𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅 [29]

Start from the beginning
                                    

"من کارێکم هەیە بیکەم ڤالێری من پێوستە وەکو سەرکردەیێک بم بۆ پیاوانەکانم بۆ ئەوەش نابێ من خەمبار بم نابێ کێشەکانم بە سۆزەوە چارەسەر بکەم دووبارە من دەبوو بەسەر ئەوە زاڵ ببم "وتی و یاری بە لێواری سەرچەفەکە دەکرد



سەیری ئەوم کرد" تۆ بۆ ماوەی دوو هەفتە زیاترە منت جێهێشتووە  من شێت نیم چونکە  بە درێژای ئەو ماوە زۆرە جێت هێشتم وە ئەوە ناداتپەروەرانەیە  من زۆر نیگەران بووم بەڵام جاری داهاتوو تکایە بەڵین بدە ئەگەر وڵاتت جێهێشت هیچ نەبێ من ئاگەدار بکەوە"



بە تاوانباریەوە سەیری کردم چاوە لەرزیوەکانی رەتیان دەکردەوە  پێوەندی لەگەڵ من دروست بکەن


"من تێدەگەم تۆ دڵگەرانی باشە بەڵام هەرگیز  لەبیری مەکە من لێرەم ناتوانم بەڵێن بدەم هەموو شتێک باش دەکەمەوە  بەڵام دەتوانم پێت بڵێم تۆ پێویست ناکا بەتەنها رووبەری ئەوانە ببیتەوە من خۆشم دەوێی تایهیۆنگ ئەوە مانای ئەوە نیە من لێرەم تەنها بۆ بەشە جوانەکانی تۆ نەخێر من لە راستی گرینگی بەوە نادەم دەمەوێ هەمیشە لە پشت تۆ بم "دەنگم نزم بوو  ئەو بە بێدەنگی سەیری دەکردم


بە هێواشی سەری جوڵاند و دەستمی گرت


چاوە سەهۆڵیەکانی بەهۆی فرمێسک دەدرەوشانەوە بەڵام ئەو نەدەگریا بە دەستەکانی لاشەی لە باوەش گرت دەستەکانی دەلەرزین هەوڵیدەدا جڵەوی خۆی بکا


"تایهیۆنگ" بە نەرمی وتم دەنگم نزم و بیستراو بوو من تەنها هەستم بە خەمباری دەکرد کە سەیری خۆشەویستی ژیانم دەکەم وە ئەو خۆی بەتەواوی نقومی دڵگەرانی کردووە

ئەو سەیری منی کرد چاوە شینەکانی سور بوو بوونەوە بەهۆی فرمێسک


"من ناگرم من باشم" چرپاندی دەنگی شکاو بوو



هەستم کرد فرمێسک لە چاوەکانی دەجوڵێن بە توندی باوەشم لێیدا ئەو باوەشی لێمدایەوە سەیری خستە سەر سینگم وە قۆڵەکانی بە دەوری کەمەرم توند کرد


"باشە تەواو ئازیزەکەم بگری ئەوە ئاسایە من هەمیشە لێرەم "من چرپاندم چەناگەم خستە سەر قژە رەشەکەی


تایهیۆنگ زۆر ون بوو بوو هەستم بە فرمێسکەکانی دەکرد کە دەکەوتنە سەر سینگم خەڵک هەمیشە وابیر دەکەنەوە گریان کاری پیاوەکان نیە ئەوان تەنها کاریان بەهێز بوونە ئەوە کاری پیاوەکانە کە کچەکانیان لە باوەش بگرن و ئارامیان بکەنەوە بۆچی نابێ پێچەوانە ببێتەوە



نەمدەتوانی بگریم من پێویستە بەهێز بم بۆ ئەو



"من ئەوم دەوێ دەمەوێ جارێکی تر بیبینم پێدەکەنێ دەمەوێ دووبارە بەیێکەوە بخۆینەوە تەنها یەک جاری تر دەمەوێ گوێم لە دەنگی بێ کە پێوەندی دەکا تا برۆینە دەرەوە دەمەوێ ئەو ببینم کە هاوسەرگیری دەکا تەنها دەمویست یەکجار بیبینم بە راستی پێبکەنێ و دڵخۆش بێ تەنها دەمەوێ دووبارە بیبینمەوە "تایهیۆنگ بێدەنگیەکەی شکاند



پەنجەکانم بە قژە نەرمەکەی دادەهێنا   پاشان دەستم خستە سەر دڵی "تایهیۆنگ تۆ ئەو لەبیر ناکەی ئەو لێرەیە ئەو هەمیشە لەگەڵمان دەبێ"


وامزانم ئەوە دەربارەی مردنە بۆ هەموو کەسێک دێ گرینگ نیە گەنجیت  یاخود پیر یان منداڵێک لە هەر کاتێکدا بێ روودەدا تەنیا پێویستە هەمیشە خۆشەویستەکانت لە نزیکەوە بهێڵیتەوە وە  خۆشەویستیان پێ ببەخشی پێش لە دەست دانیان




"هەرگیز جێم مەهێڵە ڤالێری" ئەو چرپاندی پەنجەکانی خستە سەر ئاڵقەی هاوسەرگیریەکەم کە دەرەوشایەوە لە تاریکی ژوورەکە



"هەرگیز م نارۆم "چرپاندم وە لێوەکانم خستە سەر نێوچاوانی







******
i hope enjoy
please don't forget vote and comment
تکایە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن

بیرم کردبوون بەس بەخوا کارم زۆر زۆرە جارێ دوو راپۆرت و دوو سیمینارم هەیە واجیبیش لەولا💔😭 زۆر ببورن قەت من نیم وا درەنگ پۆست بکەم ئێوە دەزانن💔

𝑆𝑇𝐼𝑇𝐶𝐻𝐸𝑆||𝐾𝑇𝐻 #book 2 ( completed)Where stories live. Discover now