chapter 18

1.8K 279 138
                                    


فرمێسکەکانمی سڕی بەدەنگە قوڵەکەی پێی وتم:
کاتی ئەوە هاتووە بڕۆین...تەنها چاوەکانت داخە..تۆ دڵخۆش نابیت بەبینینی ئەو شتانەی خوارەوە

منیش چاوەکانم داخست و
دواتر منی هەڵگرت وەک  بووۆ منیش وەک منداڵێک لەباوەشی دایکی بێت سەرم لەسەر سنگی شاردەوە بەتوندی گرتم  نازانم..بۆچی بەڵام وامدەزانی دەیناسم و ئارامبووم لەلای

بەرە بەرە دەڕۆیشت جلە بکوێنیەکەم لەسەر ئەرزەکە شۆڕبویەوە دەخشا لەسەری

لەکاتێکا چاوم داخستبوو هەستم بەوە دەکرد کە ڕوناکییەکان لەچاوی دەدا دەمزانی گەیشتینە خوارەوە کاتێک ئەو دەڕۆیش دەنگی تەقە تەقی پێڵاوەکانی کەم دەبوو هەستم دەکرد پێڵاوەکانی لەناو ئاو بوون ئایا ئەوە ئاوە یان خوێن هێواش هێواش دەڕۆیشتە دەرەوەی خانووەکە
هەستم کرد زیاتر و زیاتر دەڕۆیشت دواتر وەستا گوێم لە دەنگی کەسێکی تر بوو کە وتی:
ئەو باشە؟

جوابی دایەوە و وتی:ئەو لەگەڵ من بێت باش ئەبێت..جگە لەمن کەس بۆی نیە ئازاری تاڵە موویەکی بگەیەنێت

لە وڵامدا وتی:
کەواتا زۆر باشە...بڕۆنە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بڕۆنە خانوو سەر شاخەکە

منی بە باوەش بردە ناو ئۆتۆمبێلەکە هەر ئۆتۆمبێلکی نەفرەتی بێت لە گەورە دەچوو

چونکە ئەو کاتەی لەناو ئۆتۆمبێلەکە بووین منی هێشتا لەباوەشە گەرمەکەی بووم و بەردەوام ئەبوو لەوەی ماچی ملم کات و بۆنم بکات ئەی وت:توڕە مەبە کە بەو جۆرە شێتانەیە ماچت ئەکەم..دەزانیت چەند تۆم ویستووە..؟بۆچی ئێستا چاوە جوانەکانت بۆم ناکەیەتەوە

نەمدەویست چاو بکەمەوە بۆ ئەو دڕندەیەی کەلە باوەشیدام...تەنها وەک خەوتویەک لەباوەشی بووم
دوای ماوەیەکی درێژ ئۆتۆمبێلەکە وەستا

  منی هێنایە دەرەوە بۆ شوێنێک دەڕۆیشت...بەڵێ ئەوە بۆ خانوویەک ڕۆشت بەگەرمی خانووەکەوە زانیم..

منی لەسەر پێخەفێک پاڵخست و وتی:
هێشتا ناتەوێت چاوە ئەڵماسیەکانت ببینم..؟

بێدەنگ بووم و هیچم نەوت

سەری لەسەر سینگم دانا و پاڵکەوت وتی:

کەواتە باشە..منیش نامەوێت بێ ویستی خۆت ئەوە بکەم بخەوە باشترە... ناتوانم بەرگەی ئەم بۆنەت بگرم

گەڕانەوەی کات

لای جونگکووک

هەر وەک ویستم لە
خانووی دارستانەکە ئەیبەم بۆلای خۆم

لەگەڵ یۆنگی و جیمین لەیەک ئۆتۆمبێل بووین
بەڕێ دەکەوتین بۆ خانووەکە

هاوسەری کەروێشکی بکوژ [تەواو بووە✔]Donde viven las historias. Descúbrelo ahora