"ڪۆتایـی"

3.6K 255 127
                                    

هەمووان بەبێ دەنگی لە هۆڵەکە دانیشتوون هەندێکیان شۆکن و هەندێکیشیان دڵتەنگن تاکە کەس لەوێ ڕووخاو بێت کوڕێکی بێ نازەکە دایکی لە مناڵیەوە جێی هێشتووە بەبێ ئەوەی گرینگی بدات ئاخۆ باشە یان نا تێرە یان برسی هیچ کات بەخەیاڵی نەهاتووە دوای ئەو ساڵانە گەڕاوەتەوە و خۆی بە دایکێکی دڵسۆز دائەنێت ئەمە وا لەو کوڕە ئەکات نەفرەت لە بوونی خۆی بکات کە ئەبینێ دایکی هاوسەرگیری کردۆتەوە بێ ئەوە گرینگی بەوە بدایە کە باوکی بەهۆی ئەوەوە مرد

خاتوو پارک : جۆنگکووک کوڕم ئارامبە
(بە دڵسۆزییەوە دەستی ئەهێنایە قژی ئەویش وەک بێ هەستێک بوو )

شەدە: جۆنگکووک تکایە من ئەترسێنی
(بە گریانەوە هەمووان ترساو بوون لە توڕەیی جۆنگکووک چونکە هەموویان باش ئەزانن کەکووک توڕە ئەبێت هیچ سنورێک ناهێڵێتەوە )

تای: وەرەوە سەر خۆت کوڕە ئەوە ساڵێنێک تێپەرێوە
(بە توڕەییەوە وتی دڵی تەحەمول ناکات هاوڕێکەی باشتر بڵێین براکەی بەو حاڵە ببینێت )

کووک: چیەڵێیت تۆ هااا ئەو ژیانی لە باوکم سەند ئەو بووە هۆی مردنی باوکم ئەو ئەودایکەیە کە منی جێهێشت تۆ لە چی ئەزانیت ئایە ئازاری منت چەشتووە تۆ لەنێو باوەشی دایکت ئەخەوتی ئاگات لەمن بوو بە تەنها ئەترسام هەمووان لەگەڵ دایک و باوکیان سەری ساڵیان ئەکرد بەڵام من چی هااا پێم بڵێ کەستان لەمن تێناگەن من نامەوێ بیبنم ئەو ژیانی منی برد بەهۆی ئەوەوە من بەبێ خێزان مامەوە
(بە گریانەوە هەموو قسەکانی دەرەبڕی چاوەکانی ببوونە گۆمێک لە خوێن لایەک لە توڕەییایە و لایەکیشی بەهۆی دڵتەنگیەوەیە بەڵام ئەوەی هەمووانی شۆک کرد ئەو زلەیە بوو لە لایەن تایهیۆنگەوە )

تای: ئێمە خێزانی تۆین تێئەگەی تۆ برای منیت دایکی من دایکی تۆشە ئەو کات من باوەشی دایکم بووم کە خەوم لێ ئەکەووت دایکم ئەهاتە لای تۆ ئەخەوت کە بەیانیان هەڵەسایت ئایە بە تەنها بووی؟؟ تۆ زۆر سپڵەی ئێمە تۆمان وەک یەکێک لە خێزانەکەمان داناوە بەڵام تۆ ئەڵێی خێزانم نییە
(یەقەی جلەکەی کووکی گرتبوو بە گریانەوە قسەیەکرد کە قسەکانی تەواو کرد کووک گریانەکەی زیاتر بوو باوەشی لە تای کرد )

کووک: ببورە من سپڵە نیم تەنها زۆر دڵتەنگم ناتوانم دڵم بەرگە ناگرێت ئەو هەموو ئازارە چۆن هەڵگرم تکایە لێم تێبگە
(بە گریانەوە تای باوەشەکەی توند تر کرد)

جیمین: منیش ئەو باوەشەم ئەوێت
(فرمێسکەکانی سڕی و ڕایکردە لایان و باوەشیان لێک دا ئەوانی تریش خەندە کەووتە سەر لێویان بەڵام دڵتەنگ بوون بۆ ژیانی کووک ئایە چارەنوس بەتەمایە چی لەگەڵ بکات )

کووک: سوپاس کەهەن من بێ ئێوە هیچم
(بە تونێکی گریاناوی )

تای: سوپاس بۆ تۆش کە هەیت ئێمەش بێ تۆ هیچین
(بە خەندەیەکی کەمەوە )

"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊   (تـەواوبـووە✔︎)Where stories live. Discover now