part.13

122 23 297
                                    


.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸


.
.
.
.
...................

"قسە کردن لەگەڵ تۆ هیچ سوودی نییە "
سان وتی
"ئێستا زانیم جگە لە سۆنگهوا کەسیتر دەرەقەتی تۆ نایەت"

"گەمژە"
وتم

"مشکی ناشرین"
سان وتی

"سان سەرنجت لەسەر ڕێگاکە بێت "
ئوویۆنگ وتی
"تۆش دەمت داخە مشکی گەمژە"

من و سان دەستمان کرد بە بێزار کردنی ئوویۆنگ

.............

بەدەنگی ئەلەرمەکەم خەبەرم بوویەوە

بە بێتاقەتیەوە لەسەر جێگاکەم هەڵسام هەستم بە گێژبوونێکی زۆر دەکرد تەواوی شەوەکە نە خەوتبووم لە ترسی ئەوەی ئەو دەمامک سورە نەفرەتیە بێت و کارێکی هەڵە بکات

ڕۆشتم بۆ چێشتخانەکە تاوەکو شتێک ئامادە بکەم و بیخۆم بۆ ئەوەی کەمێک هێزم هەبێت تاوەکو بتوانم بخوێنم

لەسەر کورسیەکە دانیشتم بە بێتاقەتی ئەوەندەی هەوڵمدا تاوەکو هەڵسم و شتێک ئامادە بکەم بەڵام هێزی خواردن ئامادە کردنم نەبوو بۆیە شەربەتێکی پرتەقاڵم لە نێو بەفرگرەکە هێنا دەرەوە و بەرەو ژوورەکەم بەڕێ کەوتم

ویستم دەست بکەم بە خوێندن بیرم کەوتەوە ڕوخسارم نەشۆردوە بۆیە ڕوخسارم شۆرد ئەوکات دەستم کرد بە خوێندن لە کاتژمێر 6:12دەستم بە خوێندن کرد

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

1:43

دوای ئەوەی هەستم بە گێژبوونێکی زۆر کرد وازم لە خوێندن هێنا حەبێکم خوارد تاوەکو ئەو سەرئێشەیەم نەمێنێت و دوبارە دەست بە خوێندن بکەمەوە

دەنگی دەرگا هات بە بێزاریەوە بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم و کردمەوە

"سوپرایز"
سۆنگهوا وتی و بە چەند زەرفێک هاتە ژوورەوە و ماچێکی نێوچەوانمی کرد
"چۆنی ؟"

"باش"
وتم و خەندەیەکم بۆ کرد

"وەرە لەگەڵم "
وتی و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشت

منیش بە بێتاقەتیەوە دوای کەوتم

هەر کە رۆشتمە چێشتخانەکە قۆڵمی گرت

"بوەستە ئازاری هەیە"
ناڵەیەکم کرد و دەستیم لە قۆڵم دوورخستەوە

"چی بووە ؟"
وتی
"قۆڵت چیەتی ؟"

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now