پـەڕەی نۆهـەم

153 45 13
                                    

"میـلان-ئیـتاڵیـا"
«کاتژمێـر ٥:٣٠ پاش نیـوەڕۆ»
*باسـکردن لە لایـەن نوسـەر*

وەک منـداڵێـک کە لەبەر ئازار سەری خۆیی لە باوەش گـرتـوەو هەنسـکی گریـانی لە قوڕگ دێـتە دەرەوە،وەک منـداڵێک کە بەدەم گریـانەوە چاوەڕێی دایـکیـەتی بێت و ئازارەکـانی مـاچ بـکات،بە وشە نەرمـەکانی گریـانەکەی لەبیر ببـاتەوە
بەڵـام ئەمەی بەتەنهـا لە سوچێـکی ماڵەکـە  ناڵەی ئازار لە قوڕگی دێـتە دەرەوە ، تەنهـا کوڕێـکە کە ئازارەکـانی لەلایـەن دایـکیەوە ماچ نەکراوە، بە ئازارتـر لە ئازارە وەسفـ نەکراوەکـەی سەری کـە خەریـکە توانای بەرگـەگرتنی لێ ئەسەنێـتەوە،بە ئازارتر ئـەوەیە هیچ دایـکێک نییە چاوەڕوانـی بێـت و ئازارەکـانی لەبیربـباتەوە ...







باسـکردن لە لایـەن کارلـۆ

دوای وەرگـرتنی دەرمـانەکـان لە دەرمـانـخانەکە هاتـمە دەرەوە و هەناسەیـەکی قوڵـم هەڵمژی لەو هـەوا پـاکەی درەوە ... چیـتر خەریـکم لە ژیان دوور ئەکـەمەوە.. و لە مردن نزیـک ئەبمـەوە،گـرنگ نییـە هەرچی بـکەم لەکۆتـاییدا چارەنوسـم چونـە ئامێـزی مردنە لە تەمەنی ٢٦ ساڵیـدا ، کات بۆ مـن زۆر خێـرا ئەڕوات، نازانـم ئەتوانـم لەم کۆتا ڕۆژانـەی ژیانـم چیـبکەم؟ پێویسـتە هەموو ئەوانە بکـەم کە گەنجـانی تر ئەیکـەن؟ شەوان لەگەڵ هاوڕێـکانم بچمە درەوە؟ یانیـش کاتەکـانم لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکـانم بەسەر ببەم؟ یانیش ئەو هەستـانە دەرببـڕم کە پێـشتر نەمـدرکانون؟!

نەمـئەویست هەست بـەمە بکەم بەڵـام .. خۆزگـە بە گەنجێـک ئەخوازم کە ژیانێـکی درێژی لە پێـشە بە جۆرێک ئەتوانێت هەموو ئەو شتانـە بکـات کە ئەیەوێـت ...






"سـڵاو دکتۆر" وتـم و دانیـشتم دوای ئەوەی دکتۆر
وەڵامی سـڵاوەکەمی دایەوە

"بەڕێـز کارلـۆ، ئەم ڕۆژانـەت چۆن ئەڕوات؟ ئایـا ئازارەکان
بەرەو خراپـتر ئەڕۆن؟"

"ڕاستـیەکەی بەڵـێ،ئـازاری سەرم سنوری تێـپەڕانـدووە،
پێـم وانییـە دەرمانـەکان بتوانـن چیتر کۆنترۆڵی بکەن"

"بەڵێ،ئـەوەی دڵتـەنگـکەرە ئەوەیە کە چیـتر دەرمـانەکان ناتوانـن کۆنترۆڵی ئازارەکـانت بکەن یانیش بەرو بارودۆخێـکی باشتر بیـبەن،ڤایرۆسـەکە لە ئێـستادا خێـراتر لە جەستـەتـدا بڵاو ئەبێتەو کە تەنهـا شتێک بتوانێـت بۆ ماوەیەکی کەم کۆنترۆڵی بکـات نەشتـەرگەریـە،کە جەنابـتان پێی ڕازی نیـن"

لە دوای قسـەکانی پشـتم نووسـاند بە کورسیـەکەوە و ملـم شل کرد تا سەرم بەهەر شێوەیەک کە بیـەوێت
بوەستێت و بحەسێـتەوە

بە ئاهێـکی پڕ لە ماندوو بونی ئـەم ڕۆژەم کۆتاییم بە گفتوگۆکـە هێـنا











"پێویسـتە مرۆڤ چ هەستێـک لە دڵیـدا هەبێت ، کاتێک ئەزانێـت هەموو خولەکێـک کە ئەڕوات نزیـکتری ئەکاتەوە لە مـردن؟!
چۆن ئەبـێ کاتێـک بەبـوونی ئازاری وەسـف نەکراوی لە سنوور تێـپەڕاو هێـشتاش بەپەرۆشی ژیان بیـت؟ هەموو ڕۆژێـک هیوایەکی زیاتر لە دڵت هەڵقـوڵێت ،هیوایـەکی زۆر لە کاتێـکدا ئاگاداری مردنـتیت ، هیوایـەکی زیاتر لەو کەسـەی کە کاتێـکی زیاتری لە پێش ماوە
لای ئـەو وایە کات وەستـاوە ، لای مـن وایـە کات یاری بە هەستـەکانـم ئەکات و پەرۆشی زۆرە تا لە مردن نزیـکم بکاتـەوە ..."

||پـازدە ڕۆژ ||✔️Where stories live. Discover now