Malfence-8-

2.5K 401 203
                                    


❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...

Writter pov

"واتا چیی تێکەڵەیەک بووە لە مرۆڤ و مالفێنس؟" یون پرسی

"ھەموو پەنجا ساڵێک کەسێکی وەک تۆ واتە مرۆڤێک دێتە جیھانی مرۆڤەکانەوە داپیرەشم یەکێک بوو لەو کەسانە کە ھاتە جیھانی مالفێنسەکان و باپیرەم ئەوی دۆزیەوە وەک چۆن ئێمە تۆمان دۆزیەوە داپیرەم لێرە مایەوە چونکە باپیرەمی خۆشدەویست ھەرچەندە ئەبوو دوای تەواو بونی کاتەکای بگەڕێتەوە جیھانەکەی خۆی بەڵام بڕیاریدا نەگەڕێتەوە بۆیە باپیرەم ئەوی کرد بە مالفێنس"

جونگکوک بۆی شی کردەوە

"واھ چۆن کردی بە مافێنس؟"

"تەنھا باپیرەم ئەزانێت"

.
.
.
.
.
.
.

تای و ھۆسۆک گەیشتنە لای باپیرەیان و ھەموو شتێکیان بۆ باسکرد

"چۆن شتی وا دەبێت ھەرگیز بونەوەری وام نەبینوە یاخود پێشتر گوێم لێی بوبێت"
باپیرەی تای بە شۆکەوە وای وت

"ئێستا چی کەم تۆ نەزانیت کەسی تر نایزانێت"
تای وای وت کاتێک دەستی لە ناو قژی دا بوو

"ئایە ئەو کچە ئەو کتێبەی لایە کە لەڕێیەوە ھاتە جیھانی مالفێنسەکان؟"
باپیرەی تای پرسی

"نازانم بۆچی؟"

"ئەگەر ئەو کتێبەی لا بیت وەڵامی ھەموو ئەمانەتان دەست دەکوێت ئەو کتێبە ئەتوانێت وەڵامت بداتەوە گەر پرسیاری لێ بکەیت"
باپیرەی تای وای وت

"تای ئەم بابەتە ھەستیارە ئەو خەونەی داپیرەت پەیوەندی بە داھاتووی تۆ و ئەو کچەوە ھەیە بۆیە بە ھەڵەشەییەوە ڕەفتار مەکە"
باپیرەی تای دووبار وای وت

"باشە دەی ھۆسۆک با بگەڕێینەوە"

تای و ھۆسۆک ڕێیان گرتە بەر بۆ ماڵەوە

.
.
.
.
.
.
.
.

لە کاتی گەڕانەوە کەسێک ڕێی لە تای ھۆسۆک گرت

کەمێک خۆی بۆ تای چەماندەوە و وتی

"سڵاو شازادە لە لایەن پاشاوە ھاتووم ئەیەوێت تۆ ببینێت"
پاسەوانەکە وای وت

"بۆچی؟"
تای پرسی

"منیش نازانم تەنھا وتی ئەیەوێت ھەر ئێستا بتبینێت"

ᴍᴀʟғɪᴇɴᴄᴇ.ᴛʜ.ғɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now