Malfence-22-

2.3K 409 289
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...

Yun pov

هەستم بە دوبارە ژیانەوە کرد

کاتێک ئەو ئاوە پاکە بە جەستەمدا دەهاتە خوارەوە

بەڕاستی ئێستا ئاسوودەم

هەست بە پارێزراوی ئەکەم

چوونکە لای تایهیۆنگم

ماوەی سێ ڕۆژە گەڕاومەتەوە

شتێکی سەیر لە تایدا هەیە

ئەویش ئەوەیە

زۆر لێم نزیک ئەبێتەوە

باوەشم پیا ئەکا

زۆرینەی کاتەکانی سەری نوقمی ملم ئەکا

ئایا هەستی بۆم هەیە؟

سەرم ڕاوەشاند بۆ ئەم بیرۆکەیە

نەخێر هەستی چی

ئەو هێشتا خۆشەویستە کۆنەکەی خۆی خۆشدەوێ

لە گەرماو تەواو بووم و خاولیەکەم لەبەر کرد و هاتمە دەرەوە

ویستم بڕۆمە لای بێدەکە

تا جلانە لەبەر بکەم کە دەرم هێنابوون و لەسەر بێدەکەم دانابوو

بەڵام وەستام هەر کە گوێم لە گفتوگۆی تایهیۆنگ و باپیرەی بوو

گفتوگۆیەکی ئاسایی نەبوو بەڵکوو قسەکانیان تەنها هاوار بوو

لە دەرگاکە نزیک بوومەوە

گوێم بە دەرگاکەوە نا بۆ ئەوەی گوێم لێ بێ کە چی ئەڵێن

چوونکە تا ئێستا باپیرەم نەبینیوە توڕە بێت

"تای پێت ئەڵێم لەو دوورکەوە هەستت هەیە بە نەفرەت بێ شانشینەکە گرنگ تر ئەو زیانی هەیە بۆمان"

"باپیرە تۆ چۆن داپیرەمت خۆشویست منیش بەم شێوەیە یونم خۆشدەوێ"

" ئەوەی تۆ جیاوازە بۆ تێناگەی ئەو هەموومان ئەکوژێ ئەو مەترسی هەیە ئەوەتا بەهۆی ئەوەوە چەند جار خەریک بوو بمری مالفێنسە نەفرەت لێکرەوەکان واز ناهێنن تا ئەو نەڕواتەوە جیهانی خۆی "

هەناسەم توند بوو

چەند هەنگاوێگ گەڕامەوە دواوە

ᴍᴀʟғɪᴇɴᴄᴇ.ᴛʜ.ғɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now