chapter 4

2K 307 73
                                    

تەنها بینەر مەبە ڤۆتیش بکە
.
.
.
.
.
.
.
کای قسەکانی بڕدرا لەلایەن مستە کۆڵەکەی تایهیۆنگەوە وای کرد کای بکەوێتە سەر زەوی

تای:تۆ کێی تا سوکایەتی بە هاوڕێیەکەم بکەی هەی گەمژە

جەیک:چۆن ئەوێریت هەی بێنرخ

جەیک مستەکۆڵەیەکی لە تایهیۆنگ دا

جیمین:یاا تۆ لەکێ ئەدەی هەی بیچس

جیمین جەیکی یا بەزەوی تا توانای هەبوو مستە کۆڵەی لێدا ئیدی شەڕەکە گەرمتر بوو کاتێک جاکسۆن هاتە ناوی

لیسا:یااا تکایە کەسێک ئەو شەڕە بوەستێنێت (بەگریانەوە)

ئیجی:پێم وتی ئەم هەژارانە بانگ مەکە بۆ ئێرە

هەمووان لەشەڕکردن وەستان بە هاوارەکەی جونگکووک

جونگکووک:بەسە...تکایە بەسە...باشە من چ تاوانێکم کردوە تا بەو جۆرە سوکایەتیم پێ بکەن من تەنها پارەم پەیدا کردوە ئایا ئەوە شایەنی سوکایەتی پێکردنمە...منیش وەک ئێوە دڵم هەیە...وەک ئێوە مرۆڤم بۆچ وەک سەگ مامەڵەم لەگەڵ ئەکرێ تەنها لەبەر ئەوەی پارەم نیە..! وەک سەگ لەلایەن باوکمەوە ڕەفتارم لەگەڵ ئەکرێت بەهۆی ئەوەی خواردنەوەیەکی پیسی بۆ بکڕم شەوێکم بێ لێدان بێت پێویستە بەوجۆرە پارە پەیدا بکەم
...... تکایە بۆستن لەوەی وەک سەگ مامەڵەم لەگەڵ بکرێت

بەگریانەوە قسەکانی کرد و دوای تەواو بوونی قسەکانی بەڕاکردن ڕۆشتە دەرەوەی ئاهەنگەکە

کای چرپەی لە گوێی جەیک کرد:وەک هەرزەکارێکی گەمژە ژیانی خۆی باس کرد

جەیک:بەڕاستی..بەڕاستی وا خەریکە دەگریم (پێکەنی)

تای:ئەوەتان بەسەرەوە ناچێت نەفرەتینە (ڕۆشت)

کای:لەناوت ئەبەم تایهیۆنگ (بەدەنگێکی بەرز تا تای گوێی لێبێت)

تای و جیمین ئەوێیان جێهێشت

بەدوای جونگکووک کەوتن هاواریان دەکرد داوای لێی دەکرد کە بوەستێت لە ڕاکردن

جونگکووک:تکاتان لێدەکەم تەنها دوام مەکەون

جیمین:جونگکووک بوەستە لە ڕاکردن..ئێمە هاوڕێی تۆین پێویستە لەگەڵ تۆ بین

تای خێرایەکەی زیاد کرد تا گەشتە جونگکووک ئەوی وەستاند

تای:ئیتر بەسە..بۆستە لەوەی کە وەک منداڵێک ڕابکەی لەترسەکانت ئەوەندە بێهێز مەبە..ئەوە  بێهێزی تۆ دەردەخات ڕاکردن لەو شتە نەفرەتیان تەنها بێهێز دەرت دەخەن دایکت ویستی کوڕەکەی بەهێز بێت بەڵام هەر وەک نەفرەتیەک بێهێزیت دایکت ئێستا شانازیت پێوە ناکات لەبەر ئەوەی کوڕێکی گەمژە و بێهێزی هەیە

هاوسەری کەروێشکی بکوژ [تەواو بووە✔]Where stories live. Discover now