☙دە❧

1K 166 59
                                    













دوایگەڕانەوە یوونگیـ'ـی بینی چوە ژووری خانمی یەكەم ھەستی دەكرد دڵی لە سینەی دێتەدەر ئێستا ھەستی كرد كە یوونگی بێھەستە ئەو كەلەجەنگدا دەتوانێ ئەو ھەموو پیاوێك بكوژێ
دەتوانێ سەریان لێبكاتەوە ئێستا دڵی دەداتەوە كۆیلەیەكی ھیچ
وابیری كردوە لە ئەو تێربوو دوگیانی كرد ڕۆشت بۆلای ھاوسەری شەرعی خۆی ...
بە بێدەنگی لەسەر پێخەفەكەی درێژ بوو
شەوانێك لەسەر ئەم پێخەفە دەنگی پێكەنینیان
لەنێو كۆشكەكە دەزرنگایەوە وەك زەنگی كڵیسایەك
ئێستا ھەنسكی دۆستە داماوەكەی
وەك نمەی باران ژوورەكە تەڕدەكات
بڕیاریدا بەتەواوی پشت گوێی بخات ئیدی ئەو میراتگرێكی
ئەویست لە ڕێگایە پێویست ناكات خۆیی لێ بئاڵێنێ

بۆ ڕۆژی دواتر بە ڕووخسارێكی ئاسایی ھەستایەوە
عەزیەكی ڕەشی پۆشی كە سینگەكەی چوارگۆشەبوو
ھاتبوە خوارەوە بەشێكی زۆری سینگی بەدەرەوەبوو
ڕۆخەكەی بە مرواری نەخێشنرانوو قۆڵەكانی توڵێكی تەنكـ بوو
كەمەرەكەی نوسابوو بە جەستە وردیلانەكەی
قژی بە شلی لەدواوە كۆ كردبوەوە
چەند خشلێكی سادەی بە خۆیەوە كرد
یەكێك لەو كتێبانەی گرتە دەست كە شەوانە
یوونگی بۆیی دەخوێندەوە
خوێنەواربوو باوكێكی مامۆستا ھەبوو

"بەیانیتان باش"
بە ھیمنی لەتەنشت یونگی دانشت
دەستی برد بۆ مرباكە بەڵام ڕێگەم لێگیرا لەلایەن یونگیـ'ـەوە

"من دەتدەمێ"
مراكێك مرەبای ھەڵگرت

"خۆم دەیكەم پێویست بە ئەرك ناكات"
مراكەكەی لەدەستی وەرگرت

بەبێدەنگی دەستی كرد بە خواردنی دوای ئەوە یونگی گوتی بۆ ماوەیەك دەچێتە كۆشكی ئیمپڕاتۆری
كاری گرینگی ھەیە كتێبەكەی ھەڵگرت ھەستایەوە
دوای كەوت بۆ ئەوەی داوای شتێكی لێبكات

"یوونگی ،،دەكرێ كوخی  نێو باخچەكە بەكاربێنم"
بە شڵەژاوی وتی

"سەیری چاوانم بكە"
دەستی درێژ كرد بۆ ڕوخساری گوێڕایەڵی كرد سەیری كرد
"دەتوانیت"
ماچێكی بچووكی لە لێوە ئاڵەكانی برد
"لێوەكانت لە مرەبا بە تامترن"
خەندەیەكی نەرمی بەخشی سواری ئەسپەكەی بوو

وەك بڵێ لە سەر ھەورەكان سەمادەكات
یەكەم جار بوو كە جگە لە نێو پێخەفەكەی ماچی بكات
خەندەیەكی كرد وەك گەمژەیەك
وەك بڵێی ئەو نەبوو كە شەو گوتی پشت گوێی دەخەم

بەڵام كەمتر لە پێنج خولەكی پێچوو یوونگی گەڕایەوە لەگەڵ چەند كەسێك لەجێگە خۆی نەجوڵابوو
گوێی لە یونگی بوو بانگی سارای دەكرد
دوای ئەوە لەو دۆستە جەق بەستوەكەی نزیك بویەوە

"ڤایۆلێت "
چرپاندی

"دەڵێی خێویت دەڵێی دەڕۆم و درەنگ دێمەوە
بەڵام دوای پێنج خولەكە لە پێشم قیت دەبیتەوە"
بە بێزاری وتی بە كتێبەكەی كێشا بە سكە
پڕماسولەكەكانی یوونگی جوان

كۆیلەی سەدەی شازدە🔚Where stories live. Discover now