Part 4

61 6 0
                                    

Vote before reading

Pov violet

بەدەنگی جەڕەسی مۆبایلکەم خەبەرم بۆوە
هاھ بەڕاستی عەزناکەم بچم بۆ قوتابخانە بەڵام نامەوێ نمایشەکەی ئەمڕۆم لەدەست بچێت
بە دڵخۆشیەوە هەڵسام و خۆم ئامادە کرد ....

Pov magnus

واھ ڕۆژێکی نوێ لە قوتابخانە بەڕاستی ئەمەوێ بزانم ڤیۆلێت بەتەمایە چۆن تۆڵە بکاتەوە هەر خۆی ناتوانێ چونکە من ئامادەکاریم بۆ هەموو شتێ کردووە ئەو ناتوانێ هیچ بکات..

(نوسەر)

کاتێ ماگنوس لە دەروازەی قوتابخانە وەستابوو
ڤیۆلێت هاتە ژورەوە و بە خەندەیەکی فێڵ بازانە
سەیری ماگنوسی کرد
ماگنوس لەم کاتەیا مێشکی زۆر ئاڵۆزبوو بیری ئەکردەوە ئاخۆ ڤیۆلێت چی لە ژێر سەرە وا دڵ خۆشە بەڵام پشتگوێی خست چونکە پێیوابوو ئامادەکاری بۆ هەموو شتێ کردووە



زەنگ لێیدا و مامۆستا ڕۆیشتە دەرەوە لەپۆل
لەمکاتەیا هەمان ئەو کچانە هاتنە ژورەوە کە هەمیشە بەدوای ماگنوسەوەن

؟؟: ماگنوس سەیرکە بزانە چیم بۆ هێناوی
وتی کاتێ سندوقێکی لەسەر مێزەکەی ماگنوس دانا
ماگنوس بەبێزارییەوە سەیری کرد

؟؟:دەی بیکەوە
بەوپەڕی دڵخۆشیەوە وتی لەکاتێکدا ڤیۆلێت بە تامەزرۆوە سەیری ئەم دیمەنە ئەکات

سکارلێت: ڤیۆلێت بۆ وا سەیری ئەوان ئەکەی؟

ڤیۆلێت:ششش تەنها سەیرکە و هیچ مەڵێ

لەوکاتەدا ماگنوس سندوقەکەی کردەوە وە هەمستەرێ لە سندوقەکە هاتە دەرەوە

ماگنوس:ئاااا لێمی دور خەنەوە ئەم شتە چییە دوورخەنەوە
ماگنوس دەستی کرد بە هاوار کردن و چووە پشتی لوکاوە وە پۆلەکە شێوا

ماگنوس:خێرا خێرا ئەم شتە چییە بگرن
وتی کاتێ لەدورەوە ئاماژەی بە هەمستەرەکە ئەکرد
ئەم ئاژەڵە داماوەش بۆ ڕزگارکردنی خۆی ڕایکرد بەرەو دەرگاکە بەڵام لەم کاتەیا ڤیۆلێت گرتی و خستیە باوەشی وە بەدەنگی بەرز بەم دیمەنە پێئەکەنی
هەموان بە سەرسامیەوە سەیری ڤیۆلێتیان ئەکرد

ڤیۆلێت:وای وای سەیرکەن بەڕێز ماگنوسی گەورە و گران لەم ئاژەڵە بچوکە ئەترسێ چچچ بەڕاستی شەرمەزارکەرە
وتی بە گاڵتە پێکردنەوە

ماگنوس:تۆ ئەمە ئیشی تۆ بوو؟
وتی بە پەستیەوە

ڤیۆلێت:ئای نەخێر هیچم نەکردووە تەنها نارا داوای کرد کە پێشنیاری دیاریەکی بۆ بکەم کە هەرگیز بیرت نەچێتەوە منیش بیرۆکەی خۆمم پێدا وە دیارە ڕاستبووم هەرگیز ئەم دیاریە لە یاد ناکەی
وتی لەکاتێکدا نەی ئەتوانی لە پێکەنین بوەستێت

Game Of LifeOpowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz