پـەڕەی حـەوتـەم

143 40 4
                                    

دوازدەهـەم ..






"میـلان-ئیـتاڵیـا"
"کاتژمێـر ٢ی پاش نیـوەڕۆ"
"باسـکردن لەلایـەن کارلـۆ"


پێـش ئەوەی هەورەکـان بەتەواوی پێـشی خۆر بگرن و دەسەڵاتـی ئاسمان بگرنە دەست ، گەیشتمـەوە ماڵە خامۆش و بێـدەنگـەکەم ، کەتاکـە دەنگ تێـیدا دەبیـسترا دەنگی چرکە ژمێـری کاتـژمێرەکە بوو
ماڵێـک بەبێ سەرچاوەیەکی ڕونـاکی و پڕ لە تاریـکی،ماڵێـک کـە بێـدەنگیـەکی قوڵ دەستی بەسەردا گرتوە ئـەم ماڵـە وام لێ ئەکـات هەستی تەنیـایی دەستـم بەسەردا بگرێـت
تەنیـایی،ئـەو هەستەی تەواوی تەمەنـم خۆمم لێ دوور خستۆتەوە .. ئێـستا نزیـکترین هاوڕێـمە

گوێـکانـم گوێـبیستی دەنـگی دڵۆپـەکانی باران بـوو کە بەرپەنجـەرەکە دەکەوتـن،و مێـشکم بێ گریـنگیـدان بە بارانە بەخوڕەکەی دەرەوە فەرمانی بەجەستـەم دا بڕۆمە دەرەوە.. پێـش ئەوەی تەنیـایی بمخـنکێنێت

ڕاکـردن،ڕاکردن ...
ئەوە تەنهـا شتێـک بوو جەستـەم جێ بـەجێی ئەکرد .. بێ گریـنگیدان بە ترپـەکـانی دڵم کە لە زیادبوندایـە،و ئەو هەناسـە قورسـانە کە بەئـازارەوە لە گەروم دێـتە دەرەوە
من تەنهـا بەردەوامـبووم لە ڕاکردن ..
بەڵـام بێ سوودە ... هەرچـەندی ڕابکـەم تەنیایـی بەدوامەوەیـە

چیـتر جەستـەم توانـای نەمـا ، وەک مردویـەک لەسەر ئەو زەویە ساردە کەوت کە بارانـەکە تەڕی کردبـوو
لەگـەڵ ئەوەی لە مردن نزیک بـوومەوە،بەڵـام ئاسوودە بـووم ..



"بەڵـام تۆ بەڕاستـی باشیـت؟ دکتۆر وتی دواجار کە تۆی بیـنیوە ڕوکەشـت باش دیار نەبووە"
"ئەندریـا هێـندە جەخـت لە شتەکـان مەکەوە،مناڵێـکی ١٠ ساڵان نیـم"
"نەخێـر،تۆ زۆر هاوشێـوەی مناڵـی ٥ سـاڵانیـت"
"هێـی ... باشـم بۆیـە پێویسـت ناکـات نیـگەران بیـت"
"بـاشە .. مـن ئێـستا پێویسـتە دایبـخەمەوە بەڕێـوبەری کارەکـەم بانـگم ئەکـات"
"خوات لەگـەڵ"
دوای تەواو بـوونی پەیوەندیـەکە مۆبایـلەکەم لەسەر مێزەکـە داناو بەردەوامـ بووم لە وشک کردنەوەی قـژم بە خاولیـە شێـدارەکەی دەستـم
«تیـنگ» گوێ بیـستی دەنگی نامەیـەک بووم لە مۆبایـلەکەمەوە
مارتیـنا«بەیانـی کاتت هـەیە بۆ یەکتـر بینیـنێک؟!»




||پـازدە ڕۆژ ||✔️Where stories live. Discover now