پـەڕەی پێـنجەم

171 43 4
                                    






"میـلان - ئیـتاڵیـا"
«کـاتـژمێر ١٢:٢٤ خولـەکی نیوەڕۆ»
*باسـکردن لەلایـەن کارلـۆ*

«چواردەهـەم»

بە دەستـەکانـم هەندێـک خوێم کردە ناو ئەو خواردنەی لەسەر ئاگرەکە دامنـابوو پاشـان بە کەوچکـەکەی دەستـم تێـکدام،چوم تاوەکـو سەر مێزەکـە ئامادە بکـەم و قاپەکانم دانا
پاشـان دەستم کرد بە خواردن،خواردنێـک کە تەنهـا لە خوێ دروسـت کرابوو
«بـڕواناکـەم ژیانـم کۆتایی هـات هێـشتا ناتوانم خواردن دروسـتبکەم» وتم و هەناسـەیەکم هەڵمژی
دووبارە کەوچکێـکی ترم خوارد بەڵام بڕوا ناکـەم بتوانـم بەرگەی ئەمـە بگرم
هەڵسـام و بەرەو مۆبایلەکەم ڕۆیـشتم «دەی مستـەر کارلـۆ هەوڵمەدە لە کۆتایی کاتتـدا ژیانت بگۆڕی»





گوێـم لە زەنـگی درگاکـە بوو و چوم خواردنـەکەمم وەرگرت کە داوام کردبـوو،بروا ناکـەم تەنهـا شپرزەیم لە چێـشتخانەکە دروست کردوە
دوای تەواوکـردنی خواردنـەکەم جلـەکانـم گۆڕی و ماڵـەوەم بەجێـهێشت

دەستـم خسـتە گیـرفانی کۆتـە قاوەیـیەکەم کاتێـک بەرەو کافتریـاکە ئـەڕۆیشـتم
کاتێـک گەیـشتم درگاکـەم کردەوە و زەردەخـەنەم کرد کاتێـک گوێـبیستی بەخێـرهاتن بووم لە لایـەن کاشێـرەکە «بەخێـربەیتەوە کارلـۆ،چاوەڕێی هاتـنت بویـن» وتی بەدەنگێـکی بەرز و زەردەخەنەی کرد و منیـش بەرەو لای ڕۆیشـتم «سپـاس»وتم بەزەردەخـەنەوە پاشـان قسەی کرد«کاکاوێـکی گەرمت بۆ دروسـت بکـەم؟» پرسـی و وەڵـامم دایەوە «نەخێـر ئەمڕۆ پێویسـتم بە قاوەیـەکی بێ شەکرە»
«بێـگومـان»
ڕۆیـشتم بەرەو کورسیـەکان تاوەکـو دانیـشم بەڵـام کەمێـک چاوەکانم فراوانکردوو قسەم کرد «کتێـبەکەم لەبیـرکرد» وتـم و کاردانەوەیەکی بێزاریم دەربـڕی
«کێـشە نییـە لەوانـەیە ئەمڕۆ پێویسـتت بە قاوە خواردنەوەیـەکی بێ کتێب بێت» وتی کاتێـک قاوەکەی دانـا  و منیـش سەرم بە بەڵێ جوڵـاند و دانیـشتم
دەستـم کرد بە خواردنەوەی قاوەکـە کاتێـک لە باخچـەکەی بەردەم کافتریاکـەم ئەڕوانی،کە منداڵـەکان تەواوی جێگـاکانیـان گرتبـۆوە
پێـشتریـش ئەمزانی ڕۆژێـک لە دونیـادا ون ئەبـم
و ئێـستاش هەمـان شت ئەزانـم
بەڵـام بۆچی ئێـستا حەزی ژیانـکردنم بۆ دروستـبووە؟
بەڕاستـی بۆچی ئێـستا ئەتوانـم چێژ ببـینم؟،ئەو ژیانـە ڕەش و سپـیەی پێـشتر هەمبوو ، ئێـستا ڕەنگـاو ڕەنگ بـووە
ئەتوانـم لە هەر ساتێـکدا چێـژببـینم کە پێـشتر گریـنگیم پێنەدەدا ، و ئێـستا بەشێـوەیەکی تەواو پەشیـمان،ئەمەوێـت تەواوی مرۆڤـەکان ئاگـادار بکـەمەوە کە چێـژلە ساتـەکانی ژیانیـان ببـینن،

هەر لە منـداڵێکی ساواوە تاوەکـو گەنجێـک، ئەمەوێـت وەک پیـرێـکی نەخۆشـخانە تامەزرۆی ژیـان بن 
هەرچۆنێـک بێـت، ئێـمەی مرۆڤ لە هیـچەوە هاتویـن و بۆ بونـەوە بە هیـچ ... ژیان شتەکانمـان لێ وەردەگرێـتەوە






دەنـگی کردنەوەی درگـاکە هات و خانمێـک هاتـە ژورەوە ، خانمـە چاو دەریاییـەکە ..
کاتێـک بیـنیمی زەردەخـەنەی کرد و چاوەکـانی بچـوک کردەوە پاشـان هەنگـاوی نا بەرەو لای کاشێـرەکە ، لەگەڵ هەر هەنگاوێـکیدا بۆنـەکەی زیاتر بە کافتریـاکەدا بڵاو دەبـۆوە و زیاتـر مێـشکی سەرقاڵ دەکـردم
ڕێـکەوتـەکانی ژیـانم خۆشدەوێـت
کاتێـک داوای خواردنەوەکەی کرد بەرەو ڕوم هات و منیـش هەڵسـام بۆ سڵاو کردن
«سڵـاو»
«سڵـاو»
وتمـان کاتێـک بە زەردەخەنەوە سەیری یەکمـان دەکرد «بەڕێـز کارلـۆ،خۆشـەویـستەکەت لێـرە؟» وتی و پێـکەنی و منیـش بە تێـنەگەیـشتنەوە سەیریم کرد پاشـان ڕوم وەرگێـڕا بۆ ئەوەی بەردەمم کە بە زەردەخـەنەوە قسەی کرد «پێـموابێت کۆتـەکانـمان لەیەک دەچێـت» سەیـری کۆتـەکەی بەرم کرد و پێکەنیـم«ڕاستـە»











«چێـژ ببـینن لە ساتـەکان»

||پـازدە ڕۆژ ||✔️Where stories live. Discover now