The boy of the mysterious house
——————————————تێیهیۆنگ گەڕایەوە ماڵەوە
کات درەنگ بوو ویستی بێ ئەوەی کەس خەبەر کاتەوە بڕواتە ژوورەکەی و پێخەفێک بهێنێت
بەڵام بینی ژوورەکەی ڕووناکەکە ڕۆیشتە ژوورەوە جۆنگکووکی بینی کە لەسەر جێگاکەی بە دانیشتنەوە خەوی لێکەوتووە
دیارە چاوەڕێی تێیهیۆنگی کردووە
تێی : هێی جۆنگکووک
جۆنگکووک : .....
تێی : کوڕە جۆنگکووک لەگەڵ تۆمە
جۆنگکووک : گەڕایتەوە هیۆنگ ؟
تێی : بەو جۆرە مەخەوە زیانبەخشە ،، دەی پاڵکەوە
یارمەتی جۆنگکووکی دا تا پاڵکەوێت دواتریش دایپۆشی
جۆنگکووک : ئەی تۆ لە کوێ ئەخەویت ؟ لێرە بخەوە
بە خەواڵوییەوە وتی
تێی : قسەی بێ مانا مەکە ، دەی بخەوە
جۆنگکووک : هیۆنگ ئێمە هەردووکمان کوڕین
مەترسە هیچت لێ ناکەمبە پێکەنینەوە وتی
تێی : تۆ سەیری ئەم بێ ڕەوشتە ،، ئەسڵەن تۆ کێی تا شتێک لە من بکەی
گەمژە ،، سەیری سەیری ئەو قسە زلانە بکە ،، من ئەڵێم با بە ئاسوودەیی بخەوێت کەچی...کووک : کەواتە لێرە بخەوە ،، من ئاسوودەم خەمت نەبێ
تێی : باشە کەوایە تۆزێ بڕۆ ئەولاوە
جۆنگکووک جێی بۆ تێیهیۆنگ کردەوە ئەویش لە تەنیشتی ڕاکشا
دوای ماوەیەک خەویان لێ کەوت
..................
داپیرە وەکو هەمووکاتێک بەر لە هەمووان هەستا
بەلایەوە سەیر بوو کە تێیهیۆنگ لە هۆڵەکە نەبوو
پێی وابوو کە دوێنی شەو نەگەڕاوەتەوەڕۆشتە ژوورەکەی تێیهیۆنگ کاتێک ئەو دوانەی بینی کە چۆن باوەشیان لێکداوە نەیتوانی پێکەنینەکەی ڕابگرێت
ڕۆشت و پەردەکەی هەڵداوە ڕاستەخۆ خۆرەکە لە دەموچاوی تێیهیۆنگی دا
هەربۆیەش بەخەبەر هاتداپیرە : بەیانیتان باش
جۆنگکووک بەخەبەر هات بە دەنگی داپیرە
بینی تێیهیۆنگ چۆن باوەشی لێداوە
![](https://img.wattpad.com/cover/351210387-288-k379285.jpg)
YOU ARE READING
The boy of the mysterious house
Mystery / Thrillerبە نەفرەت بیت ئێستا کاتی لە کارکەوتنە ؟ کەسی لێیە ؟! ئ ئەو دووکەڵە لە کوێوە دێ ؟ بەڵێ دۆزیمەوە !!! ئێرە چ شوێنێکە ؟! ئایا کەس لێرە دەژی ؟!