Taehyung

988 159 245
                                    









































Maya :































لەسەر جەستەی تای ڕاکشابووم لە کاتێکدا ئەو دەستێکی لەسەر جەستەم بوو دەستەکەی دیکەی لەناو قژم بوو گرنگی پێ دەدا
«« سەرمات نییە ؟ »»
تایهیۆنگ پرسی

«« کەمێک »»
زیاتر و زیاتر لە باوەشم گرت وە ئەو بەتانیەکەی بەسەر جەستە بێ جلەکەی هەردووکماندا دا ، وە زیاتر لە باوەشی گرتم بە شێوەیەک تەنانەت هەستم بە ئێسکە وردەکانیشی دەکرد

«« دەی قسەم بۆ بکە »»
تایهیۆنگ گوتی کاتێک دەستی لەسەر ڕوومەتم بوو
«« دەربارەی چی »»
هەوڵم دەدا خۆم لە بابەتەکە بدزمەوە

«« ئەم هەموو نیگەرانییە دەربارەی چییە تەنها پێم مەڵێ لەبەر شارلۆتە»»
هیچ سوودی نییە شاردنەوەی لە ئەو
«« بەڵێ دەربارەی ئەوە ، ساڵانێک ئاسوودەم هەبوو کە ئەو لێرە نەبوو ، نازانم بۆچی لەپڕ گەڕایەوە »»

«« هیچ نیگەرانی ئەو مەبە چوونکە من نە لە ڕابردوو نە لە ئێستاش هەرگیز بیر لە شارلۆت ناکەمەوە ، من تەنها تۆم دەوێت »»
تایهیۆنگ گوتی

«« ئەی لە داهاتوو ؟ »»
پرسیم کە ئەو تەنها خەندەیەکی کرد وە شوێنەکەمانی پێچەوانە کردەوە ، دەستی لەسەر ملم بوو پاشان بەرەو شانەکانم
«« زۆر زان بوویت خانمی گەنج ، من هەتاکوو مردن هەر تۆم دەوێت ، تەنها تۆ ، هیچ کەسێکی دیکە نا »»
دواتر لێوەکانی هێنا تاکوو ماچم بکات
«« دوورکەوە تایهیۆنگ من ماندووم دەبێت بگەڕێمەوە ماڵەوە ئەگەرنا داپیرەم سەرزەنشتم دەکات »»
لە ژێر دەستی هەوڵی جوڵانم دەدا بەڵام بەهێزتر بوو وە منی لە نێوانی دەستەکانی گرتبوو
«« من خێرا دەبم »»
لە نزیک گوێم چرپاندی

دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە بەڵام شۆک شارلۆتیش لەوێیە بەبێ هیچ وشەیەک چوومە ناو بەرزکەرەوەکە ، شارلۆت سەرقاڵی مۆبایلەکەی بوو
«« بۆچی گەڕایتەوە »»
پرسیارەکەم وای کرد شارلۆت بە شۆکەوە سەیرم بکات

«« بۆچی دەبێت مۆڵەت لەتۆ وەربگرم بۆ گەڕانەوەم »»
شارلۆت گوتی

«« پێتوایە نازانم لەبەرچی گەڕاویتەوە ؟ »»
دواتر شارلۆت بە بەرزی پێکەنی

«« تۆ زۆر داماویت ئەگەر وابزانیت لەبەر زۆڵێکی وەک تایهیۆنگ گەڕاومەتەوە »»
دەرگاکە کرایەوە وە شارلۆت بەرلەمن ڕۆیشت

𝙈𝙖𝙧𝙧𝙞𝙖𝙜𝙚 𝙥𝙧𝙤𝙥𝙤𝙨𝙖𝙡𝙨  [J.Jk]Where stories live. Discover now