Malfence-19-

2.2K 410 339
                                    



❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...


Wrriter pov



"سەیرکە تای ئەمڕۆ لیستەکە ئامادە بکە بەیانی ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاژنە بۆیە ئەبێت ئەمڕۆ نا.... هەر ئێستا چاکی بکەیت هەم ئێستا ئازارت نییە مانای ئەوەیە یون باشە" باپیرەی تای وای وت

تای هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو وتی

"باشە بە چەند خوولەکێک تەواویان ئەکەم تا من تەواو دەبم بە هۆسۆک یان جونگکوک بڵێ بانگی پاسەوانەکان بکەن بۆ گەیاندنی نامەکان بە دەستی ئەو خێزانانەی کچەکانیان هەڵبژێردراون"

"باشە کوڕم ئەچم پێیان ئەڵێم"

باپیرەی تای لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە و تایش دەستی کرد بە چاک کردنی لیستەکە

ڕاستە ئەبێت بە دوای یون بگەڕێت

بەڵام ئەمە چاک نەکات پاشا ئازاری ئەدات بەم شێوەیەش ناتوانێ بەدوای یون بگەڕێت

بۆیە پێی باشترە خێرا کارەکە تەواو بکا

.
.
.
.
.
.
.

تای بە ڕووکەشە جدی و ساردەکەیەوە لەو پاسەوانانەی پێشی ئەڕوانی

"نامەکان ئەدەنە دەست خاوەنەکانیان گەر یەک هەڵە بکەن بە ژیانتان باجەکەی ئەدەن تێگەیشتن!!" تای بە تۆنە پیاوانەکەیەوە هاواری کرد

"فەرمانتە"

"باشە ئێستاش یەک بە یەک وەرنە پێشەوە و ناوەکان ئەخوێنمەوە" تای وای وت

"ئەم نامەیە بەرە بۆ ئایێنا کچی بەڕێز هانبین" تای وای وت

یەکێک لەو لاوە بەو وشە بەستی هێز لە ئەژنۆکانی نەمان

چاوەکانی ڕەنگیان گۆڕا بۆ سوور

کە ئەمەش مانای توڕەییە

بە خێرایی لەو ماڵە ڕۆیشتە دەرەوە

"هۆسۆک هۆسۆک... بۆکوێ چوو؟" جونگکوک وای وت

"چی بوو بۆچی وا لە ناکاو ڕۆیشت؟"تای پرسیاری کرد

جونگکوک تەنها شانی وەک نازانم بەرز کردەوە

.
.
.
.
.
.
.

هۆسۆک بەو پەڕی توڕەییەوە بەرە و ماڵی ئایێنا کەوتە ڕێ

ᴍᴀʟғɪᴇɴᴄᴇ.ᴛʜ.ғɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now