Part 7🧡

2.7K 296 26
                                    

???? : زوو نییە بۆ قوتابخانە؟

شەدە: بەڵام ئێمە ئەمانەوێت لەوێ نان بخۆین
(وتی کە سەیری خاوەن دەنگەکەی کرد)

جۆنگکووک :بەڵام منیش ئەمەوێ لەگەڵ ئێمە نان بخۆن
(وتی دەستی بۆ کورسیەکە ڕاکێشا)

لانگ: تکایە بەڕێز جۆنگکووک تەنها ئەمڕۆ با زوو بڕۆین
(وتی و لچی شۆڕ کردەوە)

جۆنگکووک : من یەک جار قسە ئەکەم
(وتی بە جدیەوە و دانیشت لەسەر کورسیەکە)

لانگ : شەدە خێرا ڕاکە
(وتی و دەستی شەدەی گرت و خێرا ڕایانکردەوە ناو ئۆتۆمبێلەکە)

شەدە: بەڵام ئەو دوامان نەکەوت
(وتی کاتێ سەیری دەرگاکەی ئەکرد چاوەڕێ بوو جۆنگکووک دوایانکەوێت)

"Shada pov"

دوای ئەوەی ئێمە ڕۆشتین بۆ قوتابخانە لەوێ زۆر گەڕاین هەرچەندە کەمێک ئەترساین لەبەر ئەوە جۆنگکووک توڕە بووە لێمان بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەبێ خۆشی لەم ساتە وەرگرین

لیسا : لانگ.. شەدە
(بە هاوارەوە بانگی ئەکردن لە دوورەوە)

شەدە: وەرە خێراکە
(وتی کاتێ دەستی ڕائەوەشاند)

لیسا : یااا ئێوە لە کەیەوە لێرەن
(وتی و دەستی بۆیان ڕاکێشا)

لانگ: ئێمە زوو هاتووین
(وتی بە لەخۆبایی بوونەوە)

شەدە: یااا لیسا تۆ نەتوت زوو یەین؟
(وتی بە توڕەییەکی کیوتەوە)

لیسا: یااا بەڵام باوکم ڕێگەی نەدا
(وتی بە خەمباریەوە)

لانگ: کێشە نییە هەرچیەک بێت من زۆرم برسیە
(دەستی بە سکیا ئەهێنا)

لیسا: کەواتە با بڕۆین نان بخۆین
(وتی بە هاوارەوە و ڕایانکرد پێکەوە)

"lang pov"

ئەمڕۆش وەک ڕۆژەکانی تر تەواو بووین لە قوتابخانە و زۆر درەنگە ئێمە چاوەڕێی شۆفێرەکەین کەچی تا ئێستا نەهاتووە بەڕاستی بێزار بووین و دونیاش تاریک بووە ئێمە ئەترسین لێرە بەتەنها

لانگ: شەدە بە ئۆپا بڵێ کە ئیتر خۆی بێت بە دوامان
(وتی بە خەمباریەوە)

شەدە: یااا لانگ هێواش قسە بکە با کەس نەزانێ لێرەین
(وتی بە پسکە پسکەوە)

لانگ: شەدە ئاوا من ئەترسێنی
(وتی و چاو کز کردەوە)

شەدە : تکایە لانگ زۆر درەنگە من ئەترسم
(وتی کاتێ گوێیان لە خشە خش ئەبوو لە لایانەوە)

"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊   (تـەواوبـووە✔︎)Where stories live. Discover now