٢٣. یەک ڕۆژ.

Start from the beginning
                                    

زۆری پێنەچوو وە پەنجەیەک بوو بە دوو دانە. ناڵەکانم زۆرتر بوون وە هەستەکانم لە لووتکەی بەرزدا بوون.
فرمێسکی گەرم بە چاومدا هاتە خوارەوە لە کاتێکدا ناڵەو هاوارم زۆر دەبوو. "ئاەە، خێراتر!" من بە هاوارەوە وتم. "بەڵێ خێراتر، ئاەە ئاەە"
"بەلاتەوە خۆشە شازادەکەم؟" جونگکووک پرسی لە کاتێکدا ملمی ماچ دەکرد. "بەڵێ ئاەەە، زۆر خۆشە!" من بە خێرایی وەڵامم دایەوە.

پێش ئەوەی بتوانم ئاسودە ببم، هەستم بە جونگکووک کرد کە دەستی لابرد. وە ڕانەکانی کردمەوە و خۆی لە نێوان قاچەکانم جێگیر کرد.
بە هێمنی دەستم بەرز کردەوە بۆ شانی ئەو، بەڵام لە نیوەی ڕێگا خۆی پێی گەشتەوە لە کاتێکدا لێوەکانی لەسەر ئەوانی من دانا وە دیسانەوە بە قوڵی ماچی کردم.
من ناڵەیەکی بچوکم کرد، کاتێک کە هەستم بە ئەندامی کرد لە نێو ڕانەکانم.
جونگکووک قاچەکانی منی لەسەر شانەکانی دانا لە ڕێگەی کەمەرمەوە منی بەرەو خۆی ڕاکێشا.
"نزیکتر... هەمیشە نزیک بە لێمەوە. هەمیشە پێمەوە بنوسێ." جونگکووک زەردەخەنەیەکی شیرینی کرد وە دیسانەوە بەرز بوویەوە.
هەستم بە ئەندامی کرد لە سمتم، وە ناڵەیەکی زۆر بەرزم کرد لە کاتێکدا کە جونگکووک خۆی پاڵنایە ناومەوە. 'نەخێر، نەخێر!!' من لە ناخمدا هاوارم کرد لە کاتێکدا ئازارێکی زۆرم پێ گەشت لە جوڵەی کەمەری.
من بە توندی چاوەکانم داخست وە، بە هەموو هێزمەوە دەستەکانی جونگکووکم گرت. بە خێرایی هەناسەم دەیا وە بە پەرۆشی چاوەڕوانی ڕۆشتنی ئازارەکەم دەکرد... بەڵام نەهات..
هەتاوەکو دەهات ئازارەکە زۆرتر دەبوو، سەرەڕای ئەوەی کە جونگکووک هەر نەدەجوڵا.
"جونگکووک" من بە دەنگێکی لاوازەوە وتم.
"بڵێ، شازادەکەم." ئەو بە هێمنی نێوچاوانی ماچ کردم. "ناتوانم...ز-زۆر ئازارم هەیە." فرمێسکی تازە بە چاومدا هاتە خوارەوە، لە کاتێکدا بە بێدەنگی تەماشای ئەوم دەکرد.
جونگکووک کەمێک بە بێدەنگی تەماشای کردم هەتاوەکو بە وریایی خۆی لە ناوم دەرهێنا..
من هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی کاتێک کە ئازارەکە وردەوردە کەم دەبوویەوە. سەرم بەرز کردەوە، وە بە نیگایەکی تەڕ وتم:" بمبورە.. بەڕاستی نەمدەتوانی بەردەوام بم." فرمێسکێکیتر بە چاومدا هاتە خوارەوە.

"نەخێر شاژنەکەم، هەرگیز داوای لێبوردن مەکه!" ئەو ڕوومەتەکانی منی لە داستەکانیدا پڕکرد، وە بە قووڵی لێوەکانی ماچ کردم.

دوای کەمێک لە بێدەنگی جونگکووک لە پڕا هەستایەوە لەسەر جێگەکە و بۆکسەرەکەی لەبەر کردەوە. من جەستەم بە بەتانییەکە داپۆشییەوە کاتێک کە گەرمی جەستەی جونگکووک نەما.
ئەو بەرەو دەسشۆرەکە ڕۆشت وە دوای کەمێک گەڕایەوە. "وەرە بۆ ئێرە." ئەو وتی لە کاتێکدا دەستەکانی گرتم وە لەسەر جێگەکە بەرزی کردمەوە.
ئەو منی لەسەر پێیەکانم دانا بەڵام هەر منی بە خۆیەوە نوساند، لە کاتێکدا بەرەو دەسشۆرەکە ڕایکێشام.
جونگکووک بە بێدەنگی ئاوەکەی کردەوە، وە چاوەڕێی کرد هەتاوەکو گەرم بوو. لەو کاتەدا من ئەو ڕۆژەم بیر کەوتەوە کە گەرماوی بۆ ئامادە کردم.
ئەو ڕۆژەی کە وامدەزانی کە کۆتا ساتمان دەبێت بەیەکەوە.
ئەو ڕۆژەی کە بڕوام بە گۆڕانی جونگکووک نەدەکرد.
پێکەنینێک لە سنگم بەرز بوویەوە کاتێک کە بیرم لەو ڕۆژە دەکردەوە. "بەچی پێدەکەنیت؟" جونگکووک پرسی لە کاتێکدا دەستەکانی لەسەر کەمەرم دانا.
"هیچ شتێک. تەنها دەمویست کە دیسانەوە گەرماوم بۆ ئامادە بکەیت." من زەردەخەنەیەکم کرد، وە دەستەکانم لە ملی جونگکووک ئاڵاند.
"شازادەکەم چی دەڵێت ئەوە دەبێت." ئەو ماچێکی لێوەکانی کردم وە بە خێرایی ئاوەکەی کوژاندەوە.

ناڵەیەکی بچوک لە من بەرز بوویەوە کاتێک کە ئاوە گەرمەکە هەموو جەستەمی داپۆشی، وە ماسولکەکانم هێور بوونەوە.
پاڵم دایەوە بە سنگی جونگکووکەوە، وە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی. "ئەو ڕۆژە زۆر دڵخۆش بووم." جونگکووک لەپڕا وتی. "هممم؟" من سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی تەماشای ئەو بکەم.
"ئەو ڕۆژەی کە بۆ یەکەمجار بەیەکەوە بەسەرمان برد. خۆشم نەمدەزانی کە لەبەر ئەوەیە کە تەواو سێکسم لەگەڵ کردی، یان لەبەر ئەوەی کە بۆ یەکەمجار تۆ بە نیگایەکی ناسکەوە تەماشات کردم."
بە پەنجەکانی قژە تەڕەکەی لە نێوچێوانم لابرد.
"ئەو ئێوارەیە ڕۆشتم بۆلای تاکە کەس کە بڕوای پێدەکەم بۆ ئەوەی باسی تۆی لا بکەم. تاکە کەس کە تۆ دەناسێت..'یوونگی هیۆنگ'. کاتێک کە ئەو پێی وتم کە کەوتومەتە داوی خۆشەویستی تۆیەوە. زۆر توڕە بووم. لە هەموو کەسێک توڕە بووم.
ڕۆشتم وە دەرمانم کێشا، خواردمەوە، تەنها بۆ ئەوی کە تۆ لەبیر بکەم... بەڵام نەمتوانی.. هەتاوەکو دەهات پەشیمان دەبوومەوە لەوەی کە تۆم بەکار هێناوە بۆ ئەوەی کە بە درۆیەوە خۆم لە هاوسەرگیرییەکە دەربکەم." ئەو زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد، کە زیاتر خەمبار دیار بوو لە دڵخۆش.
"بەڕای من، تۆ منت بەکار نەهێنا. بەڵکو چاوت کردمەوە." من وتم. "من دەمتوانی کە هەر ئەو ئێوارەیە بڵێم کە دەمەوێت هاوسەرگیرییەکە هەڵبوەشێنمەوە. بەڵام نەمکرد، چونکە لە ناخمدا دەمزانی کە دەبێت چاوەڕێ بکەم... دەبێت چاوەڕێی تۆ بکەم."

من بە وریاییەوە بەرز بوومەوە وە ڕووم لە جونگکووک کرد. "دەمزانی کە دەبێت چاوەڕێت بکەم، چونکە دەمزانی کە شتێک لە دڵمدا هەیە کە دەسوتێت کاتێک باسی جێهێشتنی تۆ دەکەم."

"تۆ زۆر هەڵەت بەرامبەر من کرد، وە ئەوەش هەندێک بوون لە بەربەستەکان بەرامبەر دەرکەوتنی ئەو شتەی کە لە دڵمدایە... بەڵام ئێستا دڵنیام، وە ئامادەم کە پێ لەسەر هەموو ئەو بەربەستانە دابنێم."

"من تۆم خۆش دەوێت، جیۆن جونگکووک.."



























لە کۆتاییدا!!!
دەمەوێت کە زۆر سوپاسی هەموو ئەو خوێنەرە ئازیزانە بکەم کە پاڵپشتم بوون هەموو ئەم کاتە، وە کاتێکیش کە هەیتێکی زۆر لەسەر چیرۆکەکەم هەبوو.
هەر بەڕاستی ئێوە پێناسە ناکرێن. ئێوە نەبوونایە دڵنیام کە نەمدەتوانی ئەم چیرۆکە تەواو بکەم. زۆر خۆشحاڵ بووم بەوەی کە ئێوەم ناسی وە هیوادارم کە لە کۆمێنتی چیرۆکە تازەکانمدا کەسی وەک ئێوە بێوێنە ببینم. ئەم چیرۆکە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢١ دەستی پێکرد وە خۆشحاڵم کە بڵێم ئەمڕۆ لە کۆتا ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٢ کۆتای پێهات..
ئەم چیرۆکە بە پاڵپشتی ئێوە و قسە جوانەکانتان بەردەوام بوو..
وە بۆ نزیکترین هاوڕێم 'شێنێ' بەساقەو بم دڵەکەم تۆ نەبوویتایە هەرگیز نەمدەتوانی بەردەوام بم..

زۆر زۆر سوپاسی هەمووتان ئەکەم بۆ خوێندنەوەی چیرۆکەکەم... هەتاوەکو چیرۆکێکیتر خواتان لەگەڵ...

[30/12/22]

< Lust >Where stories live. Discover now