The boy of the mysterious house
———————————————داپیرە : وابزانم نەوەکەم گەڕایەوە
داپیرە ڕۆشت و دەرگاکەی کردەوە
ئەو کوڕە کە هیچ هەستێک لە ڕووخساریدا بە دی نەدەکرا هاتە ژوورەوەداپیرە : بەخێر بێیتەوە ڕۆڵەکەم
بە میهرەبانیەوە وتی
تێیهیۆنگ : سوپاس داپیرە
هەندێک دارم هێناوە بۆ نێو ئاگردانەکە ،،لە دەرەوە لە شوێنەکەی خۆی دامناوەوتی کاتێک خەریکی داکەندنی پێڵاوەکانی بوو
داپیرە : کارێکی باشت کردووە گیانەکەم هەر خۆی دارمان نەمابوو
دواتر تێیهیۆنگ ڕۆشتە ژوورەوە بەڵام ئەوەی بینی شۆکی کرد
ماوەیەک بە ساردی سەیری ئەو کەسەی ئەکرد وا دەردەکەوت کە هەوڵ بدات توڕەییەکەی کۆنتڕۆڵ بکاتداپیرە : کوڕەکەم ئەوا.....
تێیهیۆنگ : ئەوە کێیە داپیرە ؟ چی دەکات لێرە ؟
بە توڕەییەکی ترسناک وتی
داپیرە : کوڕەکەم هێمن بەوە بۆتی ڕوون ئەکەمەوە
تێیهیۆنگ : تۆ چی ئەکەیت لێرە کوڕە ؟ هەستە خێرا لێرە بڕۆ
بە توڕەیی هاواری بەسەر ئەو کوڕە بێتاوانەدا کرد
جۆنگکووک : م من ....
وشەکان بە قورسی لە دەمی دەهاتنە دەرەوە چاوەکانی پڕ فرمێسک ببون
دەی ئەو کوڕە تاقانەکەی دایکو باوکی بووە ڕانەهاتوە هاواری بەسەردا بکرێتتێیهیۆنگ بە تەواوەتی توڕەیی بەسەریدا زاڵ بوو
داپیرە : تێیهیۆنگ کوڕم....
تێیهیۆنگ : وتم بڕۆ دەرەوە لەم ماڵە هەر ئێستا
داپیرە : تێیهیۆنگ !
هەر ئێستا بڕۆ ژوورەکەت !بە هاوارەوە وتی
تێیهیۆنگ : بەڵام داپیرە....
داپیرە : وتم ئێستا !
تێیهیۆنگ ڕۆشتە ژوورەکەی بەڵام پێش ئەوە نیگایەکی ترسناکی بەو کوڕە بێتاوانە دا
داپیرە : کوڕەکەم تکایە ڕەفتارەکانی ئەو لە دڵ مەگرە
ئەو کەسێکی زۆر هەستیارە دەربارەی مرۆڤەکان و متمانە بە کەس ناکات
وە لەبەر ئەوەی ڕانەهاتوە لە بینینی کەسی نوێ بۆیە بەو شێوەیە ڕەفتاری کرد
ESTÀS LLEGINT
The boy of the mysterious house
Misteri / Suspensبە نەفرەت بیت ئێستا کاتی لە کارکەوتنە ؟ کەسی لێیە ؟! ئ ئەو دووکەڵە لە کوێوە دێ ؟ بەڵێ دۆزیمەوە !!! ئێرە چ شوێنێکە ؟! ئایا کەس لێرە دەژی ؟!