Making love

1.3K 165 181
                                    








Jungkook :










«« شارلۆت »»
گوتم کاتێک سەرنجی ڕووخساریم دەدا کە چاوەکانی و لوتی سوور ببوون وە برژانگەکاتی تەڕ بوون کە هەموویان ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەو گریاوە بەڵام بۆچی گریاوە ؟ هێشتا لە دەرەوەی دەرگاکە بوو بۆیە دەستیم گرت و هێنامە ژوورەوە وە ئەو بە توندی لە باوەشی گرتم




دەستەکانی لە دەوری کەمەرم پێچابوو وە منیش بە توندی لە باوەشم
گرتەوە کە دەستێکم لە دەوری شانەکانی بوو وە دەستەکەی دیکەم لە نزیک قژی بوو وە ئەو دەستی بە گریان کرد کە بە دەنگێکی نزم و کزەوە دەگریا






پاش ئەوەی شارلۆت کۆتای بە گریانەکەی هێنا پێم گوت کە بچێتە ژووری دانیشتن وە من چووم تاکوو کوپێک چای بۆ بهێنم بەڵام ئەو بە دوامدا هات و لەسەر مێزی نانخواردنەکە دانیشت ، وە پاش ئامادە بوونی کوپێک چای گوڵی بەیبونەم پێشکەشی کرد





لە پێشی شارلۆت وەستابووم بە وردی لە نێوان قاچەکانی بووم
«« پێم بڵێ هۆکاری ئەو گریانە چی بوو ؟ »»
پرسیم کاتێک قژەکانیم لە ڕووخساری دوورخستەوە ، وە ئەو وەستا لە خواردنەوەی چایەکەی بەڵام هیچ شتێکی نەگووت
«« شارلۆت »»
گوتم وە دەستەکانیم گرت
«« کارەکانم بە باشی ناڕۆن »»
ئەو بە نزمی گوتی





دەستەکانم لە نزیک ئەو لەسەر مێزەکە دانا
«« مەبەستت چییە ؟ »»
ئەو هێشتا سەیری ڕووخسارمی نەدەکرد
«« مەبەستم ئەوەیە کاتێک لە ئەمریکا بووم کارەکانم زۆر باش دەڕۆیشتن ، بەڵام ئێستا وا نییە ، وە کێشەی پشکەکانی باوکم زیادی کرد »»
ئەو بە نزمی گوتی






«« شارلۆت ئەوە ئاساییە کە کارەکان باش نەبن ، دەتوانیت داوای یارمەتی لە من بکەیت ، من هەمیشە ئامادەم بۆ یارمەتیدانی تۆ»»
گوتم بەرلەوەی ماچێک لەسەر ڕوومەتی بکەم
«« زۆر سوپاس جۆنگکوک ، بەراستی سوپاست دەکەم»»
شارلۆت گوتی وە دواتر لە باوەشی گرتم





پاش ئەوەی باوەشەکەمان کۆتای پێ هات ، بۆ ماوەیەک سەیری ڕووخساریم کرد بەرلەوەی لێوەکانم بە لێوەکانی ئەو بگەیەنم وە ئەو هیچ کاتی لەدەست نەدا تاکوو وەڵامی ماچەکەمی دایەوە ، دەستێکم لەسەر کەمەری بوو وە دەستەکەی دیکەم لەسەر ملی بوو وە ئەویش باوەشی لە ملم دابوو





𝙈𝙖𝙧𝙧𝙞𝙖𝙜𝙚 𝙥𝙧𝙤𝙥𝙤𝙨𝙖𝙡𝙨  [J.Jk]Donde viven las historias. Descúbrelo ahora