chapter 2

2.3K 333 109
                                    

دایکی جونگکووک لەئەرزەکە کەوتبوو خوێنێکی زۆری لێ دەچۆڕی جونگکووک بەخێرای ڕۆشتە لای دایکی

جونگکووک:د.د.دایکە چیت بەسەر هاتوە؟باوکم بۆکوێ ڕۆشت بۆچی خوێنت لێ دێت؟دەی دایکەە بۆچی چاوت داخستوە هێشتا زووە بۆ خەوتن هەستە تکایە

باوکی جونگکووک هات پاڵی بە کوڕەکەی دا و دایکی جونگکووکی هەڵگرت و بردی

جونگکووک:یاا دایکم داگرە بۆ کوێی دەبەی باوکە تکایە ئەو دەبێت بڕواتە نەخۆشخانە خوێنی لێ دەڕوات..بۆکوێی دەبەی..؟

باوکی جونگکووک ئاوڕی داوە بۆ جونگکووک گوتی:ئیتر هیچ دایکێک نیە هەرگیز ناوی دایکت نەبیستم لەسەر زمانت ئەگینا زمانت ئەبڕم گەر پرسیان دایکت لەکوێیە بڵێ مردووە تێگەشتی؟

گەڕانەوە بۆ ئێستا

جونگکووک:د.د.دایکە تۆ چ تاوانێکت هەبوو ب.بەو جۆرە م.مردیت؟

دوای کاتژمێرێک باوکی جونگکووک گەڕایەوە بەسەرخۆشیەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشت لەکاتێکا کوڕەکەی لەسەر زەویە ساردە لەناو خوێنە

ب.جونگکووک:هەستەوە دەی شێت گەمژە دایکە گەمژەکەت چی پێ وتی نەیگوت کە بەهێز بە ئەو سۆزانیە خۆی نەیتوانی بەهێز بێت وای دەزانی تۆ ئەتوانیت بەهێز بیت ئەوە گەمژانەیە (پێئەکەنی و سەیری جونگکووکی دەکرد)

ب.جونگکووک:هەمووی بەهۆی دایکتەوەیە کە لەم حاڵەیت نەدەبوو خیانەتم لێ بکات

بەردەوام بوو لە قسە گەمژانەکەی جونگکووک بێزار بوو لەو قسە گەمژانانەی باوکی هێزی بەخۆی دا تاکوو هەستێتەوە ڕۆشتە ژوورەکەی خۆی لەسەر پێخەفەکەی خۆی خەوت تەنانەت نەیتوانی خۆی بشوات بەهۆی ئازارەوە

بەیانی

جونگکووک پێش ئەوەی باوکە شێتەکەی هەستێت هەستا و خۆی شوشت و ڕۆشت سەر ئەو ئیشەی شەرمی لێ ئەکات

لەسەر شەقامەکان فرۆشتنی کتێب بۆ ئەو ناخۆش بوو کاتێک ئیشی دەکرد کەسێک ئەوی بینی کە هاوپۆلیەتی

کای:هێی..هێی ئەوە جونگکووک نیە یاااا (بە پێکەنینیەوە)

جەیک:ئمم خۆیەتی چەند شەرمەزارکەرە دەی کای خێرا ڤیدیۆی بگرە پێویستە ئەوە هەموو قوتابخانە بیبینێ

دەستیان کرد بە وێنە گرتن و ڤیدیۆ کردنی جونگکووک بێ ئەوەی جونگکووک پێی بزانێت

کات تێپەڕی جونگکووک چەند کتێبێکی کەمی فرۆشت
بێزار بوو لەوەی کە کتێبەکان فرۆشیاری نیە بۆیە هەستایەوەو بەڕێ کەوت بۆ ئەو شوێنە قێزەونەی کە باوکی داوای لێ ئەکات لە خواردنەوەی بۆ بهێنێت ڕۆشت بۆ باڕ لەکاتێکا نازانیت ئەو دوو کوڕە خراپەی قوتابخانە دوای کەوتوون

هاوسەری کەروێشکی بکوژ [تەواو بووە✔]Where stories live. Discover now