𝑂𝑟𝑙𝑎 𝐹𝑎𝑚𝑖𝑙𝑦

Start from the beginning
                                    

" ناوی چیە ؟ "
ئۆرلا پرسی

" یۆنتان "
تایهۆنگ وەڵامی دایەوە

" سڵاو یۆنتان من ئۆرلام "
ئۆرلا وتی

" ئەو زۆر شیرینە چۆن توانیوتە ئەم هەمووە کاتە نەیخۆیت ؟ "
ئۆرلا وتی و یۆنتانی بەرز کردەوە

" چی بەسەر سەنی هات ؟ "
تایهۆنگ پرسی

" ئۆهـ تۆ هێشتا ئەو توتیە چەنەبازەت لەبیرە"
ئۆرلا وتی و پێکەنی

" بێگومان "
تایهۆنگ وتی

" ئەو هێشتا ماوە خەمت نەبێت تای گەمژەیە تای گەمژەیە "
ئۆرلا وتی و پێکەنی

" ئای خوایە تۆ ناتوانی بەو جۆرە قسە لەگەڵ تایهۆنگی گەورەو و گران بکەیت ئەی وانیە یۆنتان ؟"
تایهۆنگ بە ناڕەزاییەوە وتی












" ئۆرلا دەربارەی خێزانەکەت قسە بکە "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی

" دوبارە من بێزارم لە باسکردنی ئەوە "
ئۆرلا بۆڵاندی

" ئەتەوێ من باسی خێزانەکەم بکەم ؟ "
تایهۆنگ پرسی

ئۆرلا بەخێرای سەری بە بەڵێ جوڵاند و زەدەخەنەی کرد زۆر بە جوانی گوێی بۆ تایهۆنگ ڕاگرتبوو

" خێزانەکەم بە ڕەچەڵەک کۆرین و ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەم بریتیە لە دایکم و باوکم و براکەم ئێمە چوار کەسین "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی و بەردەوام بوو

" باشە براکەم بە دووساڵ لە من گەورەترە باوکم مردووە و دایکم ماوە ئەوان زۆر باش و مهرەبان نەبوون بۆ من و جین بەڵام خراپیش نەبوون "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی کاتێک سەیری ئۆرلای ئەکرد

ئۆرلا زۆر بە جوانی گوێی گرتبوو و یۆنتانی لە باوەش کردبوو خەریک بوو دەستی بەسەر فەرووە نەرمەکەی ئەهێنا

" دایکم ئێستا لە ڕوسیایە چونکە ئەوە شوێنی دڵخوازیەتی ڕوسیا و بەڕازیل وڵاتانی دڵخوازی دایکمن "
تایهۆنگ وتی

" دەربارەی پیشەی پێشووی باوکم ئەو وەزیری دارای بوو پاشان زۆر نزیک بوو لە سەرۆکی وڵاتەوە وەک ئێستای من سەرۆک بڕیاری دا کە مناڵێکی باوکم بکاتە سەرۆک وەزیران بۆیە باوکم و سەرۆک پلانیان دانا کە هەر لە مناڵیەوە من بخەنە نێو ئەم کارانە "
تایهۆنگ وتی بەڵام ئۆرلا قسەکەی پێ بڕی

" بەڵام جین گەورەترە ؟ "
ئۆرلا وتی

" بەڵێ ئەو کاتەی یەکەم ساڵی خوێندنم بوو من زیاتر سەرنجی سەرۆکم ڕائەکێشا بە زیرەکی و لێهاتوویەکەم بەڵام جین هەمیشە ویستویەتی سادە بێت ئەو ئارەزووی لە شتی هەڕەمەکی بوو بۆ نمونە وێنەکێشان و میوزیک ژەنین "
تایهۆنگ وتی

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now