𝐓𝐡𝐞 𝐛𝐨𝐲 𝐨𝐟 𝐭𝐡𝐞 𝐦𝐲𝐬𝐭𝐫𝐢𝐨𝐮𝐬 𝐡𝐨𝐮𝐬𝐞
-----------------------------------ئەمڕۆ ڕۆژێکی ئارام بوو هەموو شتێک ئاسایی بوو
تێیهیۆنگ ئەمڕۆ بە تەواوەتی هێمن و بێدەنگ بوو لە کاتی وانە وتنەوەیدا
وا دەردەکەوت نەخۆش بێت ،، ڕەنگی کەمێک تێک چوو بووئەمە کۆتا وانەی ئەمڕۆی بوو ،،وانەکەی بەرەو تەواو بوون دەڕۆشت ،،
تەنها ئەیویست بگەڕێتەوە ماڵەوە چونکە زۆر ماندوو بوو
قوتابیەکانیش هەستیان بەوە کردبوو بۆیە تەنها بە بێ دەنگی گوێیان دەگرتدەنگی دەرگاکە هات ،،
دواتر دەرگاکە کرایەوە؟؟؟ : سڵاو پڕۆفیسۆر هاتووم چەند قسەیەک بکەم گەر لاریت نیە
تێی : فەرموو پڕۆفیسۆر
نامجوون : قوتابیەکان وەکو ئەزانن دوو سبەی ڕۆژی گەشتەکەیە هیوادارم هەمووتان بەشداری بکەن ،، هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکات بۆیە پێمان وابوو گەشتێک خراپ نابێت بۆ ئەوەی مێشکتان ئارام ببێتەوە و لە خوێندن دوور بن بۆ چەند ڕۆژێک ئەمە زیاتر وەکو کەمپینگێکە بۆیە لەوانەیە ٢-٣ ڕۆژ لەوێ بمێنینیەوە ،، ئەو قوتابیەی کە ئارەزوو ئەکات بێت با لە لای نوێنەر ناوی خۆی بنووسێت
؟؟؟ : پڕۆفیسۆر نامجوون تۆش دێیت !؟
تکایە وەرە ،، ئێمە زۆر دڵخۆش دەبین بەوەیەکێک لە قوتابیە کچەکان وتی
نامجوون : بێ گومان ،، بە نزیکەیی زۆربەی پڕۆفیسۆرەکان دێن
بە شیرینیەوە وتی کە چاڵەکانی ڕوومەتی دەرکەوتبوون
ئەو زۆر گرنگی بە خوێندکارەکانی ئەدات بۆیە هەمووان زۆریان خۆش دەوێتهەمووان دەستیان کرد بە هاوار و خۆشی دەربڕین
؟؟؟ : چی دەربارەی تۆ پڕۆفیسۆر تێیهیۆنگ ؟
یەکێکی تر لە قوتابیە کچەکان وتی ،، ئەمە لەو جۆرەیە کە ئاشقی پڕۆفیسۆرەکەیان بووە
![](https://img.wattpad.com/cover/351210387-288-k379285.jpg)
YOU ARE READING
The boy of the mysterious house
Mystery / Thrillerبە نەفرەت بیت ئێستا کاتی لە کارکەوتنە ؟ کەسی لێیە ؟! ئ ئەو دووکەڵە لە کوێوە دێ ؟ بەڵێ دۆزیمەوە !!! ئێرە چ شوێنێکە ؟! ئایا کەس لێرە دەژی ؟!