پەڕەی شـەشەم

196 50 6
                                    

"میـلان-ئیـتاڵیـا"
«کـاتژمێر ١٢:٣٠ خولـەکی نیوەڕۆ»
*باسـکردن لەلایەن کارلـۆ*

سیازدەهـەم



«ئەمـڕۆ کتێـبەکـەت نابیـنم» خاتـوو تیـنا وتی کاتێـک لەپێشم دانیشـتبوو و زەردەخـەنەی کرد و بە هەمـان شێـوە زەردەخـەنەم کردەوە
«ڕاستـە،لە بیرم کردوە»
«بەداخـەوە،لەبیرکردن کێـشەیەکی ناخۆشـە»
وتی و زەردەخـەنەم کرد کاتێـک سەرم بە بەڵێ جوڵـاند
«بەڵـام بۆم دەرکـەوت هەنێک جار لەبیرکردن باشتـرە،ئەمڕۆ چێژێـکی زیاترم بینی»
وتم و زەردەخـەنەیەکی گەورەی کرد
«خۆت لەگەڵ بارودۆخـەکەدا دەگونجێنی؟،یانیـش هەر وایە؟»
«نازانـم،لەگـەڵ بارودۆخـەکان دەگۆڕێت»
پێـکەنیـنێکی بچوکی کرد و ڕوی کردە پەنجەرەکـە
زەنگی مۆبایلـەکەم وایکرد سەرنـجەکانم لەسەر ئەو لاببەم و پەیوەندیـەکەم وەڵامـدایەوە
«بەڵـێ»
«سڵـاو بەڕێز کارلـۆ،خۆ دیردارەکـەمانت لەبیرنەکردوە؟»
لەگەڵ پرسیـارەکەی سەیری کاتژمێـرەکەی دەستـم کرد و بەخێرایی وەڵـامم دایەوە
«ئاهـ ببورە بەڕاستـی لەبیـرم کردبوو،من بەم زوانە لەوێ دەبـم»
وتم و پەیوەندیـەکەم داخستـەوە پاشانی سەیری ئەوەیەی بەردەمم کرد کە زەردەخەنەی بۆ دەکردم و قسەم کرد
«بەداخـەوەم،پێویسـتە بڕۆم»
«کێـشە نییـە،کاتێـکی خۆش»
«هەروەهـا بۆتۆش»













لە درگای ژورەکـەم دا و دوای وەرگرتنی ڕەزامـەندی چومە ژورەوە
«سڵـاو دکتـۆر» وتم و زەردەخـەنەم کرد
«بەخێـربەیت بەڕێـز کارلـۆ»






«بەڕێز کارلـۆ نیـشانەکانت بەرەوە باشتـر بوون دەڕۆن؟» وتی کاتێـک سەیری کۆمپیـتەرەکەی بەردەمی دەکرد
« ئاا...ڕاستـیەکەی نەخێر»
«واتا بەرەو خراپـتر دەرۆن؟»
وتی و سەیری کردم و منیش پێـکەنینێکی بچوکم کرد و قسەم کرد
«ئا ڕاستـیەکی وەک خۆی ماونەتەوە»
«سەرئێـشە خراپەکـەت بەردەوامـە؟»
«زۆربەی کات لە بەیانیـاندا هەمە»
«ئەم ماوەیە شتەکـانت بیردەچێتەوە؟»
«پێم وایە بەهۆی سەرقاڵی مێـشکمە»
«بەڕێز کارلـۆ ....... تۆ بەهێـواشی بیـرەوەریـەکانی ڕابردوت لەبیر ئەکەیت ....... و بیرکردنەوەکـانت کێشەی تێدا دروست دەبێـت»
«دکتـۆر بەڕاسـتی پێم وایە کێـشەیەکم هەیە بەڕاستی وابیرناکـەمەوە مێشکم کێـشەیەکی هەبێ پێویست ناکـات دووبارە پشکـنین بکەینـەوە؟»
«بەڕێز کارلـۆ ............. تۆ شێرپەنجـەی مێشـکت هەیە ، پێویسـتە خۆت ڕابهێـنیت لەگەڵ بارودۆخـەکاندا»
















لە ئیـنستاگرامی jkje0n1 ئەتوانن داوای بـەرگی کتێب بکـەن بەهەر شێوەیەک دروست ئەکرێت کە ئەتانەوێت




||پـازدە ڕۆژ ||✔️Место, где живут истории. Откройте их для себя