"تۆ ڕاست دەکەیت ئازیزم "
دایکی سۆنگهوا بە شیرینی وتی
"من زۆر سوپاس گوزارم کە کوڕەکەشم لە کۆتایدا خۆشەویستی داهاتووی خۆی دۆزیەوە "

"کوڕەکەشم؟"
سۆنگهوا وتی و بە گرژی سەیری دایکی کرد
"کێی تر لە خۆشەویستیدایە لێرە جگە لەمن ؟"

من و ستێلا سەیری یەکتریمان کرد و ترس دایگرتین
بەهەمان شێوەش بۆ یونهۆ و ئارا کە خەریک بوو دەست بکەنە گریان

دیارە دایکی سۆنگهواش بە هەموو شتێک دەزانێت

"بێگومان هەیە"
هۆنگ وتی
سەرنجەکان کەوتنە سەر هۆنگ
"جگە لە تۆ نۆڤاش لێرە هەیە کە لە خۆشەویستیدایە"

ئارا هەناسەیەکی ئاسوودەیی دایەوە سان و مینگی بە گومانەوە لێیان دەڕوانی

"واز لەو بابەتە بێنن خۆ بەنیاز نین تا ئێوارە لێرە بمێنینەوە ئەمڕۆ هەمووتان دێن بۆ ماڵی ئێمە خوانێکی شاهانە دەخۆین پێکەوە "
دایکی سۆنگهوا وتی
"کچینە ئێوەش دەبێت بێن یارمەتیم بدەن "

"بێگومان خەمت نەبێت پوورێ "
ستێلا وتی

"خولەکێک"
وتم کە تێبینیم کرد ڤالێریا لێرە نییە
"کوا ڤالێریا؟"

"من لێرەم "
ڤالێریا وتی کە لە لایەکەوە دەرکەوت
"بە نەفرەت بیت مشکی گەمژە هەموو کۆلێژەکە بەدواتا گەڕام تا بتهێنم بۆ ئێرە بەڵام نەمتوانی بت دۆزمەوە خۆشبەختانە ئێڵدی پێی وتم کە لەگەڵ ئێریک بۆ ئێرە هاتوون تا ئەو کوڕە گەمژەیە بوەستێنن لە کارە بێماناکەی "

"تۆ هەروا ڕاهاتووی کە دەرکەویت خێرا دەست بە قسە کردن بکەیت و نەتوانی بوار بەوەی بەرامبەرت بدەیت گ*ێک بخوات"
مینگی وتی و قژی تێکدا

"مینگی گەمژە ئەو جۆرە گاڵتانە لەگەڵ من مەکە "
ڤالێریا وتی و بە گرژی سەیری مینگی کرد

"بەو بۆنەیەوە"
وتم کە کالەکەم لەسەر ئەرزەکە هەڵگرت
"چۆن دەوێرن شتی وا لە من بشارنەوە پێم بڵێن سەرەتا لە کێوە دەست پێبکەم "

"نۆڤا ئێمە لە فڕۆکەخانەین"
سان وتی

"بەتایبەت تۆ سان خۆ وا بڕیاربوو من و تۆ هیچ شتێک لە یەکتر نەشارینەوە "
وتم
"لەگەڵ یۆسانگ و ئوویۆنگ چاک پشتان لێ کردووم"

"ئەوە بڕیاری سۆنگهوا بوو بۆچی ئێمە باجەکەی بدەین؟"
یونهۆ وتی

"بێ گومان ئەو لە خۆشەویستەکەی خۆی نادات"
ئوویۆنگ وتی

"ئەڵێی بیرت چووە کەمێک پێش ئێستا چۆن بە کالەکەی و بۆکسێک بڕیارەکەی پێ گۆڕی "
جۆنگهۆ وتی

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now