☙ھەشت❧

1K 175 32
                                    











"خاتوو ڤایۆلێت ئەو سبەتە لالەنگیە بدە بەمن"
یەكێك لە خزمەتكارەكان لێی دەپاڕایەوە

"سۆفی بوەستە تۆ بێزارم دەكەی"
خێرایەكەی زیادەكرد

"ئاخری ئەم چەند ڕۆژە گەورەم لێرە نییە
تكایە گەر شتێكت لێبێت سوێند بێت
ھەموومان سەراو ژێر ھەڵدەباسێت"
لەپێشی وەستا دەستی بڵاوكردەوە

"سۆفی توڕەم مەكە"
ناوچاوی گرژكرد

"ڤایۆلێت"
خاتونە بەتەمەنەكە بانگی كرد

"بەڵێ پورێ"
ئەوەی بەھەلزانی وڕایكرد بۆلای ئەو

"بۆ ھێندە دێیتە ئێرە تۆ دۆستی دەبێت پێگەی خۆت بزانی"
سەرزەنشتیكرد

"حەزم لە لالەنگی بوو بۆیە ھاتم "
خۆی شیرین كرد

"باشە"
دانیشت و قژی بۆ ھۆنییەوە چەند گوڵێكی تێكەڵكرد بەقژی
"سپاس پوری دایكم ھەمیشە بەوجۆرە قژی بۆ دەھۆنیمەوە"
ئاھێكی ھەڵكێشا

"یەكەم جارتە باسی دایكت بكەی"
بەنەرمی دەستی بە شانیدا دەھێنا

"پێش ئەوەی سەربازەكان بیەن بەسەر گوندەكەمان ئەو مرد
باوكم كوژرا من مامەوە ھێنرام بۆ ئێرە"
بە كزی وتی

"كچە بەھێزەكەی من"
لە ئامێزی گرت سەری نایە سەر سینگی
وەك بڵێ دایكی خۆی بێت ھەناسەی ھەڵدەكێشا و بۆنی دەكرد



"پورێ كەی دێتەوە"
قاپێك لالەنگی پاكراوی لەپێش بوو

"كێ..؟"
پرسی

"ئەو"
بەئاسای وتی

"ئەو كێیە..؟"
ویستی كەمێ گاڵتەی لەگەڵ بكات

"ئێ دە پورێ یوونگی دەڵێم"
بە نوزەوە وتی

"ئەھاا ئێ ئێ دووسبەی"
پێكەنی بە نوزانەوەی ڤایۆڵێت

"ئیشی چییە..؟"
دەزانێ دكتۆرە بەڵام وای پێنازانێ ئیشی تەواوی ئەوە بێت

"یوونگی ژەنەڕاڵ لێھاتووە
ئەو كەسێكی خۆشەویستە لای ئیمپراتۆر"
بەھێمنی وتی

"پورێ دەكرێ نیشانەكانی ،دووگیانم پێ بڵێی"
یاری بە پەنجەكانی دەكرد

"نەكاا دوگیان بیت"
بە شۆكەوە وتی

"وابزانم"
ھەستی دەكرد ئارەقی سارد بە پشتیا دێتە خوارەوە

"شێك بڵی كە جیاوازبێت لە پێشترت"
خانمە بەتەمەنەكە بە پەرۆشی وتی

كۆیلەی سەدەی شازدە🔚Where stories live. Discover now