نـۆهـەم
"میـلان-ئیـتاڵیـا"
«کاتـژمێر ٣:٢٥ خـولـەکی پاش نیوەڕۆ»
*باسـکردن لەلایـەن کارلـۆ*قاپـەکەمم لەسەر مێـزەکـە دانـا و پاشـان دانیـشتم
بۆ ماوەیەک سەیـری قاپـە پڕ خواردنـەکەی بەردەمم کرد
پاشـان بە تەواوی هێـزم فڕێـمدا بەرەو زەویـەکە ، هەر پارچـەیەک لە شوشـەکان بەرەو لایـەک ڕۆیـشتن
و لە زەویـەکـەدا بڵاو بوونـەوە
ڕێـگەم بەو هاوارەی قوڕگـم دا کە پێـناسەی چەند ئازارمە بێـتە دەرەوە
هەستم بە لەت لەت بـوونی قوڕگـم کرد و فرمێـسکەکـانم لـەگەڵی بەرەو خوارەوە کەوتن
وەک ئەوەی دونیـا ڕقی لێم بێت ، وەک ئەوەی بە نەفرەت لێ کراوی لە دایک بووبم
ڕاستیـەکان ئازارم ئەدات ، ئەو راستیـەی مردن ئامێـزی بۆ کردومـەتەوە شەوێـکی هەمیـشەیم بەسەردا ئەهێـنێت
تێـپـەڕیـنی شـەش ڕۆژ
«بەڕێـز کارلـۆ ، ئـایا شتێـک ڕوویـداوە؟»
خاتـوو مارتیـنا وتی لە پەیوەندیـەکە ، پێم وابێـت زۆر دواکـەوتم بۆ دیـدارەکـەمان
«نەخێـر ، ببورە بۆ دواکـەوتنم ، تکـایە چاوەڕانم بـە ..»چـەند گوڵێـکی ڕەنگ سپـی جـوانـم بینی ، کاتێک ئافرەتێـکی بەتەمەن لەسەر شەقـامەکـە خەریکی فرۆشـتنی بوو
داوام لێ کرد کە چەنـد دانەیـەکی جوانـم بە تایـبەتی بۆ بپێـچێـتەوە
پـاشان گوڵـەکـانم لێ وەرگرت و چەنـد هەنگـاوێک دوور کەوتمـەوە
بەڵـام دووبارە هەستـم بە ئازارە بەهێـزەکـەی سەرم کرد ، چەنـد هەنگـاوێکی تر ڕۆیـشتم بە بیرکردنـەوە لەوەی باش ئەبـم
بەڵـام ئازارەکـە لە زیاد بونـدایە ، بەجۆرێـک ناتـوانم بەرگەی بـگرم
بە تونـدی دەستـەکانم لەسەر سەرم جێـگیر کرد و هاواری ئازارم ئەکرد
لەگـەڵ ئەوەی ئازارەکـە بەردەوامـبوو ، بەڵام تاوەکو دەهـات زیاتر دەبوو
بۆیـە بە تونـدی چاوەکـانم داخسـت ، پاشـان هەستم بە کەوتـنم کرد لەسەر زەویـەکە ، بەشی دەرەوەی سەرم ئازاری پێـگەیشت کاتێک بەر زەویـەکە کەوت
هەستم بە تەقیـنەوەی سەرم ئەکرد لەگەڵ ئەو ئازارە
تەواوی ئەو کەسانەی لە پێـشم بوون و تەواوی شتەکـان تێـکەڵاو بووبوون لە پێـش چـاومباسـکردن لەلایـەن مارتیـنا
دوونیـا بەرەو تاریـکی دەڕۆیشت ، و بەرێز کارلـۆ هێـشتا نەهاتـۆتە ئەو شوێنەی پێویست بوو لێی بێت
چەنـد هەستێـکی سەیر و بێ مانـام هەیە سەبـارەت بە نەگەیـشتنی ، بەڵـام ئەمە ئەمترسێـنێت
چـەند جارێـک پەیوەنـدیـم پێوەی کرد بەڵـام هیچ وەڵامێـک نەبوو
بۆیـە بڕیـارمدا پەیوەنـدی بە ئەندریـا بکەملەسـەر شەقامـەکە ئەڕۆیـشتم پاش ئەوەی ئەندریـا ناونیـشانی ماڵی کارلـۆی پێدام ، و هەروەهـا ئەویش ئەیەوێت بە ڕێـگایەک پێی بگـات
چەنـد گوڵێـکم بینی کە لەسەر شەقامـەکە کەوتـبـوون ، و هەڵـم گرتنـەوە
پاشـان گوێـم لە زەنگی مۆبـایلەکـەم بوو ، و هەڵـم گرت
گوێـم لە هەنسـکەکانی ئەندریـا بوو
ئەمە زیـاتر ئەیـترسـانم ، چەند جارێـک بە دەنگە بەرزەکـەم هاوارم کرد و داوام لە ئەندریـا کرد پێم بڵێت کە چیـبووە
«مارتیـنا چاوەڕان مەبە ، ئەوە کۆتـا ڕسـتەی بوو لە دوا ساتیـدا »« من ڕقـم لە چـاوەڕوانیـە ، و هەروەهـا ڕقم لە درۆیە ، ئەوە ئەو دوو شتـە بوو کە تۆ پێت بەخشـیم ، بەڵـام نازانـم کە بۆچی من هێـشتا چاوەڕوانـم؟ چاوەڕوانی ڕۆژێـکی تر یان ژیانێکی تر و دوونیـایەکی ترم؟
بەڵـام دوای دووبـارە بیـنیـنەوەت من لێت خۆشـنابم ، تۆ دڵێـکی شکـاوت پێدام کە بۆ هەمیـشە لە چاوەڕوانیـتدا بێتکارلـۆ ، ناوەکـەت هێـشتا دڵم ئەشکێـنێت »
کــۆتــایــی
تەواوو
چۆن بـوو؟ خۆشـبوو؟ توانیـم پەیامێـک بگەیـەنم؟
![](https://img.wattpad.com/cover/289757271-288-k683183.jpg)
YOU ARE READING
||پـازدە ڕۆژ ||✔️
RomanceCompleted ✅ بگەڕێوە بۆ لـام وەک سێبـەرێڪ، یان خەونێڪ. دروستـکەری چیـرۆک و بەرگەکـە خۆمم و بـردنی هەرشتێـکی قەدەغـەکە ئەکـەم !! START:1 / DEC / 21 END:13 /JUL / 22 #3 kurdarmy