☙یازدە❧

1K 167 124
                                    












ھەموو ڕۆژەكان كە یوونگی لە كۆشك نەبوو
خواردنی دەخوارد لە ژێر چاودرێری خانمە بەتەمەنەكە
پیاسەی دەكرد وە ئەو كاتە زۆری كە دەمایەوە لێی لە كوخەكە
بەسەری دەبرد كەرەستەكانی نوسینی یوونگیـ'ـی بەكاردەھێنا
ئەو كوخە ھی كاتێ لاوی یوونگی بوو وانەی تێدا دەخوێن
تەنانەت چەند تێنوسیشی ھەبوو
لە ڕۆژی ڕابردوە دەستی كرد بە خوێندەنەوەی
دانەیەكیان كە تەمەنی ھەژەدەساڵی یوونگی بوو
زۆر شتی كۆمیدی تێدابوو
لەیەكێك لە پەڕەكان ڕۆژی لەدایك بوونی تێدابوو
واقوڕما لەوەی كە چەند بەتەمەنە یانی لەو زۆر گەورەترە
ئەو تەمەنی سی و سێ ساڵبوو یانی بە پێی لێكدانەوەی ڤایۆڵێت لە بیست و شەش بۆ پێنج دەچوو نەك ئەوەندە
پەڕە بە پەڕەی ھەڵدەدایەوە لە پڕ وێنەیەك كەوتە خوارەوە
  ھەڵی گرتەوە و سەیری كرد كە چەند كوڕێك بوو
ھەموویان سەرنجڕاكێش بوون دەبێت ھی ماوەیەكی پێش
ئێستا بێت چوونكە یونگی ھەمان تەمەنی ئێستا ھەیە
تەنھا ئێستا كەمێك قژی درێژترە
ژماردی حەوت كوڕی تەواو بوون
دیقەتیـداا یەكێكیان ھەمان كامێرامانی ئەو ڕۆژەبوو
ئەو تێنوسەی داناو دانەیەكی تری ھەڵگرت
یەكەم پەڕەی كردوە
جنێوی تێدابوو برۆیەكی بەرزكردەوە
پەڕەی دواتر تەنھا ناوی لیا نوسرانوو
دوای ئەوە ناوی كوڕێك
دواتر نوسرابوو باوكم
پەڕەكانی كۆتایی بەتاڵبوون
سەری ڕاوەشاندو ھەستایەوە تا بڕوات پشووبشات

دەستەكانی بەرزكردوە ئاھێكی ھەڵكێشا
ڕۆشتە چێشتخانەكە سارا بانگی كرد بۆ خواردنی شیر
"بخۆ"
پەرداخە شیرەكەی داناو دەستی بە قژمدا ھێنا
وەك منداڵێك دەردەكەوت
بە ماندووی خۆی لەنێو پێخەفەكە لوولدا
بۆنی سەرینەكەی دەكرد بە تەواوی بۆنی نەعنای لێدەھات
"زۆر خراپی"
بە نوزەوە وتی و سەرینەكەی لە باوش گرت


لەسەر كورسیە جوڵاوەكەی سەر بەڵكۆنەكە دانشتبوو
كوپێك شیری گەورە لەدەست بوو
قاپێكی پڕ لە لالەنگی لەسەر مێزە بچووكەكەی بەردەمیبوو
سەیری ئەو خزمەتكارانەی دەكرد كە بەئاسایی
ژیانی خۆیان دەكرد ھەموویان
خانوویەكی بچووكیان ھەیە لە نزیكی ئەم كۆشكە
كەس بۆی نییە ئازاریان بدات ئەوان لە ژێر
سایەیی مین یوونگی دەژیان بە ئاسوودەی
مین یوونگی ژەنەڕاڵی یەكەمی ئیمپڕاتۆریەتی بەریتانیایە

لە پڕ پیاوێك ھاتە نزیكی
"سڵاو"

بە خێرای ھەستایەوە
"سڵاو"
بە نائارامی وتی

"تۆ دۆستە نوێیەكەی یوونگیـ'ـت"
پیاوەكە بە خەندەوە وتی

"بەڵێ"
بە نزمی وتی

"ئۆھ خۆشحاڵبووم من باوكی ئەوم"
دەستی بۆ تەوقە درێژ كرد
بۆ چركەیەك تێنوسەكەی بیرھاتەوە
جنێو
لیا
ناوی كوڕێك
باوكم
"منیش بەڕێزم"
سەری بۆ چەماندەوە وەك ڕێزێك

كۆیلەی سەدەی شازدە🔚Where stories live. Discover now