Part 7

48 9 0
                                    

Vote before reading

نوسەر

ڤیۆلێت و خاتوو ئەمیڵیا گەڕانەوە ماڵەوە لەکاتێکدا بەتەواوی تەڕبوون
خۆیان شت و جلەکانیان گۆڕی و ئەم شەوە دایک و کچ بە ئاسودەی لە باوەشی یەکتردا خەوتن

ڕۆژی دواتر

بەڕێز کیڵیان دانیشتبوو خەریکی خوێندنەوەی ڕۆژنامەبوو

خاتوو ئەمیڵیا:ئەم وەڕەقانە واژوو بکە
وتی کاتێ بەبێ هەستی چەند وەرەقەیەکی هەڵدایە سەر مێزەکەی پێشی

بەڕێز کیڵیان بە لاچاوێ سەیری خاتوو ئەمیڵیای کرد و دواتر سەیری وەرەقەکانی کرد

بەڕێز کیڵیان:ئەمە چییە

خاتوو ئەمیڵیا:بەڵگە نامەی جیابوونەوە

بەڕێز کیڵیان:ئەم شتە بێمانایە چییە من هەرگیز ئەمە واژوو ناکەم
وتی کاتێ بە توڕەی هەڵسایەوە و وەرەقەکانی فڕێدا

خاتوو ئەمیڵیا:واژوی ئەکەی زۆر بە جوانیش واژوی ئەکەی من چیتر نامەوێت لەم پەیوەندییە بێمانایە بەردەوامبم لێت جیا ئەبمەوە و لەگەڵ کچەکەم پێکەوە ئەژین دوور لە تۆ و ئەم بێڕەوشتانەی دەورت
دوای قسەکانی بە خێرای لەوێ ڕۆیشت

بەڕێز کیڵیان دەستی کرد بە هاوار کردن و هەرچی لە دوەریبوو تێکیدا و شکاندی

لە لایەکی تر

ڤیۆلێت لە پۆلەکەی بە بێتاقەتی دانیشتبوو یاری بە کتێبەکانی ئەکرد

؟؟:هاوڕێیان هەمووتان وەرن بۆ هۆڵە گەورەکە ماگنۆس نمایشێکی ڕێک خستووە
وتی کاتێ بە پەلە هاتە ژورەوە

سکارلێت: ئەبێ چی بێت ئێمەش بچین
وتی کاتێ بە پەرۆشییەوە سەیری ڤیۆلێتی ئەکرد

ڤیۆلێت:من نایەم تۆ بڕۆ دڵنیام شتێکی بێمانای وەک خۆیەتی
وتی کاتێ سەری خستە سەر مێزەکە

؟؟: ڤیۆلێت ماگنوس بە تایبەتی تۆی بانگکردووە
وتی کاتێ بە بێزاریەوە سەیری ڤیۆلێتی دەکرد

ڤیۆلێت:پێی بڵێ من نایەم

سکارلێت:دەی بابڕۆین ڤیۆلێت تکایە تکایە تکایه
وتی کاتێ وەک پشیلە خۆی فەقیر کردبوو

ڤیۆلێت:دەی باشە تەواو چیتر وا سەیرم مەکە
.
.
.
.

ماگنوس:بەخێر هاتنێکی گەرم لە هەموو هاوڕێیانم ئەکەم
وتی کە وەک پێشکەشکارێ ڕۆڵی ئەبینی و هەموان چەپڵەیان بۆلێدا

ماگنوس:ئەمڕۆ باس لە تابلۆی خێزانێکی بەختەوەر ئەکەین وە پێش دەسپێکردن بانگی میوانە تایبەتەکەم ئەکەم بۆ سەر ستەیج
وتی کاتێ دەستی بۆ ڤیۆلێت ڕاکێشا و ڤیۆلێتیش بە ناچاری چووە سەر ستەیجەکە و لایەوە وەستا

ماگنوس:ئەمە تابلۆی خێزانێکی بەختەوەرە کە لە پشت تابلۆکەوە چەندان شتی قێزەون ئەگوزەرێت ئەم کچەی لێرە ئەیبینن کە دایمە بە پۆزەوە دەردەکەوێت وەک جوانترین کچی قوتابخانە و کچی یەکێ گەورە بەزرگانەکان واتا ئەو بەتەواوی وەک شازادەیەک ڕەفتار ئەکات بەڵام لە ڕاستیدا وەک ئەوەی ئەیبینن باوکی دایمە لە باوەشی سۆزانیەکاندایە و ئەوانی لا گرنگ نییە
هەموو ئەم قسانەی کرد کاتێ وێنەکانی شەوی ڕابردووی بەڕێز کیڵیان لەگەڵ درێزا لەسەر شاشە گەورەکە بوو وە ڤیۆلێت بەزۆر فرمێسکەکانی گرتبوو و بە چاوێکی توڕەوە سەیری ماگنۆسی دەکرد

ماگنوس: وەکێ ئەزانێ دایکیشی چۆتە باوەشی کێوە
بە گاڵتە جاڕیانە قسەکەی کرد تا شتێکی قورس ڕومەتەکانی تەزاند

ڤیۆلێت:هەرگیز نەکەی بەم زمانە پیسەت ناوی دایکم بهێنیت وائەزانی منیش ناتوانم هەمان شتت لەگەڵ بکام ئەتوانم بۆ هەمووانی ئاشکرا بکەم کە دایکت پێش مردنی چی بسەرهاتووە و وە باوەژنەکەت چ کارە بووە ئەتوانم لێرە هەموو ئەمانە ئاشکرا بکەم بەڵام بزانە من وەک تۆ بێ ڕەوشت نیم کە یاری لەگەڵ ئازارەکانی کەسانی تر بکەم
وە ڕۆیشت دوای وتنی ئەم قسانەی کە بەستەڵەکێکی گەورەی لە شوێنەکە دروست کرد

ماگنوس لەشوێنی خۆی بەستبووی بەهۆی ئەم لێدانە بەهێزی ڤیۆلێت وە قسەکانیشی کە وەک ڕەشەبا لە هۆڵە گەورەکەدا بڵاو بۆوە و هەموان ئەیانویست ئەم نهێنییە بزانن

.
.
.
5/9/2022
.
.
.
Monday
.
.
.
Words 480

Game Of LifeWhere stories live. Discover now