Malfence-28-

2.3K 430 166
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...


Wiritter pov




"کوڕم لەبەر من تکایە" دایکی جونگکوک وای وت کاتێک ڕووخساری جونگکوکی کردبوویە دەستەکانیەوە

"دایکە ناتوانم تۆ و باوکم لێرە جێ بهێڵم" جونگکوک بە دەنگە لەرزیوەکەیەوە وای وت

"گوێبگرە من و باوکت تەمەنێکی وامان نەماوە لە ژیان بۆیە تکایە لەگەڵ تای بڕۆ بۆ لای براکەت بەو شێوەیە ئەتوانم ئاسوودە بم" دایکی جونگکوک وای وت

جونگکوک هیچی نەوت

توند باوەشی بە دایکیا کرد و دەستی کرد بە گریان

.
.
.
.

Yun pov

گوێم لە دەنگی دەرگا بوو

دەرگاکەم کردەوە هۆسۆک بوو

"بەخێربێیتەوە" من وام وت

"سپاس"

بە ماندووی خۆی هەڵدایە سەر قەنەفەکان

"چی بووە ڕووخسارت بۆچی وا گرژ و مۆنە" من لێم پرسی

"ئەمڕۆ کە لە کار بووم کچێکی زۆر جوان هاتە ڕێستۆرانتەکە کاتێک چوومە لای بۆ ئەوەی داواکاریەکەی بنوسم زۆر بە سەیری سەیرمی ئەکرد بەڵام من گوێم پێی نەدا دوای ئەوە خواردنم بۆ برد و بۆ چەند مێزێکی تر برد کاتێک خەریکی گەیاندنی داواکاریەک بووم دەنگێکی ناسک لە پشتمەوە هات هەمان کچ بوو کارتێکی بەدەستەوە بوو لە بەرامبەرم ڕایگرت و وتی کە سەردانی کۆمپانیاکەیان بکەم کە تایبەتە بە کاری مۆدێل بۆ ئەوەی ببم بە مۆدێل" هۆسۆک وای وت

"چــی!!! مۆدێل" من هاوارم کرد

" ئاهـ دەنگت ناخۆشە هاوار مەکە" هۆسۆک بە دەستەکانی گوێی گرت

"گەمژە ڕازی بە دڵنیام ئەو کچەش زانیویەتی کە چەند جوانی بۆیە ئەیەوێت ببیت بە مۆدێل ئینجا تۆ ئەڵێی جوان واتا بەدڵت بووە" من بە شەیتانیەوە وشەکانی کۆتایم وت

ئەمەوێ کەمێ یاری پێ بکەم

"چی  نەخێر هەرگیز باسی چی ئەکەی" هۆسۆک وای وت

"گەمژە مەبە دڵنیام ئەو کچەش تۆی بەدڵە بۆیە داوای لێ کردووین" من وام وت

ᴍᴀʟғɪᴇɴᴄᴇ.ᴛʜ.ғɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now