🪷𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 12🪷

862 112 123
                                    

کاتێک باران ئەبارێت هەستەکەم هاوڕێیێک لە پەنجەرەکەم ئەدات و لێم ئەپرسێت کە ئەگەر باشبم..
"kim namjoon"

.....

خاتوو لی سینیەکەی دەستی کەوتە ئەرزەکە

هەموویان ڕوویان کردە خاتوو لی بە دەمووچاوێکی پەشۆکاوەوە

ن/ت هەڵەستێتەوە و ئەچێتە لای
-خاتوون تۆ باشیت؟
ئازارت پێ نەگەیشت؟
کاتێک هەوڵی ئەدا خ.لی هەڵبستێنێتەوە

خ.لی سەری بەرز نەکردەوە و بە پەشۆکاوی خەریکبوو شوشە شکاوەکانی کۆئەکردەوە

ن/ت دەستی گرت
- بەجێی بهێڵە بۆ من، من گرنگی پێ ئەدەم تۆ بڕۆ پشووبدە


جۆنگکوک:
چی ڕوئەدات؟ خاتوو لی چیتە ئەمڕۆ؟


خ.لی هەستایەوە سەر پێ و خۆی چەماندەوە بە مانای ڕێز و داوای لێبووردن

خ.لی:
بمبوورن گەورەم هەڵەی من بوو ئەبوایە زیاتر وریابم


جیمین:
ئاساییە. لەوانەیە پێویستت بە کەمێک پشووبێت تۆ بڕۆ بۆ ژوورەکەت ئێمە شتەکان تەواو ئەکەین


تایهیۆنگ:
ن/ت یارمەتی خ/لی بدە بۆ ئەوەی بچێتە ژوورەکەی


ن/ت:
باشە بە زوویی ئەگەڕێمەوە


جۆنگکوک تەنها سەیری ن/ت ی ئەکرد و هیچی نەوت


ن/ت:
دەی خاتوون با بڕۆین


...
ن/ت یارمەتی خ/لی دا تاوەکو بچێت بۆ ژوورەکەی و لەوێ پاڵیخست

خ/لی بەردەوام سەیری ن/تی ئەکرد و لەسەر جێگاکەی دانیشت دەستێکی بە ڕوومەتی ن/تا هێنا

خ/لی:
کچەکەم؟ سەلامەت بوویت؟ سوپاس بۆ تۆ خوایە گیان وامزانی شتێکی خراپت بەسەر هاتوە..
"فرمێسک بە چاوانیا هاتە خوارەوە"


ن/ت:
خ...خاتوون مەبەستت چیە؟ تۆ ئەمناسیت؟


خ/لی:
نامناسیتەوە؟؟
منم.. خ/لی.. ئەوەی لە مناڵیەوە لەگەڵت بوو


ن/ت تێنەئەگەیشت مەبەستی ئەو ژنە چیە
لەناکاو ئازارێکی زۆری سەری هەبوو

ن/ت:
ئاخخخخ....
سەرم..
"دەستی بە سەریەوە گرت"


خ.لی:
سوئا تۆ باشیت؟ سوئاا

ن/ت ئەوەنەی تر شۆکبوو کاتێک گوێبیستی ناوی ڕاستەقینەی خۆیبوو لە دەمی خ/لیەوە


بچکۆلە تایبەتەکەمWhere stories live. Discover now