🪐ᑕᕼᗩᑭTᗴᖇ 2🪐

1.7K 208 39
                                    

VOTE & ENJOY

ـــــــــــــــــــــــــــ

پاسەوانێک هاتە ژوورەوە..

پاسەوان ۲: گەورەم، خاتوو مین جی لێرەیە

جۆنگکوک چەکەکەی هێنایە خوارەوە

جۆنگکوک: بۆچی هاتووە؟(بە ساردیەوە)

پاسەوان ۲: وتی کە هەنێک خواردنی ئامادە کردووە بۆت

پاسەوان ۱: گەورەم پێویستە چی لەم کچە بکەم؟

جۆنگکوک: با جارێ لێرەبێت، هێشتا دڵنیا نەبوومەتەوە لەوەی ئاخۆ بەڕاستی کێیە.

پاسەوان ۱: بەڵام گەورەم ئەی خاتوو ئان چ...

"پێی بڕی

جۆنگکوک: پێویست ناکا دەربارەی ئەوە نیگەرانبیت

پاسەوان ۱: بەڵێ گەورەم

سەری هێنایە خوارەوە،

جۆنگکوک: نەهێڵن لێرە بچێتە دەرەوە ئەم خاتوونە بچووکە(بە بزەیێکی لا لێوەوە)

پاسەوان: فەرمانتە گەورەم

جۆنگکوک ئەوێی جێهێشت

ن/ت تەنها تێنەئەگەیشت کە چی ئەگوزەرێ؟
ئایا بەڕاستی ئێستا لەکوێیە؟
ئەم خەڵکانە کێن وە بۆچی ئەویان لای خۆیان هێشتوەتەوە؟

ن/ت ڕووی کردە پاسەوانەکە
- بەڕێزم... ئێرە کوێیە؟

پاسەوان سەیرێکی کرد و هیچ قسەی نەکرد

ن/ت: بە لایەنی کەمەوە ئەبێ بزانم ئێستا بۆچی لێرەم

پاسەوان: تەنها بە بێدەنگی بمێنەرەوە با خاتو مین جی هەستنەکات لێرەیت

ن/ت: مینجی کێیە؟

پاسەوان: من سکرتێری تایبەتی تۆم یا چی؟
بۆچی پێویستە وەڵام بدەمەوە؟

ن/ت هەڵسایەوە سەر پێ
- پێموتیت کێیەەە(هاواری کرد)

پاسەوان دەمی گرت
- خەریکی چیت بچکۆلی گەمژە

ن/ت: کەواتە پێمبڵێ ئەو نەفرەتیە کێیەە؟

پاسەوان:...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەلای جۆنگکوک و مینجی

جۆنگکوک: بۆچی لێرەیت؟

"بە ساردی"

مینجی: بیری منت نەکردبوو هاوسەرەکەم؟
"پەنجەکانی بە دەمووچاوی جۆنگکوکا ئەهێنا"

"جۆنگکوک دەستەکانی دوورخستەوە"

جۆنگکوک: پێموتیت کە بەمشێوەیە بانگم نەکەیت

مینجی: بۆچی ناتوانیت قبووڵی بکەیت؟
بەم نزیکانە ئەبم بە هاوسەری تۆ
ئەوە ئەوشتەیە کە هەموومان چاوەڕێی ئەکەین

جۆنگکوک: هەمووتان، جگە لە من

مینجی: بەمزووانە تۆش قبووڵی ئەکەیت

جۆنگکوک: مینجی بەباشی گوێم بۆ بگرە، لەبەر بەڵێنێکی پڕووپوچی ئاوا ناتوانم ژیان لەخۆم تێکدەم

مینجی: بەم بەڵێنە ئەڵێیت پڕووپوچ؟
ئەوە بەڵێنێکی کۆنی باوانمانە، پێویستە خێزانەکانمان ببن بە یەک وە ئەمەش تەنها بەوە ئەکرێ کە من و تۆ هاوسەرگیری بکەین!!

جۆنگکوک:
بە هەر جۆرێکبێت ئەوە قبووڵ ناکەم، بۆیە لەمەودوا ئاگاداری قسەکانتبە، وە چیتر مەیە بۆ ئێرە...

(دەنگێک هات لە نهۆمی سەرەوە)

دەنگەکە"پێموتیت کێیەەە؟"

مینجی خێرا سەرنجی کەوتە سەر دەنگەکە
- کەسێک لێرەیە؟

کوک: نەخێر

- گوێبیستی دەنگێک بووم دڵنیای کەسی لێنیە؟

کوک: پێموتی نەخێرر

مینجی بە گومانەوە سەیری جۆنگکوکی کرد

جۆنگکوک: بوەستە لەوەی بیر لەوە بکەیتەوە لە ماڵەکەی منا چی ئەگوزەرێ وە هەرئێستا ئێرە جێبێڵە

مینجی: گەمژەی لووتبەرز

جانتاکەی لەشان کرد و ئەوێی جێهێشت

ن/ت هاتە خوارەوە

"بە فیزەوە"

- همم کەواتە دەسگیرانت هەیە...
چی ئەگوزەرێ گەر ببزانێ کچێکت لێرە بەند کردووە؟
"بە پلیکانەکانا ئەهاتە خوارەوە"
ئۆهـ لەوانەیە هەرایێکی گەورە درووستبێت

"نزیک دەمووچاوی جۆنگکوک بوەوە"

زلەیێکی لە نێوچاوانی جۆنگکوکدا

-گەمژە چۆن ئەتوانی ئاوا گەمژەبیت؟
وائەزانیت بەندکردنی کچێک ئەوەنە ئاسانە؟

جۆنگکوک لە توڕەییا خوێن لە چاوی باری

جۆنگکوک: ....
.
.
.
.
.
.

کەسایەتی و شوێن و ڕووداوەکان لەم چیرۆکە هەمووی خەیاڵین وە دوورن لە ڕاستیەوە!

سووپاس بۆ خوێندنەوە هیوادارم چێژتان بینیبێت ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن سووپاستانەکەم

بچکۆلە تایبەتەکەمWhere stories live. Discover now