Part 6

48 7 0
                                    

بەڕێز مارڤڵ: بەخێربێیت بەڕێز کیڵیان

کاتێ گوێم لە دەنگی باوکم بوو سەرم بەرز کردەوە یەکسەر چاوم چووە سەر ئەو واو بەڕاستی سەرسام بوم بەشە سەیر نییە کە سەرسام بوم چونکە من تەنها بەشێتی ئەوم بینیوە بەڵام ئێستا لە خانمێکی خانەدان ئەچێت

دانیشتین و خواردنمان داواکرد هەموان خەریکی قسە کردن بوون ئەوەم بەهەل زانی و چومە لای گوێی و

ماگنوس:واه کچی شێت بەڕاستی باوەڕ ناکەم کە ئەمە خۆتیت
وتم وەک گاڵتە پێکردنێک

ڤیۆلێت:نا باوکتم
وتی و چاوی لێم سوڕاند
دوبارە دەستی کردەوە بە قسەی بێمانا

ماگنوس:بەڕاست تازە بزانم باوکم هێندە ناسک بێت
وتم بە پێکەنینەوە

بە توڕەیە سەیری کردم و ویستی قسە بکات بەڵام لەم کاتەدا باوکم قسەی کرد

بەڕێز مارڤڵ: کچم ڤیۆلێت تۆ لەگەڵ خوێندنەکەت چۆنیت

ڤیۆلێت:باشم لەگەڵی ئەڕۆین

بەڕێز مارڤڵ:وابزانم لەگەڵ ماگنوس لەیەک خوێندنگان

ماگنوس:بەڵێ نۆ ساڵە هەر لە هەمان خوێندنگاین
وتم و سەیری ڤیۆلێتم کرد بەڕاستی نەم ئەتوانی چاوم لایەم لەسەری

بەڕێز کیڵیان:ئەمە ناوازەیە وابزانم ئێمە زیاتر نزیک ئەبیەوە

خاتوو ئەمیڵیا:کوڕم ماگنوس هیوادارم تۆزێ ئاگات لە ڤیۆلێت بێت لە قوتابخانە چونکە کەمێ سەرەڕۆیە

ڤیۆلێت:دایکە
وتی بە ناڕەزاییەوە هەموومان دەستمان کرد بە پێکەنین

دیلیا:کاکە بەڕاستی تۆش فێڵبازی بەڕاستی ئەم کچە زۆر جوانە
وتی لە بن گوێمەوە منیش بە قسەکەی پێکەنیم

دوای ئەوە خواردنەکان هاتن و دەستمان کرد بە نان خواردن وە باوکەکان قسەیان ئەکرد دەربارەی کۆمپانیا

لەوکاتەدا ئافرەتێک هات بەرەو مێزەکەمان و لامانەوە وەستا
Pov Violet

درێزا:ئۆو خۆشەویستم تۆش لێرەی ئاه وە خاتوو ئەمیڵیاش لێرەیە
ئەو بێڕەوشتە دەستی خستە سەر شانی باوکم و وەک سۆزانیەک قسەی ئەکرد
دایکم زۆر بە توندی چەقوەکەی گرتبوو بەڕاستی عەزدەکەم ئەم سۆزانیە بکوژم

Pov Magnus

سەیری ڤیۆلێتم کرد زۆر توڕە دیاربوو دەستەکانی توند گوشیبوو

بەڕێز مارڤڵ:بەڕێز کیڵیان ئەم خاتوونە کێیە

ها خاتوون؟! وابزانم باوکم چاوی کز بووە ئەمە جوان دیارە کە سۆزانییە

درێزا:وابزانم ئەبێ خۆم خۆم بناسێنم من درێزا هاوسەری داهاتووی کیڵیان

بەڕێز کیڵیان:درێزا سنور مەبەزێنە و لێرە بڕۆ
وتی کاتێ لە توڕەیدا ددانەکانی جیڕ کردبۆوە

درێزا:ئای ئازیزەکەم بۆ مەگەر قسەیەکی هەڵەم کردووە
وتی کاتێ وەک سۆزانییەک خۆی بە بەڕێز کیڵیانەوە نوساندبوو

ڤیۆلێت بە توڕەی هەڵسا و کورسییەکەی زۆر بە توندی بەر زەویەکە کەوت و ویستی بڕوات

بەڕێز کیڵیان: ڤیۆلێت دانیشە

ڤیۆلێت:ببورە بەڵام من لە ئاستی خۆم کەم ناکەمەوە بەوەی لە گەڵ سۆزانییەک لەسەر مێزێک دابنیشم
وتی و وەک ڕەشەبا بەرەو دەرەوە ڕۆشت

خاتوو ئەمیڵیا:ببورن بۆ ئەم کێشەیە بە یارمەتی ئێوە وا پێویستە منیش برۆم
بەڕێزەوە بە ئێمەی وت و بە قێزەوە سەیری بەڕێز کیڵیان و ئەم سۆزانییە کرد و ڕۆشت

بەڕێز کیڵیان:ببورن بۆ ئەمەی ڕوویدا بەڕێز مارڤڵ واباشترە ئێمە دواتر لە کۆمپانیا قسە بکەین
وتی کاتێ قۆڵی ئەم درێزا ناوەی گرت و بەدوای خۆیدا ڕایکێشا بۆ دەرەوە

نوسەر

خاتوو ئەمیڵیا: ڤیۆلێت ڤیۆلێت کچم بوەستە
وتی کاتێ بەدوای ڤیۆلێتدا ڕایدەکرد

ڤیۆلێت:چییە دایکە چییە بۆچی بەدوام کەوتووی بۆچی واز لەمن ناهێنن لەمە زیاتر چیتان ئەوێت من بێزاربووم لە ئابڕوچونە
وتی بە خوار و گریانەوە کاتێ لە ناوەڕاستی شەقامەکە وەستابون و هەموو لاشەیان بە ئاوی باران تەڕ ببو

خاتوو ئەمیڵیا:ئەزانم کچە جوانەکەم ئەزانم بەڵام ئارامبە هەمووی تێئەپەڕێت
وتی کاتێ دەستی بە قژە تەڕەکانی کچەکەیا ئەهێنا

ڤیۆلێت:کەی دایکە کەی تۆ ناگەڕێیتە ماڵەوە باوکم هەر لەگەڵ ئەم سۆزانیانەیە وە سەڕەڕای هەموو شتێک تۆ هیچ قسەیەک ناکەیت من بێزاربووم
وتی بە گریان و هەنسکەوە

خاتوو ئەمیڵیا:تەواو کچم بەڵێن ئەدەم کۆتای بەوە ئەهێنم و پێکەوە بە خۆشی ئەژین
وتی کاتی کچە بچوکەکەی خستە ئامێزیەوە

لەلایەکی تر

بەڕێز کیڵیان:تۆ پێتوایە چیدەکەیت هەی بێڕەوشت
وتی کاتێ زۆر بە توندی دەستی بەردا کاتێ گەیشتنە دەرەوە

درێزا:تۆ چۆن وا بەمن ئەڵێی ئەوەی بێڕەوشتە هاوسەرەکەتە نەک من

بەڕێز کیڵیان:گەر جارێکی تر ناوی ئەو بهێنیت ئەم زمانە پیسەت ئەبڕم
وتی کاتێ بە توڕەی پەنجەی وەک هەڕەشەیەک بە ئەجوڵاند

درێزا:تۆ هێشتا بەرگری لە ئەو دەکەیت لەکاتێکدا خیانەتی لێکردی بەڵام من هەمیشە لەلاتبووم

بەڕێز کیڵیان:تۆ پێتوایە هێشتا بەو درۆیانەت باوەڕ دەکەم وە بزانە تۆ هیچ کات بۆم لە سۆزانییەک زیاتر نەبووی
وتی و وەک ڕەشەبا لەوێ ڕۆشت


Game Of LifeTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon