Malfence-29-

2.3K 407 152
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...


هێشتا باوەڕ ناکەم کە لە باوەشی ئەو کەسەدام کە ئەم چەند مانگەی ڕابردوو بوو کە بوونی بە شتێکی مەحاڵ بوو لام

"گیانی من" تای وای وت کاتێک دەستی بە قژما دێنا

تەنها بە هم وەڵامم دایەوە

"برسیت نییە؟" تای پرسی

"ئەرێ تای چەند جاری تر بڵێم نەخێر برسیم نییە" من بە بێزاریەوە وام وت

تەنها ماوەی دوو مانگە تای لێرەیە

ڕێک ماوەی ئەم دوو مانگە ئەم ڕستانە دووبارە ئەکاتەوە بێ بێزاربوون

جلی گەرم بپۆشە

بە هێوابی بڕۆ

برسیت نییە؟

زوو بخەوە

کار مەکە

دەرمانەکانت خواردوون؟

ئاهـ ئەڵێی ئەو دووگیانە

"ئێ چی بکەم نامەوێت نە تۆ نە مناڵەکەم هیچی بەسەر بێت" تای بە داماویەوە وای وت

کاتێک چاوە پشیلەییەکانی ئەبینم دڵە هەژارەکەم بەرگەی ناگرێت

ڕووخساریم گرت و لێوم خستە سەر لێوی

دەستی لە پشتەوەی ملم داناو زیاتر بۆ لای خۆی کێشی کردم

لێی دوور کەوتمەوە

"تای بەرگەی کیوتیت ناگرم تکایە وا کیوت مەبە" من بە بۆڵەوە وام وت

تای بە دەنگ بێکەنی

"کێ بە کێ ئەڵێ کیوت خۆشت بینیوە بەم سکە و ڕووخسارە خەپەکەتەوە و جلە پەمەییوە کیوتەکانتەوە چۆنی؟" تای وای وت

"بە زۆر خۆم گرتووە کارێک نەکەم کە بۆ مناڵەکەمان خراپە" تای وای وت و ماچێکی ملمی کرد

"بێ شەرم مێشکت هەر لای ئەوە بێت" من وام وت

" هاوسەرەکەت بەو جۆرەیە ناڕەزایت هەیە؟" تای وای وت کاتێک برۆیەکی بەرز کردەوە

بەم شێوەیە زۆر قۆزتر ئەبێت

نامەوێت هەرگیز لێم دوور بکەوێتەوە چونکە غیرەی لێ ئەکەم

ᴍᴀʟғɪᴇɴᴄᴇ.ᴛʜ.ғɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now