پارچەی چواردەھەم

Start from the beginning
                                    

"ماری"
لەسەر جێگەكە دانشت و بەنەرمی بانگی دەكرد
"خانمی نەرم"
چرپاندی بە گوێیەكانیدا ھەستی بە جووڵەیەكی كەم كرد
"شیرینەكەم"
ڕووخساری ماری گرت و بۆلایی خۆی سوڕاند

"وتم نامەوێت ڕووخسارە پیرەكەت ببینم"
خۆی سوڕاند وەلێ یوونگی ڕێگەی نەدا

"سەیركە ئەو شپرزەییی مدبەخەكەم كۆكردەوە
خواردنی دڵخوازتم ئامادەكرد وە ماندووم زۆر
ساتێك بینینی چاوە شیرینەكانت بەزۆر دەزانی بۆم "
توڕەیەكی دەست كردی خستە سەر ڕووخسارە جوانەكەیی
ماری بێكاردانەوەبوو بۆی ئەمە یوونگی بێزارد كرد
خۆبەدەستەوەدان بوونی نەبوو لە دوو چركەداا
جەستە بچووكەكەی ماری لەژێری بوو
توند لە ئامێزی گرت
"ئاییی خانمە نەرمەكەم چەن خۆشە ئێستا بخەوم"
ماری لەژێر ئەو جەستە قورسەداا بۆڵە بۆڵی دەھات
ئەماا یوونگی گوێی پێنەدەداا

"بەرمبە"
دەنگی بەزەحمەت دەھات

"ناوم بھێنە تا ئازادت بكەم"
چرپاندی بە گردنیدا ماچێكی بچووكی جێھێشت

"خودا یارمەتی ،یوونگی"
بە بێزاری وتی دەستەكانی بەكار دەھێنا تا ڕزگارێ بێ

"ئەوەیان ناا"
یوونگی فێڵی لێكرد و تووندتر ئامێزی لێدا

"بەڕێز جووتیار"
ماری لێدانی دڵە داماوەكەیی بەرزبوویەوە
كاتێ بەو جۆڕە ناوی ھێنا یوونگی خۆی لێدورخستەوە
سەیری چاوەكانی دەكرد

"خۆشمدەوێی ھێندەی تۆ خۆشت دەوێم
خۆشمدەوێی ھێندەی تۆ ڕقت لێمە ئێستا"
ماچێكی لێوە ئاڵەكانی كرد بەخێرایی ڕۆشتە نزیك كەنتۆرەكە

"كوڕی بێئابڕوو"
وەك بڵێی كوڕێكی سەر شەقام ماچی كردبێ نەك ھاوسەرەكەی
دوای شۆردنی ڕووخسار ڕۆشتە خوارەوە تا خواردنە
دڵخوازەكەی بخوات چاوەكانی تەواوی ئەو ژورەی پشكنی
پشێتر چەند شپرز بوو ئێستاش خاوێن ئەو ھاوسەرێكی
نایابی ھەیە یوونگی خواردنەكەی پێشكەش كرد
بەرامبەری دانشت ماری تەنھا یاری بە خواردنەكە
دەكرد

"یارێ شتێكی كەت بۆ ئامادە بكەم"
یوونگی بەخەمەوە وتی ھەستا تا شتێكی تری بۆئامادەبكات

"بۆچی ھێندە بە سەبری لەگەڵم كاتێ دەبێ من خواردن
ئامادە بكەم كاتێ دەبێ من ئیشی ماڵەوە بكەم
ڕقم لێتە كاتێ ھێندە گرینگی پێدەری "
بەخێرایی ھەستایەوە كورسیەكە لەژێری كەوت
قاپە خواردنەكەی بۆ دیوارەكە ھاوێشت
یوونگی بە ھێمنی لێی نزیك بوویەوە تا ھێوری بكاتەوە

"یارێ دڵم خەم دەخوات كاتێ تۆ بێچارەی
بڵێ تخودا بڵێ یارێ چیت لێھاتوە
چی دەشاریتەوە"
بە نەرمی دەستەكانی بەدەوری شانەكانی ئاڵاند و كێشی كرد
بۆ ئامێزی خۆی وشەی كەم و پڕ سۆزی دەچرپاند بە گوێیدا
'من لێرەم'
'گرینگ نییە چەند سەختە بۆ وتن من ئامادەم '
'پێم وتی ھەنگوینەكانت دەرمەخە من ورچێكی برسیم'
'یارێ،خاانمی نەرم دڵم نەرمی دەوێت لە ڕووت'
ماری تادەھات گریانی زیاتر دەبوو
ئەو بێچارەنوو

"یوونگی من تۆم لەیاد كرد"
خۆی دورخستەوە لە یوونگی و سەیری شووشە شكاوەكانی كرد
"حاڵـ و ھەستی من شكاوە لەوەی ھەستم پێكردوە
لەوەی لەخەونەكەم بینیومە ،وەك دێوەزمەیەكی ڕەش
تەواوی ڕۆژەكەمی گرتوە كاتێ تۆدەبینم وەختە
لەوە شێتبم كاتێ ڕۆژێ دێت و تۆ نەناسمەوە
جووتیاری نێو باخی دڵـ و دەروونم
تۆ بە پەنجە ڕەنگینەكانت باخێكی پڕ لە گوڵ و ڕەیحانت
بۆ درووست كردم ئەماا ھەوری ڕابردوو
خەمی ڕژاند بەسەریدا ،من كۆسپی سەرەكیم وەلانا
لەبەر دیدەنی تۆ لەبەر تەنھایی خۆم
من دەمویست كەسێك لانەیی تەنھایم بێت تۆ ئامێزت بۆ ڕاگرتم
ھۆشم بەوە نەبوو من دیلی ڕابردووم نەتۆ نە خۆم توانیی
ئازادكردنمان نییە ئامێزت بوو بەلانەیی ئەبەدیم
لە عانێ تۆ لەبیر دەكەم "
چاوەكانی بێچووڵە سەیری پارچە شكاوەكانی دەكرد
لەكاتێك دڵی دەیوست سەیری چاوە ڕەشەكانی یاری بكات
لەكاتێك مێشكی دەیویست زیاتر لەو ھەستە شێواوانە بڵی

"تۆ من لەیاد ناكەی ماری ،تێدەگەیی من لەیاد ناكەی
بڕوام ھەیە وە ئەوەش دەبێت ئەوە تەنھا
كابوسێك بوە تۆ منت ھەیە تەمەشام بكە "
ڕووخساری ماری سوڕاند وای لێكرد سەیری بكات
چاوە ڕەشەكانێ پڕبوون لە سۆز و میھرەبانی
دەست و پەنجە بتەوەكەی سەمایی دەكرد لەسەر
ڕووە پڕ خەمەكەی یاری
"تەنھا پێم بڵێ بەسادەی بڵێ چیت بینیوە لە خەونتدا
با بۆت بسەلمێنم ھەڵەیە"
دەنگی وەك ئاوازێكی پڕ ئارامیی وابوو
ماری بۆساتێك چاوەكانی داخست و ھەستی
بە نوێبوونەوە كرد

"لە خەونمدا تۆم لە یادكردبوو تووشی بیرچونەوە بووم
ولێ ئەلان تێگەشتم كە ھەڵەم "
دەستەكانی بەتووندی لە ملی یوونگی پێچا

"فیدایی ڕۆحی ماندوتبم یارێ
ئیدی لێت قبوڵ ناكەم بەتەنھا ئازاری ئاوا ھەڵبگری"
بەنەرمی دەستی بە قژە ئاڵوتونەیەكیدا دەھێنا
بۆنی گردنی دەكرد

"بەو بۆنەیەوە حەزم لێیە پشكنیـنێـك بكەم "
ماری كەمێك خۆی لێدوركردەوە سەیری چاوەكانی كرد

"چ پشكنینێـك"
كەمێك پەشۆكا لەوەی ماری بەتەمایی چییە

"سەرەتا زۆرم برسیە بەڕێز جووتیار خواردنم بۆبێنە"
وەك بڵێی ئەو كچەی كاتژمێرێك پێش ئێستا نییە كە خەم
تەواوی دڵ و ڕووخساری گرت ئەو خەمەكەی لەگەڵ
وشەكان و ئامێزی یاری وەراند وەك نوێبوونەوەیەك وابو

"بەڕێز جووتیار فیدات بێت یارێ ئەلان دایدەنێم"
دەستەكانی ماری گرت و لەسەر كورسیەكە داینا
قاپێك خواردنی نوێی بۆدا





🫣منتان لێ دەركەوتەوە
ھیھی پارتی پێشوو خەون بوو😂

١٠٦٣وشە

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now