جیمین: جۆنگکووک
(ناو هۆڵەکە پڕ بوو لە دەنگە دەنگ کەس ئاگای لە کەس نەما تەنها دەنگی هاوار و پێکەنینی جەیبی ئەهات جیمین وێڵ بوو بە دوای جۆنگکووک دا تا دوای ماوەیەک پۆلیس هات و کەشەکەی ئارام کردەوە و جەیبیان برد و تایش چوو ئیفادە بدات)شەدە: جیمین جۆنگکووک کوا نایدۆزمەوە
(بە ترس و دڵەڕاوکێوە بەدوای جۆنگکووکدا ئەگەڕا بەڵام نەبوو لە هیچ شوێنێک دیار نەبوو )جیمین: نازانم گیانی جیمین منیش بە دوای ئەگەڕام بەڵام نەمەدۆزیەوە
(بە ترسەوە باوەشی لە خوشکەکەی کرد )شەدە: تکایە بۆم بدۆزنەوە
(بە گریانەوە و جیمین شەدەی لە خۆی دورخستەوە و ڕایکردە دەرەوەی هۆڵەکە )شەدە: سیۆنگ کوانێ جۆنگکووک
(بە گریانەوە و ئەوانیش بۆ حاڵی هاوڕێکەیان ئەگریان )لانگ : وا لە خۆت مەکە ئازیزەکەم جۆنگکووک بە هێزە
(باوەشی کردە سیۆنگ و شەدەیا )جیمین: خێرا با بڕۆینە نەخۆشخانە جۆنگکووک لەوێیە
(بە هاوارەوە هەموویان ڕاچەڵەکین )شەدە: چی بووە جۆنگووک بۆ لە نەخۆشخانەیە
(وەک شێتی لێ هات بەو قسەیەی جیمین )جیمین: جۆنگکووک باشە لوهان گولەکەی بەرکەووتوە
(یە هاوارەوە و چووە دەرەوە ئەوانیش بە شوێنیا چوون و بەبێ دەنگی مانەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکە بەڵام هەموویان ترسابوون )شەدە: جۆنگکووک
(بە گریانەوە ڕایگردە باوەشی جۆنگکووک کە لە پێش ژوورەکەی لوهان وەستابوو )کووک: گیان
(بە توندی شەدەی لکاند بە خۆیەوە )شەدە: بۆچی ڕۆشتی ئەزانی چەند ترسام
(بە گریانەوە لە باوەشە پیاوانەکەی کووک)کووک: خۆشەویستم لوهان بریندار بوو ئەو خۆی فڕێدایە پێش گولەکە ئەبوایە بمهێنایەتە نەخۆشخانە
(شەدەی لە خۆی دورخستەوە و سەیری چاوەکانی ئەکرد )شەدە: چۆن ئەو باشە ؟
(بە ترس و دڵەڕاوکێوە )کووک: ئەو باشە گولەکە بەر دەستی ڕاستی کەووتوە مەترسی نییە ئێستا بۆی چارەسەر ئەکەن
(کەوای ووت شەدە بە گریانەوە باوەشی لێی دایەوە )کووک: تەواو تەواو مەترسە من باشەبم
(به خۆشەویستییەوە دەستی بە سەری شەدەیا ئەهێنا )شەدە: تکایە جێم مەهێڵە
(بە گریانەوە )کووک: ششش من هەرگیز تۆ جێ ناهێڵم ئەوە لە مێشکی خۆت دەرکە
(بە جدییەوە دوای ماوەیەک لە یەک جیابوونەوە و شەدە ڕۆشتە لای لیسا کە تازە هاتبوون لەگەڵ کاییا )
YOU ARE READING
"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊 (تـەواوبـووە✔︎)
Fanfiction"خۆشویستنی تۆ مافێکە تەنها بە من دراوە" دەست پێک :- 18/4/2022 ڪۆتایی:- 1/10/2022