"part 36🧡"

Beginne am Anfang
                                    

کووک: بە نەفرەت بیت ئاااا بەنەفرەت بیت
(بە هاوارەوە ئەیکێشا بە سەیارەکەیا )

.........

"SHADA POV"

دوای ئەوەی کووکم جێهێشت نەچوومە ئاهەنگەکە چونکە بە هۆی گریانەوە مەیک ئاپەکەم تێکچوو نامەوێ ببمە سەردێری هەواڵەکانی بەیانی دەسکەنە پروپاگەندە بەسەر من جۆنگکووکدا بەسەر شەقامەکانا ڕۆشتم زۆر سەرمام بوو فرمێسکەکانم نەدەوەستا نازانم بۆچی وائەکات بۆچی هەمیشە خۆی توڕە ئەکات دانیشتم لە لێواری شەقامەکە چاوەڕێی تەکسی بووم ڕووناکی ئۆتۆمبێلێک بەرەو ڕووم هات وەستاندم بەڵام تەکسی نەبوو ڕۆشت دوای کەمێک ڕووناکی سەیاریەکی تر بەڕوومدا هات نەمتوانی بیبینم کە تەکسیە یان نا بەڵام وەستاندم هەرچۆنێک بێت تەکسی نەبێت ڕێگە ئەدەم بڕوات کە نزیک بوویەوە وەستا و لایتەکانی کوژاندەوە و کە چاوم بە کەسەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە کەووت دەستم کردە گریان

لیسا: شەدە ئەوە تۆی
(بەشۆکەوە )

شەدە: همم
(نەمتوانی هیچ بڵێم دڵم توند تر بوو )

لوهان : چی بووە بۆچی حاڵت وایە ؟؟؟
(بە خەمەوە هاتنە لای شەدە و دەستیان گرت و پێکەوە بردیانە ناو ئۆتۆمبێلەکە )

لیسا: کەی هاتوویتەوە بۆچی بە ئێمەت نەووت ؟؟
(توند لە باوەشمی کردبوو)

لوهان: یـااااا لیسا کەی کاتی ئەو قسانەیە ئەو کچە حاڵی ئەو پرسیارانەی نییە
(بە توڕەییەوە )

لیسا : باشە بەڵام حاڵت بۆ وایە
(دووبارە پرسیاری کرد )

لوهان: بوەست...
(قسەکەم پێی بڕی )

شەدە: لە ڕاستیدا لەگەڵ خۆشەویستەکەم بوو بەشەڕمان
(بە دڵتەنگیەوە ئەو پەری هەوڵی خۆمدا تا ئەو قسەیە بدرکێنم )

لیسا و لوهان: تشششش
(پێکەوە بە بێزارییەوە چاویان سوراند )

شەدە: بە جدی(هەنسک ) مە
(بە چاوی پڕ فرمێسکەوە سەریانیم کرد )

لوهان : شەدە واز لەوە بێنە ئێستا بۆ کوێ بڕۆین
(بە شیرینی پرسیاری کرد )

شەدە: من ببەوە ماڵەوە
(بە هێمنی وتم )

لیسا: نەخێر بڕۆینەوە ماڵی خۆمان دەی
(بە هاوارەوە )

لوهان : باشە
(نەیانهێشت هیچ بڵێم ڕۆشتینە ماڵی ئەوان هێشتا زوو بوو دایک و باوکی لە هۆڵەکە بوون سەیری tv یان ئەکرد سڵاوم لێیان کرد )

"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊   (تـەواوبـووە✔︎)Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt