پێنج ساڵ دواتر ..........
Charlotte :
«« خوات لەگەڵ فریدریک هیوادارم هەرگیز نەتبینمەوە »»
کۆتاییم بە ژوانە گێلانەکەم هێناماوەی پێنج ساڵە لە ئەمریکا دەژیم لە ماوەیە لەگەڵ زیاتر لە هەشت ژوانم بەستوە بەڵام ئەوە بێسوود بوو چوونکە هیچ کام لەوان نەیانتوانی تایهیۆنگ لە بیرم ببەنەوە ، بەڕاستی من گێلترین کەسی مێژووم چوونکە هێشتا دڵم لای تایهیۆنگە
بەڕاستی پێموابوو ئەگەر لێی دووربم دەتوانم لەبیری بکەم بەڵام بێ سوود بوو تەنها بارو دۆخمی خراپتر کرد لە کۆتایدارم بۆ لای پزیشکی دەروونی پێمی گوت دەبێت ئاشقی کەسێک ببم ئەوکاتە بەبێ ئەوەی پێی بزانم تایهیۆنگ لە بیردەکەم هیچ یەکێک لەم پیاوانە نەیان توانی ئەو کارە بکەن چوونکە هەریەکە لەوان منی دەویست بۆ هۆکارێکی ماددی وە منیش ئەوانم دەویست تاکوو تایهیۆنگ لەبیری خۆم ببەنەوە بەڵام ئەمانە هەموویان بێ سوود بوون
ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە بۆ کۆریا چوونکە بارودۆخی تەندروستی باوکم ناجێگیرە وە چیتر ناچێتە سەرکار دەبێت من لەبری ئەو بچم بەهەمان شێوەی هاوتەمەنەکانی خۆم کە ئێستا لەبری دایک و باوکیان کۆمپانیاکە بەڕێوەدەبەن
لە ئێستادا پەیوەندیم لەگەڵ هیچ کەسێک نییە تەنها جۆنگکوک نەبێت کە لە بۆنەکانی وەک سەری ساڵ و ڕۆژی لەدایکبوون قسەمان دەکرد ئێستاش تەنها بە ئەوم گوت دەگەڕێمە
کاتێک لە فڕۆکەخانە بووم بینیم کەسێک بە پۆستەرێکەوە وەستاوە کە لەسەری نووسرابوو ( جیهانی خەیاڵ ) وەستاوە وە ئەوەش هیچ کەسێک نەبوو جگە لە جۆنگکوک
«« سڵاو شارلۆت »»
جۆنگکوک گوتی کاتێک باوەشی لەمندا
«« سڵاو جۆنگکوک بەڕاستی بیرم دەکردی »»
باوەشەکەم لەگەڵی گۆڕیەوە ، نەفرەت بۆنێکی زۆر خۆشی لێدێتبەڕاستی جۆنگکوک زۆر گۆڕاوە چیتر هەرزەکارێکی گەمژە نییە ئەو چیتر قژەکانی ڕەنگ ناکات ، باڵای بەرزتر بووە وە ماسوولکەکانی گەورەتر بوون ، وە ئێستا تاتۆی هەیە نەفرەت ئەو بە تەواوی گۆڕاوە
«« زۆر دڵخۆشم بە گەڕانەوەت هاوڕێ »»
جۆنگکوک گوتی کاتێک کۆتای بە باوەشەکەی هێنا ئەو زۆر شیرینە ئێستا وەک پانکەیکی گەرمە کە شیلەی لەسەرە«« ئەگەر بڵێم بیرم نەکردویت ئەوا درۆ دەکەم »»
بە بێزاری گوتم تا ئەو پێکەنینێکی بەرزی کرد
![](https://img.wattpad.com/cover/344344188-288-k595846.jpg)
YOU ARE READING
𝙈𝙖𝙧𝙧𝙞𝙖𝙜𝙚 𝙥𝙧𝙤𝙥𝙤𝙨𝙖𝙡𝙨 [J.Jk]
Romance«« هاوسەرگیریم لەگەڵ بکە »» ئەو وشانەی لە دەمی من دەرچوون بوە هۆی ئەوەی جۆنگکوک بە خراپی بکۆکێت «« چیی ؟! بۆچی ؟ مەگەر تۆ دەستگیرانی تایهیۆنگ نیت ؟. چۆن بتوانم کارێکی لەو شێوەیە بکەم لەگەڵ ئێوە ؟ »» جۆنگکوک شۆک بوو بەڵام دواتر تووڕەبوو «« نا...