chapter 33 [FINAL]

3.2K 338 192
                                    

write:hiii weee txa  kota chapter axxx dlmm baxwa xomesh pem naxosh buuu

day chiroke tr haia
xoshekai baqat xoshi [killer bunny] abet dlneabn

chauruan bn













ba huwae xwenduaeake bash❤😘




ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ن/ت سەری داخست و چاوی داخست🤐

بەڵام هیچ دەستی بەر نەکەوت چاوی کردەوە و سەیری جونگکووکی کرد کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتە دەرەوە

ن/ت:یااهـ...من چەند گەمژەم...ئەو پیاوە ناتوانێت دەستیشم لێ بەرز بکاتەوە کەچی بەو جۆرە قسەی لەگەڵ دەکەم....بەڵام لەلایەکەوە ناتوانم بەرگەی ئەوە بگرم کە کردویەتی...

لەپەنجەرەی ئۆتۆمبێلە سەیرم کرد جونگکووک دەستی بەجگەرە کێشان دەکرد....سەیری کردم بۆ ماوەیەک چاوی لەچاوم بڕی و ڕووی خۆی سوڕاند بۆ شوێنێکی تر

ن/ت:چەند هەستێکی ناخۆشە کاتێک دەزانم لێم توڕەیت...

بەردەوام بوو لەسەیرکردنی جونگکووک و دوای ماوەیەک لەوەی جونگکووک بەبێزاریەوە لەدەرەوە بوو

ن/ت دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە لەکاتێکدا خۆی لەناو ئۆتۆمبێلەکە بوو

ن/ت:تا کەی لەدەرەوە ئەمێنیتەوە..؟خەوم دێت ئەمەوێت بخەوم..تاکوو دەگەینە خانووی سەر شاخەکە کاتژمێرێکی ئەوێت

بەبێزارییەوە وتی و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆلای خۆی ڕاکێشا

جونگکووک:ئاهـ...

دەستی بەسەرییەوە کرد و ڕۆشتە ناو ئۆتۆمبێلەکە بەڕێکەوت بە درێژایی ڕێگاکە بێدەنگی دەستی بەسەرییان گردبوو

دوای کاتژمێرێک

جونگکووک لە ئۆتۆمێلەکە ڕۆشتە دەرەوە و چاوەڕێی ن/ت بوو کە بێت بەدوای..بەڵام ن/ت ی بینی کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکە خەوتووە

دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردووە کەمێکی خۆی نزم کردەوە

دەستی لەسەر لێوی ن/ت ئەخشاند

جونگکووک:من شێتی تۆم شازادەکەم...وامەکە ئازارت بدەم..ئەو کات دڵم ئازاری بێت

هاوسەری کەروێشکی بکوژ [تەواو بووە✔]Where stories live. Discover now