەبەر چەند هۆكارێك كە زانایان دیارترینیان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە ڕێگە بگرێت لە تێكەڵبوونی فەرموودە بە قورئان، وەك لە فەرموودەكەى ئەبووسەعیدى خودری رضي الله عنه دا هاتووە كەپێغەمبەری خوا  فەرموویەتی: ((لا تكتبوا عني، ومن كتب عني غیر القران فلیمحه... الحدیث)).
بەلاَم ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە فەرموودە بە هیچ شێوەیەك نەنووسراوەتەوە بەڵكو هەرلەسەردەمی خۆیدا  نووسین دەستی پێكردووە، ئەوەش لەو فەرموودانەوە دەردەكەوێت كە بەڵگەن لەسەر دروستیی نووسینی فەرمایشتەكانی پێغەمبەر  و هەندێكیشیان فەرمانی ڕاستەوخۆیان تێدایە بە نووسین وەك فەرموودەكەى (عەبدولاَی كوڕی عەمری كوڕی عاص رضي الله عنه) كە تێیدا هاتووە پێغەمبەری خوا  پێی فەرمووە ((بنووسە ! سوێند بەخوا ئەوەى حەق نەبێت لە دەمم نایەتە دەرەوە)) (سنن ڕبی داود / 3648).
هەروەها پێغەمبەری خوا  فەرمانی كردووە كە ئەو وتارەی لە ڕزگاركردنی مەككەدا داویەتی بۆ هاوەڵێك بەناوى (ئەبو شاه) بنووسنەوە وەك لە بوخاری وموسلم دا هاتووە كە فەرموویەتی: ((اكتبوا لأبي شاه)).
هەروەها جابری كوڕی عەبدولاَو ئەنەسی كوڕی مالیك وسەمورەى كوڕی جوندوب و عەبدولاَی كوڕی ئەبی ئەوفا وئەبوموسای ئەشعەری و هاوەڵی دیكەش ڕەزای خوایان لێبێت فەرموودەیان نووسیوەتەوە. ئەمە لە كاتێكدا كە نووسین لای عەرەب لەو كاتەدا تا ڕادەیەك شتێكی نوێ بووە.
وە عەرەب پێش ئیسلام زۆر گرنگییان داوە بە گێڕانەوە (الروایة) و بۆ پاراستنی شیعرو وتارو ڕەچەڵەك وباس وخواسەكانی خۆیان پشتیان پێ بەستووە چونكە خاوەن بەهرەى لەبەركردن وبیرتیژییەكی زۆر بوون، ئەمەش وای لێكردبوون پشت بە نووسین نەبەستن و تا ئیستاش زۆر لەو شیعرو بەرهەمانەى كە هی سەردەمی نەفامیین (پێش ئیسلام) و ئیستا لە دوو توێی كتێبدان سەرەتا بە شێوەى دەماودەم گێڕاویانەتەوە(كەسیش گلەیی و گومانی لەوەنییە).

عیلمی شەرعیWhere stories live. Discover now